کاک ئەحمەدی شێخ
کاک ئەحمەدی شێخ یان کاک ئەحمەدی سلێمانی (1793-1887) کوڕی شێخ مەعرووفی نۆدێله زانایانی ئایینی و ناودارانی تەریقەتی قادریه. کاک ئەحمەدی شێخ کۆمەڵێک نووسراوەی ئایینی به زمانی فارسی لێ به جێ ماوە که به مەکتووباتی کاک ئەحمەدی شێخ ناسراون و له لایەن مەلا عەبدولکەریم مودەریسه وه به کوردی وەرگێڕدراون. کاک ئەحمەد له هاوچەرخانی مەولەوی کورد شاعێری به ناوبانگی کورده و لەگەڵ مەولەوی دا پەیوەندیەکی گەرمی هەبوه. کاک ئەحمەد له لایەن زانایان و گشتی خەڵکیەوه جێگەی ڕێز و حورمەت بوه، ئەم خاڵەمان له ئەم شێعری شێخ رەزای تاڵەبانیەوه بۆ دەردەکەوێت:
مه‌ربووته حه‌یاتم به سوله‌یمانی و خاکی
خۆزگه‌م به سه‌گی قاپیه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی کاکی
ئەو قودوەیی ساداته که سووکانی سەماوات
شەڕیانه له سەر سەجده له سەر مەرقەدی پاکی
ده‌ر حه‌ق به حهفیدانی ئه‌ده‌ب لازمه زینهار
قوربانی حهفیدانی ده‌بم ، بابی و داکی
سەرچاوەکان[دەستکاری]
1-مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی نووسراوه‌ی عه‌لائه‌دین سه‌ججادی، چاپخانەی مەعارفی بەغداد، 1951
2- مکتوبات شیخ کاک احمد سلیمانی، نشر پرتو بیان 1384 شمسی