حەسەن ڕەحمان پەنا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەسەن ڕەحمان پەنا

لەدایکبوون١٩٦١ زایینی
نەتەوەکورد
چالاکبوون١٩٧٩ تا ئێستا
حیزبی سیاسیکۆمەڵە


حەسەن ڕەحمان پەنا (١٩٦١ لە سەقز) تێکۆشەر و خەباتکاری کۆمۆنیست و یەکێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانە. ئەو ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەیە.[١][٢][٣][٤][٥]

ژیان[دەستکاری]

حەسەن ڕەحمان پەنا لە ساڵی ١٩٦١ زایینی لە ئاوایی خەییر لە بەشی ناوەندی شارستانی سەقز لە دایک بوو. ئەو ھەر لەوئ خوێندنی سەرەتایی دەس پێ کرد. دواتر بۆ خویندنی زیاتر ڕۆییشت بۆ سەقز و لەوێ دیپڵۆمی وەرگڕت. ئەمە ھاوکات بوو لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و شۆرشی گەلی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ئەوە بووە ھۆی ئەوە کە ڕەحمان پەناە ببێتە تێکۆشەرێکی کورد لە دونیای سیاسەت. لە ڕێبەندانی ساڵی ١٩٧٩ لە دوای ئەوەی کە ڕێکخراوەی کۆمەڵە ئاشکرا بوو و چالاکییەکانی بە ئاشکرا ئەنجام دەدا، چووە ناو ئەم ڕێکخراوە و بوو بە یەکێک لە ئەندامانی چالاکی کۆمەڵە.[٦][٧][٨]

چالاکی سیاسی[دەستکاری]

حەسەن ڕەحمان پەناە لە تەواوی دەورانی چالاکی ڕێکخراوەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ئەندامی کومیتەی ناوەندی ئەم حیزبە بووە و تا ئەم کاتەش بە ناوی یەکێک لە ڕێبەرانی ئەم حیزبە ئیش ئەکا.[٩][١٠]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]