ئێلی بڵباس
ئێلی بڵباس ئێلێکی کوردیە لە ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان نیشتەجێن بە تایبەتی لە پارێزگای ھەولێر و پارێزگای ورمێ.[١][٢] ئەم ئێلە یەکێکە لە ئێلەک کۆنەکانی کورادنی فەیلی[٣] وە ئێلی بڵباس لە بنەچەدا لەگەڵ مەلکشاھی ئامۆزان.[٤] ئێلی بڵباس لە مێژووی خۆیدا بە ئێلێکی نیمچە کۆچەر باسکراوە.[٥][٦][٧][٨]
مێژوو
[دەستکاری]بڵباس لە باشووری کوردستان لە شارەکانی: کۆیە، شارەزوور، و ڕەواندز.[٩] ھەندێکیان لە ڕانیە دەژین.[١٠] وە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەم شارانەن: سەردەشت، سابڵاغ، ورمێ، و پیرانشار نیشتەجێن.[٦][١١] جگە لەو شارانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، تیرەیەکی ھۆزی پیرانی ئێلی بڵباس لە لوڕستان و ئیلام نیشتەجێن.[٤] وە ئێلی بڵباس لە خۆراسانیش ژیاون.[١٢] ئەمەش دەگەڕێتەوە سەردەمی شا عەباسی یەکەم کە نزیکەی ٣٠٬٠٠٠ خێزانی کوردی ئەرزرۆمی لە خۆراسان نیشتەجێ کرد،[١٣] کە سەر بە ئێلی بڵباس بوون.[١٢] لە سەدەی ١٩ەیەم ئێلی بڵباس نزیکەی ١٣٠٬٠٠٠ کەسی تێدابووە.[١٤] و بڵباسەکان لە باکووری کوردستانیش ژیاون.[١٢][١٥]
ئێلی بڵباس لەگەڵ ئەفشارەکان دوژمن بوونە[١٥] و چەندان شەڕیان کردووە، بە تایبەتی لە ورمێ کە نادر شا توانی شکست بە ئێلی بڵباس بێنێت،[١٦][١٧] محەممەد قولی ئەفشار ورمێی قایمقامی ورمێ ھەردوو ھۆزی شکاک و زەرزای بەکارھێنا لە شەڕ دژ بە بڵباسەکان لە نزیک ڕووباری لاوین.[١٨] بڵباسەکان خۆیان بۆ زەندییەکان نەچەماندەوە و شەڕیان لەگەڵ کردن، بۆیە کەریم خانی زەند ئەفسەرێکی خۆی نارد بە ناوی فەتحعەلی خان ئەفشار بۆ ئەوەی ھێرش بکاتە سەر ھۆزە، فەتحعەلی لەگەڵ ھەزاران پیاو بەرەو شاری خوی نزیک بوونەوە و ھێرشیان کردە سەر ئێلی بڵباس و زۆر پیاوی لەم ھۆزە کوشت، ھەزاران کەسیان بەدیل گرت و ١٠ ھەزار ئەسپ و مەڕیان دابەشکرد بۆ سوپای زەندییەکان.[١٦][١٩] بەڵام نادر شا جگە لە ئەوەی کە شەڕی لەگەڵ ئەم ئێلە کردووە لە سوپاکەیدا بەکاریان ھێنا بۆ شەڕکردن لەگەڵ عوسمانییەکان.[٢٠]
بەپێی گێڕانەوەی سەفەری سەدەی ١٩می بەریتانیا، ئێلی بڵباس سەردەمانێک بە یەکێک لە توندوتیژترین و جەنگاوەرترین ئێلە کوردەکان دادەنرا. باس لەوە دەکرێت کە بڵباسەکان چەندین جار ھێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکانی دراوسێ بەتایبەتی دەوروبەری ورمێ و شاری مەراغە، ئەمەش بووە ھۆی وروژاندنی گەشتێکی سزایی عەباس میرزا. زۆرێک لە سەرۆکەکانیان لە قەڵاکانیانەوە ڕاکێشران و لە سێدارە دران. داکشانیان زیاتر خێراتر بوو بە کردەوەی میری ڕەواندوز، کە دوای چەندین ساڵ لە ململانێ و ھاوپەیمانی گۆڕاو لەگەڵ ھۆزەکە، بەشێکی زۆریان لە ھۆزی مامەشیان گرت و لە ڕەواندوز زیندانییان کرد.[٢١]
بڵباسەکان ڕۆڵێکی گەورەیان ھەبووە لە ناسیونالیزمی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بەشدارییان کردووە لە شۆرشی شێخ عوبەیدەڵڵادا لە ساڵی ١٨٨٠،[٥][٦][٧] بە تایبەتی لە میاندواو، کە کۆمەڵکوژییەک ڕوویدا بە سەرکردایەتی ھەمزاغای مەنگوڕ[٧] مامەند ئاغای پیران و جەلیل ئاغای کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵا.[٢٢][٢٣] کە نزیکەی ٣٬٠٠٠[٢٤] بۆ ٤٬٠٠٠ کەس تێیدا کوژران.[٢٥] و ئەوان بەشدارییان کردووە لە ڕاپەڕینی سیمکۆ شیکاک لە ساڵی ١٩٢١، و بەشدارییان کردووە لە دروستبوونی کۆماری مەھاباد لە ساڵی ١٩٤٦[٦] کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھۆزی بارزانیدا تاڵکرد.[٢٦]
بڵباسەکان لە دژی عوسمانییەکان،[٦][٢٠][٢٧] خۆشناوەکان، ئاکۆ،[٢٨] گەردییەکان، میرنشینی سۆران،[٦] میرنشینی بابان و ھۆزی جاف شەڕیان کردووە.[٩]
لە ساڵی ١٧١٣ لە مانگی ڕەمەزاندا، بڵباسەکان چوونە ناو ئێران. لەوێ کێشەیەک لەگەڵ فارسەکاندا دروست بوو، ئەم کێشەیە بووە ھۆکاری تێکدانی چەندان گوندی فارسەکان. ڕووداوەکە گەیشتە وەزیرێک، وەزیرەکە شووبرای خۆی نارد بۆ ئەوەی بزانێت سەرچاوەی ئەم ڕووداوە چییە. کاتێک خەڵکی گوندەکە شووبرایەکەیان بینی ترس کەوتە نێویان، بۆی دەرکەوت کە بڵباسەکان ھۆکاری سەرەکی کێشەکەن بەڵام فارسەکانیش بێتاوان نەبوون. لە کۆتاییدا سەرزەنشتی بڵباسەکان کرد و کێشەکەی بە تاوانبار زانی. پاشان ڕاپۆرتەکەی دابە وەزیرە ەڕچی وویدا، وەزیریش بڕیاریدا بڵباسەکان لە ئێران دەربکات.[٢٩] ھەروەھا لەگەڵ بەلۆچەکانی سیستان شەڕیان کردووە کە ئیبراھیم بەگی کوڕی قەلەندەر ئاغای بڵباس فەرمانڕەوای پارێزگای سیستانی دەکرد، و ھەمیشە لە شەڕەکانیان لە دژی بەلۆچەکان سەرکەوتوو بوون.[٩][٣٠]
شەڕەفخانی بەدلیسی لە شەڕەفنامە دەڵێت ئێلەکانی بڵباس و قەوالیس بە پێی نەریتەکان بەشێکن لە ئێلی بابان.[٣١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ابراھیمی، معصومە. «بلباس». مرکز دائرةالمعارف بزرگ اسلامی (بە فارسی).
- ↑ Blacklock، Cathy؛ Cockburn، Cynthia؛ Crosby، Alison؛ Giles، Wenona Mary؛ Giles، Wenona Mary؛ Hans، Asha؛ Hyndman، Jennifer؛ Hyndman، Jennifer؛ Klein، Edith، eds. (٢٠٠٤). Sites of Violence: Gender and Conflict Zones. Berkeley, CA: University of California Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢٠-٢٣٧٩١-٩.
- ↑ «بڵباس Biľbas – فەرھەنگی زمانی یەکگرتووی کوردی ھاوچەرخ». ferheng.info. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 حوسێن مەلێکشایی «مێژووی خێڵی مەلێکشایی (چەمشگزەگ).» لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 «The Belbas Tribes and the Revolt of Sheikh Ubaidullah Nahari (1880)». Zanco Journal of Humanity Sciences. ٢٨ (SpB). ١٤ی ئابی ٢٠٢٤. doi:١٠.٢١٢٧١/zjhs.٢٨.SpB.٨.
- 1 2 3 4 5 6 «BELBĀS». Encyclopaedia Iranica (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 The Andover Review (بە ئینگلیزی). Houghton, Mifflin and Company. ١٨٨٥.
- ↑ Ireland، Royal Anthropological Institute of Great Britain and (١٩٠٨). The Journal of the Royal Anthropological Institute of Great Britain and Ireland (بە ئینگلیزی). The Institute. لاپەڕە ٤٥٧.
- 1 2 3 موحەممەد، مەحموود (١٩٨٩). مێژووی ھۆزی بڵباس. سلێمانی: تاڤگا.
- ↑ آر ھی، دبیلو (١٩٨٣). سنتان فی کردستان ١٩١٨-١٩٢٠ (بە عەرەبی). بەرگی ١. لەلایەن جەمیل، فوئاد وەرگێڕدراوە. لاپەڕە ٨٩.
- ↑ الحسىن، سعىدىان، عبد (٢٠٠٤). سرزمىن و مردم ایران (بە فارسی). علم و زندگى،. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٩٠٠٥٢-٧-٠.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - 1 2 3 Amanat، Abbas (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). Iran: A Modern History (بە ئینگلیزی). Yale University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٠٠-٢٣١٤٦-٥.
- ↑ Fisher، William Bayne؛ Avery، P.؛ Hambly، G. R. G.؛ Melville، C. (١٩٦٨). The Cambridge History of Iran (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٢٠٠٩٥-٠.
- ↑ Pagnozzi، Giuseppe R. (١٨٢٢). Geografia moderna universale ovvero Descrizione fisica, statistica, topografica di tutti i paesi conosciuti della terra per G.R. Pagnozzi. Volume primo [-decimoquinto ed ultimo]: Arabia, Persia, Belucistan, Cabul, India. 2 (بە ئیتالی). per Vincenzo Batelli.
- 1 2 Rawlinson، H. C. (١ی کانوونی دووەمی ١٨٤٠). Notes on a Journey from Tabríz, Through Persian Kurdistán, to the Ruins of Takhti-Soleïmán, and from Thence by Zenján and Ṭárom, to Gílán, in October and November, 1838; With a Memoir on the Site of the Atropatenian Ecbatana. JSTOR. Journal of the Royal Geographical Society of London.
- 1 2 «بلباس». دانشنامھ جھان اسلامی (بە فارسی).
- ↑ رشید، میرزا. تاریخ افشار (بە فارسی). لاپەڕە ١٦٥.
- ↑ احمدی، کامیل. مقاومت زندگیست | خودزندگی نامۀ کامیل احمدی (بە فارسی). Avaye Buf. ژپنک ٩٧٨-٨٧-٩٤٢٩٥-٨٣-٣.
- ↑ Goudge، Eileen (٢٠١٥). Karim Khan Zand: A History of Iran, 1747-1779. Publications of the Center for Middle Eastern Studies. Chicago: University of Chicago Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٢٦-٦٦١٠٢-٥.
- 1 2 Journal Asiatique. لاپەڕە ٩٥ (بە فەڕەنسی)
- ↑ Fraser، James Baillie (١٨٤٠). Travels in Koordistan, Mesopotamia, &c: Including an Account of Parts of Those Countries Hitherto Unvisited by Europeans. With Sketches of the Character and Manners of the Koordish and Arab Tribes (بە ئینگلیزی). R. Bentley.
- ↑ Eagleton، William L. (١٩٦٣). The Kurdish Republic of 1946 (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. لاپەڕە ٧.
- ↑ The Pall Mall Budget: Being a Weekly Collection of Articles Printed in the Pall Mall Gazette from Day to Day, with a Summary of News (بە ئینگلیزی). J. Kellett. ١٨٨١. لاپەڕە ٢١.
- ↑ Curzon، George Nathaniel (١٨٩٢). Persia and the Persian Question (بە ئینگلیزی). Longmans, Green.
- ↑ Cigerli، Sabri (٢٠٢٢). Les Kurdes et le Kurdistan en 1920 (بە فەرەنسی). Vérone éditions. ژپنک ٩٧٩-١٠-٢٨٤-١٨٣٧-٣.
- ↑ O'Ballance، E. (١٩٩٦). The Kurdish Struggle, 1920-94 (چاپی 1st ed. 1996). London: Palgrave Macmillan UK. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣٠-٣٧٧٤٢-٤.
- ↑ Lambton، Ann K. S. (حوزەیرانی ١٩٧٧). «Robert W. Olson: The siege of Mosul and Ottoman-Persian relations, 1718–1743: a study of rebellion in the capital and war in the provinces of the Ottoman empire. (Indiana University Publications. Uralic and Altaic Series, Vol. 124.) xviii, 237 pp. Bloomington: Indiana University, [1975]. $16». Bulletin of the School of Oriental and African Studies (بە ئینگلیزی). ٤٠ (2): ٤٤٧–٤٤٧. doi:١٠.١٠١٧/S٠٠٤١٩٧٧X٠٠٠٤٤٨٢٧. ISSN ٠٠٤١-٩٧٧X.
- ↑ تاڵەبانی، شێخ ڕەزا. اشعار فارسی شیخ رضا (بە فارسی).
- ↑ عزاوی، عباس (١٩٣٥). تاریخ العراق بین احتلالین (بە عەرەبی). Maṭbaʻat Baghdād.
- ↑ خان، بدلیسى، شرف (١٩٥٣). الشرفنامھ: فی تأریخ الدول والامارات الکردیة، الفھ باللغة الفارسیة شرف خان البدلیسی، نقلھ الى اللغة العربیة وعلق علیھ جمیل بندى روژبیانی (بە عەرەبی). مطبعة النجاح ،.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ بەدلیسی، شەڕەفخان. شەڕەفنامە.