فاتیح شێخولئیسلامی
فاتیح شێخ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤٢ |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | چاوە ف. پشکۆ |
پەروەردە | بەکەلۆریۆسی ئیلاھیات ماستەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان |
خوێندنگە | زانکۆی تاران |
کارە ناودارەکان | ھەرێمی شەو |
حیزبی سیاسی | حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران–حکمەتیست پێشتر: کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران حیزبی کۆمۆنیستی ئێران حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران |
فاتیح (چاوە) شێخولئیسلامی ناسراو بە فاتیح شێخ، چاوە و ف. پشکۆ (لەدایکبووی ١٩٤٢ لە مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ) شاعیر و سیاسەتوانێکی کوردە. فاتح شێخ ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران–حکمەتیستە.
ژیان
[دەستکاری]فاتیح شێخولئیسلامی کوڕی سەید ئەحمەد، لە نەورۆزی ١٩٤٢ لە شاری مەریوان لە دایک بوو. سێ چوار ساڵی سەرەتایی ژیانی ئاوارە بوون. قوتابخانەی سەرەتایی لە مەریوان و ناوەندەی لە سنە تەواو کرد و دوای ئەو لە ساڵەکانی ١٩٦٠–١٩٦١ وەک یەکەم خوێندکاری مەریوانی لە تاران وەرگیرا و لە زانکۆی تاران دەستی بە خوێندنی ئیلاھیات کرد و دواتر لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا ماستەری وەرگرت. بە گشتی حەوت ساڵان لەوێ خوێندکار بوو و دواتر ھاتەوە و لە مەریوان بوو بە مامۆستا. فاتیح شێخ لە سەردەمی زانکۆوە بیر و باوەڕی چەپی ھەڵبژارد.[١] ساڵی ١٩٧١ بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە بۆ ماوەی حەوت مانگ دەستەبەسەر کرا و دواتر ساڵی ١٩٨١ ڕووی کردە شاخ و بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران. دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ کە کۆمەڵە لەگەڵ گرووپە کۆمۆنیستییەکانی دیکە یەکیان گرت و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان دامەزراند، بوو بە ئەندامی ئەو حیزبە. فاتیح شێخ لە ساڵی ١٩٩٠ەوە چوو بۆ سوێد و لە لقدانەوەی ساڵی ١٩٩١ی حیزبەکە، بوو بە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران. ھەروەھا دواتر بوو بە ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران–حکمەتیست و ئێستاکەیش ھەر لەو حیزبەدا چالاکی دەکات.[٢]
شێعر
[دەستکاری]ساڵی ١٩٥٨ لەسەر کاریگەریی شۆڕشی ١٤ی تەممووز لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکارێکی تر بەھۆی درووشم نووسین لەسەر دیوارەکانی شاری سنە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا مانگ و نیوێک دەکەوێتە زیندان و لەوێ یەکەم شیعری خۆی دەھۆنێتەوە. لە زانکۆ لەگەڵ عەلی حەسەنیانی (ھاوار) و سوارە ئیلخانیزادە ئاشنا دەبێ[٣] و بە دانانی شیعری «ھەسێرەکەم» لەسەر وەزنی «کەژاڵێ»،[٤][٥] دەبێتە دووھەم کەس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە شیعری نوێی کوردی خوڵقاندبێ.[٦] (شەوە) باشترین بەرھەمی شیعری شاعیرە.[٧]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- ھەرێمی شەو (کۆی بەرھەمە شیعرییەکان)[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ دەنگەکان: گەشتی زیاتر لە نیو سەدەی چاوەی شاعیر، نووسراو لە ۷ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
- ^ چەند سەرنجێک لەسەر جنێوەکانی فاتیح شێخولئیسلامی، سۆران کەرباسیان، ٦ی ئایاری ۲۰۱٦ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ سوارە ئیلخانیزادە، ڕووداو
- ^ شیعری کەژاڵێ، ڤەژینبوکس
- ^ گۆڤاری باران، ساڵی یەکەم، ژمارە ٢، ئەیلوولی ٢٠١٦
- ^ کێ ڕچەی کوتا؟، کتێبی گوناە، ڤەریبنوکس
- ^ ناساندنی نووسەران-فاتیح شێخەلئیسلامی(چاوە)، پشکۆ کامەران، خاک تیڤی، ۲نیسانی ۲۰۲۰ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ ھەرێمی شەو، چاپی یەکەم، ناوەندەی غەزەلنووس، ۲۰۲۰.