کانی ماسێ
کانی ماسێ
ܥܝܢܢܘ̈ܢܐ | |
---|---|
بە عەرەبی: کانی ماسی بە ئینگلیزی: Kani Masi | |
پۆتانەکان: 37°13′40″N 43°26′14″E / 37.22781°N 43.43732°Eپۆتانەکان: 37°13′40″N 43°26′14″E / 37.22781°N 43.43732°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | قەزای ئامێدی |
ناحیە | ناحیەی کانی ماسێ |
بوون بە شارەدێ | ١٨٧٤ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | سەربەست ئاکرێی |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٠٫٢١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٠٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٢٥٢ مەتر (٤٬١٠٨ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ١٨١[٢]\١،٠٦٢[٣] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(بادینانی) و سریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) و مەسیحییەت(کاسۆلیکی کلدانی) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٤] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
کانی ماسێ یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٥][٦][٧] کانی ماسێ ناوەندی ناحیەی کانی ماسێیە. دەکەوێتە ناوچەی مێژوویی بەرواری باڵا.
شارەدێی کانی ماسێ لە شارۆچکەی ئامێدی (٣٥)کم و (١٠٨)کم لە شاری دھۆک دوورە.[٨] لە شارۆچکەکەدا کڵێساکانی (مار سەوا) و (مارت شمونی) ھەیە.[٩]
بەناوبانگە بە چاندنی سێو، ترێ، ھەنجیر، بەھێ، و بەرھەمھێنانی ھەنگوین کەشوھەوای ھاوینەی فێنکی ھەیە و زستانەکانی زۆر ساردە، بەو پێیەی ڕێگای بە بەفر دەگیرێت.
ناو
[دەستکاری]ناوی سریانی و کوردی گوندەکە، عەین نونی و کانی ماسێ، بە ڕێککەوت ھەردووکیان وەرگێڕدراون بۆ "کانی ماسێ".
- عەین نونی لە "عەین" (بە سریانی "کانی") و "نونی" (بە سریانی"ماسی") وەرگیراوە.[١٠]
- لە کاتێکدا کانی ماسی پێکھاتووە لە دوو وشە کانی + ماسی.[١١]
مێژوو
[دەستکاری]گۆزە گڵینییەکان کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نێوان ساڵانی ١٤١٥ بۆ ١٢٩٠ پێش زایین لە کاتی لێکۆڵینەوەیەکی شوێنەواریی لە ناوچەی کانی ماسێ دۆزرایەوە.[١٢] کڵێسای مار ساوا لە سەدەی ١٠ دروستکراوە، و لە ساڵی ١٧٤٢ نۆژەنکردنەوەی بۆ کراوە. لە ساڵی ١٨٥٠دا (٢٠) بنەماڵە لە کانی ماسێ نیشتەجێ بوون کە ھەموویان لایەنگری کەنیسەی ڕۆژھەڵات بوون و لەلایەن یەک کەنیسەی کارا و قەشەیەکەوە وەک بەشێک لە ئەپستۆریای بەرواری خزمەتیان دەکرد. پێش جەنگی جیھانیی یەکەم، کانی ماسێ نزیکەی ٣٥٠ ئاشووری تێیدا نیشتەجێ بوو. گوندەکە لە بەھاری ساڵی ١٩١٥، لەناو کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان، لەلایەن ھێزە تورک و کوردەکانی عوسمانییەوە تاڵان کرا،[١٣] بەڵام خەڵکی گوندەکە بە ھەڵاتن لە ژێر سەرکردایەتی (ئاغا پترۆس) بۆ دەوروبەری ورمێ لە ئێران ڕزگاریان بوو، لە زستانی ساڵانی ١٩١٥-١٩١٦، لە کاتێکدا لە ئێران بوو، ١٢٠ گوندنشین گیانیان لەدەستدا و بە نزیکەیی ٢٠ کەس کوژران و ١٠ ژنیش ڕفێندرابوون. دواجار خەڵکی گوندەکە دوای حەوت ساڵ گەڕانەوە.[١٤]
قوتابخانەیەک لە ساڵی ١٩٢٨ دروستکرا، گوندەکەش لە ساڵی ١٩٣٤ بووە ناوەندی ناحیە. ٧٠ خێزان لە ساڵی ١٩٣٨دا دانیشتووی کانی ماسێ بوون. کانی ماسێ لە ساڵی ١٩٥٧دا ٤٢٠ ئاشووری تێیدا نیشتەجێ بوو. لە سەرەتای شەڕی یەکەمی عێراق – کورد لە ساڵی ١٩٦١، یاخیبووانی کورد بە سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی ھێرشیان کردە سەر گوندەکە و قەشەیەک و دوو ڕاھیب و زیاتر لە ١٥ پیاویان کوشت.[١٥] ئاشوورییەکان لە گوندەکانی نزیکەوە کوردەکانیان بەرپەرچ دایەوە و گوندنشینانی ڕزگاربوو پەنایان بۆ شارە گەورەکان برد، و لە کۆتایی شەڕەکەدا لە ساڵی ١٩٧٠دا گەڕانەوە. ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٧ لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق دەستیان بەسەر کانی ماسیدا گرت بۆ ماوەی شەش ڕۆژ داگیریان کرد.[١٦] لە ٢٧ی شوباتی ١٩٨٨ گوندەکە وێران کرا و دانیشتوانەکەی کە ١٨٠ بنەماڵەی ئاشووری بوون لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە کاتی شاڵاوی ئەنفالدا بە زۆر چۆڵکران. ٢٠ خێزان لە دوای دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕینی عێراق لە دوای ڕاپەڕینەکانی ساڵی ١٩٩١ لە عێراق، گەڕاونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، لە ساڵی دواتردا باس لەوە کرا کە کوردانی گوندەکانی دراوسێ بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان بەسەر (٥٠٠٠ م٢) لە گوندنشینانی گرتووە.
ھێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ساڵی ١٩٩٦ لە چوارچێوەی ململانێی ناکۆکیی تورکیا و پەکەکە بنکەیەکی سەربازی لە نزیک کانی ماسێ دامەزراند.[١٧] حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ دروستکردنی نووسینگەیەک بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر ٣٠( ھەزار م٢)ی ئاشوورییەک لە گوندەکەدا گرت،[١٨] و لە چوارچێوەی سیاسەتی خۆیدا ناوی کانی ماسی بە گوندەکە بەخشرا کوردێندرا. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩دا ٢٣ ئاشووری ئاوارە، لەگەڵ ٩ بنەماڵە، لە کانی ماسێ نیشتەجێ بوون. لیژنەی باڵای کاروباری مەسیحییەکان ٥٨ خانوو و کڵێسا و ھۆڵی دروستکردووە و تا ساڵی ٢٠١١ دوو مۆلیدەی کارەبایی دابینکردووە. باس لەوە کرا کە (کڵێسای مارسەوا) کە لەلایەن کۆمیتەی باڵای کاروباری مەسیحییەکانەوە دروستکراوە، بە شێوەیەکی خراپ دروستکراوە و بیناکەی مەترسیی ڕووخانی لەسەرە. لە ساڵی ٢٠١٢دا لە گوندەکەدا ٥٠٠ کەس لە لایەنگرانی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژھەڵات نیشتەجێ بوون. کانی ماسێ لە ٥ی ئەیلولی ٢٠١٨ بە ھێرشی ئاسمانی تورکیا کەوت. چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک کانی ماسێ لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لەگەڵ سوپای تورکیا تێکھەڵچوون.[١٩]
ئەو گوندە لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە تۆپباران کرا، لە ئەنجامدا زیانی ٣ خانووی لێکەوتەوە. چەکدارەکان لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە نزیک گوندەکە و بەھۆیەوە شەش سەربازی تورکیا کوژران و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون. تا ساڵی ٢٠٢١ (٣٧ ئاشووری لە ٨ بنەماڵە)دا لە کانی ماسێ نیشتەجێن.[٢٠]
جوگرافیا
[دەستکاری]شارەدێی کانی ماسێ ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە گوندی بیدوھێ.
- لە باشوورەوە گوندی ئێکمالە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی دوورێ.
- لە ڕۆژاواوە گوندی دێریشک ئیسلام.[٢١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ^ https://reliefweb.int/attachments/24664eaa-e358-30cd-8c7f-4b3d6ff269eb/KRSO_IOM_UNFPA_Demographic_Survey_Kurdistan_Region_of_Iraq.pdf
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
- ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
- ^ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
- ^ Awde, Nicholas; Lamassu, Nineb; Al-Jeloo, Nicholas (2007). Aramaic (Assyrian/Syriac) Dictionary & Phrasebook. Hippocrene Books.
- ^ Joseph, Isya (1972). Devil Worship: The Sacred Books and Traditions of the Yezidiz. Gorham Press.
- ^ https://www.dailysabah.com/history/2018/08/26/2500-year-old-beer-jars-found-in-northern-iraq
- ^ Yacoub, Joseph (2016). Year of the Sword: The Assyrian Christian Genocide, A History. Translated by James Ferguson. Oxford University Press.
- ^ http://www.aina.org/reports/avod.pdf
- ^ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
- ^ https://books.google.iq/books?id=qidfVsS-z8YC&q=kani+masi+kurdistan+24&pg=PA75&redir_esc=y#v=onepage&q=kani%20masi%20kurdistan%2024&f=false
- ^ Gish, Peggy Faw (2013). Walking Through Fire: Iraqis' Struggle for Justice and Reconciliation. Wipf and Stock Publishers.
- ^ http://www.aina.org/reports/acetste.pdf
- ^ https://www.kurdistan24.net/en/latest
- ^ https://anfenglishmobile.com/women/six-turkish-soldiers-killed-in-amadiya-south-kurdistan-42448
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11555242#map=13/37.23198/43.43455
ئەم «کوردستان» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |