بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارێزگای ھورمزگان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارێزگای ھورمزگان
ناو بە زمانی فەرمیاستان هرمزگان
وڵاتئێران
پایتەختبەندەر عەباس
دابەشکاریی کارگێڕیئێران
پۆتانی شوێن٢٧°١١′١٨″N ٥٦°١٦′٣٦″E
دانیشتووان١٬٧٧٦٬٤١٥، ١٬٥٧٨٬١٨٣، ١٬٤٠٣٬٦٧٤
ھاوسنوورە لەگەڵپارێزگای بووشێھر، پارێزگای فارس، پارێزگای کرمان، پارێزگای سیستان و بەلۆچستان
زمانەکانAchomi، زمانی قەشقایی، Bashkardi، بەلۆچیی باشووری، Kumzari
ڕووبەر٧٠٬٦٩٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە
ئابووری بابەتeconomy of Hormozgan Province
Map
پارێزگای ھورمزگان

پارێزگای ھورمزگان (بە فارسی:استان ھرمزگان)یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری بەندەر عەباسە.[١] پارێزگای ھورمزگان لە باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ پارێزگای کرمان، لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ پارێزگای سیستان و بەلۆچستان لە ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوادا لەگەڵ پارێزگاکانی فارس و بووشەھر و لە باکووردا بە درێژایی ٩٠٠ کیلۆمیتر لەگەڵ کەنداوی فارس و دەریای عومان ھاوسنوورە.

مێژوو

[دەستکاری]

ھەرچەندە دەزانرێت کە ھورمزگان لە سەردەمی ئەخمەنییەکاندا ئاوەدان بووە کاتێک نیارکۆس بە ناوچەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام مێژووی تۆمارکراوی بەندەری سەرەکیی ھورمزگان (بەندەر ھورمز) بە ئەردەشێر بابەکانی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی دەست پێ دەکات.

دەوترێت پارێزگاکە لە نێوان ساڵانی ٢٤١ پێش زایین و ٢١١ پێش زاییندا بە تایبەتی گەشاوە بووە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی سەردەمی ئیسلامیدا گرنگییەکەی لەدەست داوە.

مارکۆ پۆلۆ لە ساڵانی ١٢٧٢ و ١٢٩٣دا سەردانی بەندەری بەندەر عەباسی کردووە. ئەو باسی بازرگانیکردنی بە زێڕینگەی فارسی، عاج و ئاوریشمی ھیندۆچین، و مرواریی بەحرەینی کردووە لە بازاڕی بەندەری ھورمزدا.

لە ساڵی ١٤٩٧دا ئەورووپییەکان بۆ یەکەمجار بە سەرۆکایەتیی ڤاسکۆ دا گاما لە ناوچەکە دابەزین. لە ساڵی ١٥٠٨دا پورتووگالییەکان بە سەرۆکایەتیی ئەفۆنسۆ دی ئەلبوکێرک بە حەوت کەشتیی جەنگی لە ناوچەکەدا لەنگەریان گرت، وەک بەشێک لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە میسر و ڤینیسیا. بەندەری ماسیگریی ھورمز لەو کاتەدا بە خاوەن پێگەیەکی ستراتیژی بۆ بەرژەوەندییە بازرگانییەکان لە کەنداوی فارسدا دادەنرا.

ئیسماعیلی یەکەم کە ھەوڵی دەدا بەرەنگاری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە ڕۆژاوا ببێتەوە، نەیتوانی بەندەرەکە لە دەست پورتووگالییەکان ڕزگار بکات، تا دواجار شا عەباسی یەکەمی سەفەوی توانی بە یارمەتیی بەریتانییەکان لە کەنداوی فارس دەریانبکات. ناوی بەندەر عەباس ڕاستەوخۆ لە ناوی شا عەباسی گەورەوە ھاتووە.

بەریتانییەکان لەو نێوەندەدا کێبڕکێی ھەژموونیان لە ناوچەکەدا دەکرد لەگەڵ کۆلۆنیالیستە ھۆڵەندییەکان، کە دوورگەی قەشمیان گەشەپێدا و کەشتیی جەنگییان بۆ بەندەر عەباس نارد لە ساڵانی کۆتایی دەسەڵاتی شا عەباسدا. حکوومەتی بەریتانیا نەیتوانی بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر ئەم ھێرشە. لەگەڵ تێکچوونی پەیوەندییەکانی بەریتانیا و ھۆڵەندا، گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا زیاتر گەشەیان کرد. دواجار ھۆڵەندییەکان پەنایان بۆ گواستنەوەی بنکەکەیان بۆ دوورگەی خارگ برد.

میری خارگ، میر مەھنای بەلووچ و میر حەمەلی کەلمەتی لەگەڵ سوپای بەلووچ، ئەورووپییەکانیان لە بەندەر عەباسەوە تا کەراچی تێکشکاند،[٢][٣] بۆیە بەھۆی ھۆڵەندییەکان و ھێزەکانی تری نیشتەجێ لە خارگ، بەریتانییەکان بە توندی کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکەیان کرد. زۆری نەخایاند بەریتانیا لە ڕێگەی کۆمپانیای ھیندی ڕۆژھەڵاتی بەریتانییەوە کۆنترۆڵی تەواوی کەنداوی فارسی کرد. بەریتانییەکان سیاسەتێکیان گرتەبەر کە ھانی سەربەخۆیی ناوخۆیی دەدا لە سەرانسەری کەنداوی فارسدا بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دروستبوونی ھێزێکی یەکگرتووی ترسناک کە ھەڕەشە لە دامەزراوەکانیان بکات لە کەنداوەکەدا. دواتر میرنشینی عومانیی ھورمز پەیوەندی بە فیدراسیۆنی فارسەوە کرد.

گرنگیی ستراتیژیی کەنداوی فارس دوای جەنگی جیھانیی یەکەم و بە دۆزینەوەی نەوت لە ناوچەکەدا زیاتر زیادی کرد.

دانیشتووان

[دەستکاری]
گرووپە ڕەگەزییەکان لە پارێزگای ھورمزگان (٢٠١٦)[٤]
گرووپە ڕەگەزییەکان ڕێژە
فارس
 
٨٣٫٠٪
بەلۆچ
 
٧٫٠٪
عەرەب
 
٥٫٠٪
لور
 
٤٫٧٪
تورک
 
٠٫٣٪

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ ھەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ساڵ= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)
  2. Sykes، Jim (٢٠٢٣). Sounding the Indian Ocean. University of California Press. لاپەڕە ١٢٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢٠-٣٩٣١٩-٦.
  3. Subrahmanyam، Sanjay (١٩ی ئازاری ٢٠٢٤). Across the Green Sea: Histories from the Western Indian Ocean, 1440-1640. University of Texas Press. ژپنک ٩٧٨-١-٤٧٧٣-٢٨٧٩-٨.
  4. نەسیری، موژگان (١٣٩٥ ھەتاوی). جوگرافیا. تاران: ئەنجامی کتێب. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٤١٥-٢٠٦-١. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ساڵ= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)