عەبدوڵڵا موھتەدی
| لەدایکبوون | ١٩٤٩ |
|---|---|
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | بازرگانی لە زانکۆی تاران |
| کار | سکرتێری گشتی |
| حیزبی سیاسی | کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران |
عەبدوڵڵا موھتەدی (لەدایکبووی ١٩٤٩ لە بۆکان) چالاکی سیاسی و سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانە. ئەو ھەروەھا یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە.
عەبدوڵڵا موھتەدی کوڕی حاجی ڕەحمان ئاغای موھتەدی لە وەزیرەکانی کۆماری کوردستان و زایینەی شاری بۆکانە. قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندییی لە تاران خوێندووە و بە وتەی خۆی خزمی ئەمیرکەبیرە، دەرچووی بازرگانییە لە زانکۆی تاران.
عەبدوڵڵا موھتەدی، فواد مستەفاسوڵتانی، محەمەدحسێن کەریمی و سدیق کەمانگەر و چەند کەسی تر لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە بوون لە ٢٧ی ئۆکتۆبەری ١٩٦٩ (٥/٨/١٣٤٨ کۆچیی ھەتاوی). پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سێ جار قۆڵبەست کرا کە جارێکیان مەحکووم کرا بە سێ ساڵ بەندیخانە.
ناھید بەھمەنی ھاوسەریەتی و دوو کچیان ھەیە کە ئێستا خوێندکارن. عەبدوڵا موهتەدی و ناهید بەهمەنی لە ڕوانگەی سیاسییەوە نزیکن لە شاپەرستەکانی فارس و بەردەوام هەوڵدەدەن لۆبی بۆ ئەو بابەتە بکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- سی و نۆ ساڵ کۆمەڵە، وتووێژ لەگەڵ عەبدووڵای موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە (فارسی)[بەستەری مردوو] - ماڵپەڕی کوردانە
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |