حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران حزب کمونیست ایران | |
---|---|
![]() | |
سکرتارییەت | دەستەی بەڕیوەبەرایەتی |
دامەزراندن | ١٩٨٣ |
شوێنگەی سەرەکی | ئێران |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ڕەنگەکان | سوور |
ماڵپەر | |
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران |
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (حەکەئێ) (بە فارسی: حزب کمونیست ایران (حکا)، بە ئینگلیزی: Communist Party of Iran (CPI)) حیزبێکی سیاسیی کۆمۆنیستە کە لە ساڵی ١٩٨٣ دامەزراوەتەوە. ئەم حیزبە وە دەسپێشخەریی ڕێبەرانی کۆمۆنیستی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە بیری گشتی کردنی سیاسەتەکانی کۆمۆنیستیی کۆمەڵە لە سەرانسەری ئێرانیان لە سەردا بوو دامەزراو. لە پێکھینانی ئەم حیزبە جگە لە کۆمەڵە، تۆزێک لە لایەنەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمۆنیستی دیکەی ئێرانیش وەکوو ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار و یەکێتیی تێکۆشەرانی کۆمۆنیست و ھەندێک لە ھێزە چەپەکانی دیکەی ئێرانیش ڕۆڵیان ھەبوو کە لە ئاکامدا لەناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تیکەڵ کراون.[١] شیای ئاماژەیە ڕێکخراوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەدوای دامەزرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھەتا ئێستاکە لەژێر ناوی کۆمەڵە ڕێکخراوی کۆمۆنیستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران چالاکیی خۆی بەردەوام کردووە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (حەکەئێ): سەبارەت بە ئێمە (بە فارسی)؛ سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠.