لەک
لەک بە جەماوەرێک لە کوردەکان دەگوترێت کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە پارێزگاکانی کرماشان، لوڕستان، ئیلام، ھەمەدان و لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، کەرکووک و هەندێک ناوچە لە سلێمانی دەژین. زمانی زگماکیی لەکەکان زاراوەی لەکیە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار.
لەروی ئایینەوە لەکەکان سەر بە ئایینی ئیسلامن و زۆرینەیان سونەن و کەمێک لە لەکەکان شیعە مەزهەبی میانرەون و تا ئێستا بە ئاشتی دەژین
لەک یەکێکە لەگەورەترین ھۆزەکانی کوردستان و میرنشینی ئەردەلان و ھەرێمی لورستانیان پێکھێناوە ھەروەھا بەسەرکردایەتی کەریم خانی زەند توانیان نیو سەدە فەرمانرەوایەتی ئێران بکەن لە و خێڵ و عەشیرەتانەی کە سەربە عەشیرەتی لەکن
- زەند
- بلباس
- نانەکەلی
- رۆژبەیانی
- شێخ بزێنی
... ھتد
وە ژمارەی هاولاتیانی ئەم عەشیرەتە ١,٥ ملیۆن تا ٢ ملیۆن
ئایین[دەستکاری]
بەشێکی گەورە و مەزن لە لەکەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن و بەشێکیشیان سەر بە ئایینی یارسانن. وە زۆربەی ھەرەزۆری لەکەکان لە ھەرێمی کوردستان (باشووری کوردستان) سوننەن.
زمان[دەستکاری]
زمانی لەکەکان کە زاراوەی لەکی پێ دەگوترێت، بەشێکە لە زمانی کوردی. ئەم زمانە زۆر بە زاراوەکانی کوردیی زەنگنەیی و کوردیی سنجاوی نزیکە و ھەروەھا نزیکایەتیی زۆریشی لەگەڵ کوردیی باشووریی و کوردیی گۆرانیی ھەیە.
مێژوو[دەستکاری]
ھەموو شارە لەکنشینەکان تا ساڵی ١٩٦٨ی زایینی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون. لەو ساڵەدا دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران ئەم ناوچانەی لە کرماشان دابڕی و خستیانە سەری فەرمانداریی تایبەتی لوڕستان کە لەو کاتە بەشێگ لە پارێزگای خووزستان بوو.[١] ئەم ناوچانە لە ساڵی ١٩٧٣ی زایینیدا، بوون بە پارێزگایەکی نوێ بە ناوی پارێزگای لوڕستان،[٢] بەڵام شارە لەکنشینەکانی کەنگاوەر، ھەرسین، سەحنە و ھەروەھا ناوچەکانی جەلاڵەوەند و سەرفیرووزاوا ھێشتا بەشێک لە پارێزگای کرماشان ماونەتەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ڕۆژنامەی ھەمشەھریی پارێزگاکان: پارێزگاکانی ئێران لە کەی بوون بە پارێزگا؟ (فارسی)، نووسراوی ٥ی گەلاوێژی ٢٠١٤؛ Archived ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.
- ^ پێگەی ھەواڵی یافتە: پارێزگادارانی لوڕستان (لە سەرەتاوە تاکۆ ئێستاکە)، نووسراوی ٦ی گەلاوێژی ٢٠١٦؛ Archived ١١ی نیسانی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.