دەری، مێرگەسۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گوندی دەری یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی مەزنێ سەربە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای ھەولێر. کەوتۆتە دامێنی شاخێک کە بە گەروی گوندی دەری یاخود (باسکی دەری) ناسراوە شوێنێکی بەرزە لە چاو گوندەکانی دەورو بەری .[١].دانیشتوانەکەی بە کاری ئاژەڵ داری خەریکن یاخود پێشمەرگەن. گوندی دەری کەش و هەوایەکی خۆشی هەیەو لە زۆربەی وەرزەکان خەڵکی بۆ مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "قەزای مێرگەسۆر" (PDF). krso.net. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان.