عەباس کەریمی
عەباس کەریمی | |
|---|---|
ھەڵۆ | |
![]() | |
| لەدایکبوون | ١٩٧٩ (٢٢ ساڵ) |
| مەرگ | ٣٠ی نیسانی ٢٠٠١ زیندانی ناوەندیی سەقز |
| ھۆکاری مەرگ | لە سێدارەدان |
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | ناوەندی |
| حیزبی سیاسی | حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران |
| بەرامبەر(ەکان) | کۆماری ئیسلامیی ئێران |
| تۆمەتی تاوانباری | ئەندامییەتی کۆمەڵە |
| سزای تاوانباری | سێدارە |
عەباس کەریمی ناسراو بە ھەڵۆ (١٩٧٩ لە سەقز - ٢٠٠١ لە سەقز) ھونەرمەند و پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو. عەباس ساڵی ١٩٧٩ (١٣٥٨ی ھەتاوی) لە شاری سەقز لەدایک بوو، تا ناوەندی دەرسی خوێند و ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و بۆ ماوەی ساڵێک لە سەقز و دەوروبەری ئەوێ خەریکی کاری تەشکیلاتی و ڕێکخستن بوو و ساڵی دواتر (١٩٩٦)، چوو بۆ ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و ماوەی پێنج ساڵ لە گوردانی شواندابوو. ھەڵۆ لەناو حیزبدا سەرپەل، جێگرپەل و بەرپرسی کتێبخابە بوو و لە بەشی فەنیی ڕادیۆشدا ھەر چالاک بوو.
عەباس کەریمی نیسانی ٢٠٠١ (گوڵانی ١٣٨٠ی ھەتاوی) دەستبەسەر کرا و یەک ھەفتە دواتر (لە ٣٠ی نیسان - ١٠ی بانەمەڕ) بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێت، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا، لەگەڵ «باقی کەریمی» لە زیندانی ناوەندیی سەقز، لەدار درا.[١]
تێبینی
[دەستکاری]بە گوێرەی سەرچاوەی تر، عەباس لە ١ی ئاب بەرامبەر بە ١٠ی گەلاوێژی ھەمان ساڵ لەسێدارە دراوە.[٢]
ھونەر
[دەستکاری]شەھید ھەڵۆ چەندین سروودی شۆڕشگێڕانەی وتووە کە تاوەکوو ئێستاش لەسەر زاری خەڵکن،[٣] بەشێک لەوان بریتین لە:
- بانگەواز (سروودی فەرمیی کۆمەڵە)
- ڕێی خەباتمان
- وڕ و کاس و سەرگەردان نیم
- تۆ نامری چاوەکانم
- من ڕەنجدەرم
- ئینتەرناسیۆنال
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Abbas Karimi: One Person's Story». Abdorrahman Boroumand Center (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «عەباس کەریمی《ھەڵۆ》 و باقی ڕەحیمی 《چیا》 دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێن لە زیندانی ناوەندی سەقز لە ۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۸۰ ھەتاوی ئێعدام کران». Komala party of kurdistan (بە فارسی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ ڕاگەیاندن، ناوەندی. «سرودە کوردییەکان». کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
