بنەماڵەی بارزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بارزانیەوە ڕەوانە کراوە)

بارزان کۆنفدراسیۆنێکە بریتییە لە یەکگرتنی نێوان ٧ ھۆزی کوردستان، پێکھاتوون لە ھۆزەکانی: مزووری باڵا، شێروانی، دۆلەمەری، بەڕۆژی، نزاری، ھەرکیی بنەجی، گەردی.

ئەم ھۆزانە دانیشتووی ناوچەکانی باکووری پارێزگای ھەولێرن لە سەرەتای سەدەی ٢٠ لەلایەن شێخ عەبدولسەلامی دووەمی بارزانی کران بە یەک کۆنفدراسیۆن لە پێناو ئامانجی نەتەوەیی دا ھەموویان بڕیاڕیان دا لە دەوری شێخ عەبدولسەلام کوببنەوە. زۆرجار ئەم کۆنفیدراسۆنە بە عەشیرەت ناو دەبرێت بەڵام ئەمە بۆچوونێکی ھەڵەیە بەڵکو کۆنفیدراسیۆنی بارزان ھاوپەیمانییەتییە و زیادتر لە ١٢٥ ساڵە لە نێوان ٧ ھۆز پێکھێنراوە ناویان لە ناوی گوندی بارزان سەر بە ھۆزی بەڕۆژی وەرگیراوە و نازناویان بارزانی-یە و بە جامانەی سوور کە لەگەڵ جلی کوردی لەسەردەکرێت دەناسرێنەوە.[١][٢][٣]

ھاونیشتیمانییانی کۆنفیدراسیۆنی دەڤەری بارزان لە نێوان ١٥٠٫٠٠٠ بۆ ١٧٥٫٠٠٠ کەسدایە.

کەسایەتییە دیارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "كۆنفدراسیۆنی هۆزەكانی بارزان". mergasor.net. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "قه‌زای مێرگه‌سۆر". www.hawlergov.org.
  3. ^ "مێژووی بارزان". mergasor.net.[بەستەری مردوو]