کورمانج
کرمانج | |||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |||||||||||||||||
٢١٬٠٠٠٬٠٠٠ | |||||||||||||||||
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |||||||||||||||||
تورکیا (ئادییەمان، ئاگری، ئەرزگان، ئەرزیڕۆم، ئیدر، باتمان، بدلیس، بینگۆل، حەکاری، خارپێت، دیاربەکر، دێرسم، ڕحا، سێرت، شرنەخ، عوسمانییە، گازی ئانتەپ، قەرس، کلیس، مووش، مەرعەش، مەلەدی، مێردین، وان) | ١٥٬٠٠٠٬٠٠٠ | ||||||||||||||||
سووریا (حەسیچە، حەلەب) | ٢٬٠٠٠٬٠٠٠ | ||||||||||||||||
عێراق (ھەولێر، دھۆک، سلێمانی، نەینەوا) | ٢٬٠٠٠٬٠٠٠ | ||||||||||||||||
ئێران (ئازەربایجانی ڕۆژاوا، خۆراسانی باکوور) | ٢٬٠٠٠٬٠٠٠ | ||||||||||||||||
زمانەکان | |||||||||||||||||
کوردیی باکووری | |||||||||||||||||
ئایین | |||||||||||||||||
ئیسلامی سوننە، عەلەوی، ئیسلامی شیعە، ئێزیدی، مەسیحییەت، یەھوودی | |||||||||||||||||
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |||||||||||||||||
کوردەکانی دیکە (لەک، گۆران، کوردی باشوور، سۆران، زازا) |
کورمانج یان کرمانج گەلێکی کوردییە کە لە باکوور، باشوور، ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای کوردستان و ھەروەھا لە ھەندێک ناوچەی دیکەی دەرەوەی کوردستاندا دەژین. زمانی زگماکیی کرمانجەکان زاراوەی کرمانجییە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار. کورمانجەکان پرگەڵھەترین ھۆزی کوردیین و حەشیمەتیان زۆرتر لە ٢٠ ملیۆن کەس ھەزیر دەکرێت. لە باری ئایینییەوە زۆربەی کورمانجەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن، بەڵام جەماوەرێکی بەرچاویشیان سەربە ئایینەکانی عەلەوی، ئیسلامی شیعە و ھەروەھا ئێزیدییە.
وشەڕەت
[دەستکاری]وشەی کورمانج یان کرمانج، ھەروەھا لە ئاخافتنی ھەندێک ھۆزی کورد بەکوردتی دەئاخیڤێندرێت و وەکوو کرماج یان کرمان لەسەر زار دێتەوە.[١] ھەروەھا دەتوانرێت لە کوردیی باکووری بە شێوەی کوردمانج بئاخیڤێندرێت و بنووسرێت.[٢] مایکل چایت لە فەرھەنگۆکە کوردیی کورمانجی-ئینگلیزییەکەی خۆیدا نووسیوە کە لەنێو کوردەکانی تورکیا وشەی کورمانج بە خەڵکی لادێ دەوترێت کە سەر بە عەشیرەتەکان نەبن، بەڵام لە باشووری کوردستان بە بەشێک لە سەرانی عەشیرەتەکان دەوترێتەوە.[٢] وشەی کورمانج ھەروەھا بە واتای گوندنشین و خەڵکی لادێ و ڕەعییەت بە کار دەچێت.[١]
ڤلادیمیر مینۆرسکی وشەی کورمانجی بریتی لە دوو بەشی کورد و مانایی/مانتیانی (manneans/mantianoi) زانیوە و ئەم گریمانەی پێش خستووە کە کوردە کورمانجەکان لە ڕابردووی زۆر دوورەوە لە تێکەڵبوونی دوو عەشیرەتی کورتیۆیی و مەردۆیی بەدیھاتوونەتەوە.[٢] ھەروەھا نیکۆلاس مار زمانناسی گورجستانی ئەم شەی لەگەڵ وشەی ئەرمەنیی (Armenian) لە پەیوەندیدا زانیوە و ئەم گریمانەی پێش خستووە کە وشەی ھار+من، بە شێوەی کار+منچ و دواتر کار+مِنج گۆڕدراوە و لە درێژای مێژوودا بەشێوەی کورمانج ئاخێندراوەتەوە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا شەرەفکەندی، عەبدولڕەحمان (ھەژار)، ھەنبانەبۆرینە: فەرھەنگی کوردی-فارسی، ویراستار: محەممەد ماجید مەردۆخ ڕۆحانی، تاران: سوورووش (پەخشانگەی ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران)، چاپی یەکەم: ۱۳۶۹[=١٩٩٠]؛ پ ٦١٢.
- ^ ئ ا ب پ چایت، مایکل، فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: پەخشانگەی زانستگای یەیل، چاپی یەکەم: ۲۰۰۳؛ پ ٣٣٨–٣٣٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کورمانج تێدایە. |