بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مامەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لە چەپەوە محەممەدئەمین ئاغای پیران و لە ڕاستەوە ھەمزە ئاغای مامەش

مامەش یان ھۆزی مامەش ناوی یەکێک لە خێڵە کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. مامەش یەکێکە لە خێڵەکانی مەکری کە لە شارەکانی نەغەدە، مەھاباد، پیرانشار، پەسوێ (پەسۆ) و بۆکان نیشتەجێن کە لە پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتوون و ھەر لەوێ دەژین.

سەرۆکھۆزەکانی پیران، سێھەم کەس لەلای ڕاستەوە محەممەدئەمین ئاغای پیران و پێنجەم کەس لەلای ڕاستەوە ھەمزە ئاغای مامەش

ھۆزی مامەش لە ناوچە شاخاوییەکانی دەشتی لاجان لەنێوان پیرانشار، مەھاباد و شنۆ دەژین.

ئەم ھۆزە زۆرتر لە دەڤەری شارەکانی نەغەدە، شنۆ، پیرانشار، مەھاباد و بۆکان دەژین و ھەروەھا لە زۆرتر لە سەد و سی گوندی ئەو ناوچەیەدا نیشتەجێن. ئەم ھۆزە موسڵمانن و مەزھەبیان شافعییە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • مەردۆخ کوردستانی، شێخ محەممەد، مێژووی کورد و کوردستان، لاپەڕەی ١١١.