پارێزگای ئەردەوێڵ
| پارێزگای ئەردەوێڵ | |
|---|---|
| ناو بە زمانی فەرمی | Արդաբիլի նահանգ |
| وڵات | ئێران |
| پایتەخت | ئەردەوێڵ |
| دابەشکاریی کارگێڕی | ئێران |
| ناوچەی کاتی | کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو |
| پۆتانی شوێن | ٣٨°١٥′٥″N ٤٨°١٧′٥٠″E |
| دانیشتووان | ١٬٢٧٠٬٤٢٠، ١٬٢٤٨٬٤٨٨، ١٬٢٢٨٬١٥٥ |
| زمانەکان | زمانی تاڵشی، زمانی ئەرمەنی |
| ڕووبەر | ١٧٬٨٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وێبگە | http://ardabil.ostan-ar.ir/ |
| ئابووری بابەت | economy of Ardabil Province |
| کۆدی تەلەفۆن | 0451 |
![]() | |

پارێزگای ئەردەوێڵ یەکێکە لە پارێزگاکانی ئێران کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژاوای ئێران. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری ئەردەوێڵە و زۆربەی دانیشتووانی ئازەرین. پارێزگای ئەردەوێڵ لە باکووردا لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ پارێزگای گیلان، لە باشووردا لەگەڵ پارێزگای زەنگان و لە ڕۆژئاوادا لەگەڵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات ھاوسنوورە.[١]
مێژوو
[دەستکاری]
تایبەتمەندییە سروشتییەکانی پارێزگای ئەردەوێڵ لە ئاوێستادا ئاماژەیان پێ کراوە، کە بەپێی ئەو زەردەشت لە تەنیشت ڕووباری ئاراس لەدایکبووە و پەرتووکەکەی لە کێوەکانی سەبەڵان نووسیوە. لە سەردەمی کەوتنی ئێران بەدەست موسڵماناندا، ئەردەوێڵ گەورەترین شاری ئازەربایجان بووە، و تا سەردەمی ھێرشی مەغۆلەکان بەو شێوەیە ماوەتەوە.[ژێدەر پێویستە]
شا ئیسماعیلی یەکەم ھەڵمەتەکەی بۆ نەتەوەییکردنی حکوومەت و خاکی ئێرانی لەێرەوە دەست پێ کرد، بەڵام لە دەرەنجامدا لە ١٥٠٠ی زایینی تەورێزی وەک پایتەختەکەی ڕای گەیاند. کەچی ئەردەوێڵ تا سەردەمی نوێ وەک شارێکی گرنگ لە ھەردوو ڕووی ڕامیاری و ئابوورییەوە مایەوە.
دانیشتووان
[دەستکاری]گەشتیاری
[دەستکاری]پارێزگای ئەردەوێڵ یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی ئێرانە. یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم پارێزگایە کەش وهەوای خۆش و فێنکی ئەم هەرێمەیە لە بەهار و هاویندا . سەرعەین ٢٢ کم لە ڕۆژئاوای شاری ئەردەوێڵ دوری هەیە، یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی پارێزگای ئەردەوێڵە، کە لە وەرزە گەرمەکاندا بە دەیان هەزار گەشتیار لە هەموو ئێران و وڵاتانی دەرەوە میوانداری دەکات. زۆرترین ژمارەی هۆتێل و شوقەی هۆتێلی هەیە و ژمارەی دانیشتوانی تا ڕادەیەک نزمی لە خۆیدا هەیە بە بەراورد لەگەڵ ناوچە گەشتیارییەکانی دیکەی ئێران .
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ساڵ=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر) - ↑ نەسیری، موژگان (١٣٩٥ هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ئەنجامی کتێب. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٤١٥-٢٠٦-١.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ساڵ=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)

