ڕەشوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھۆزی ڕەشوان یان ڕەشڤان یاخود ڕیشەڤان ھۆزێکی گەورەی کوردن، کە بۆ یەکەم جار لەسەدەی شازدەھەم ناویان تۆمارکرا لەسەر نەخشەی کوردستان بەجۆرێک کە لە ناوچەی دیڤریگی گرتەوە تاوەکو ناوچەی ڕەققە، ھەریەکە لە ڕەشڤانیەکان لە ئەدیەمان و گازی عەنتاب و کەھرەمان و مەرعەش و مالاتیا نیشتەجێن کە ئێستا کەوتونەتە ناو سنوری تورکیای نوێ (کوردستانی باکور) بەڵام بەشی زۆڕیان لە کاھاتا و مالاتیا سێواس نیشتەجێن لە سەرەتای دیاریکردنی سنوری تورکیا توشی ئاوارەیی ڕاگواستن بوونەوە بەرەو قۆڵایی تورکیا و ئێران ھەربۆیە ئەمڕۆ بەشێکی زۆریان لە باشوری ئەنقەرەی تورکیا دەژیێن.

مێژوو[دەستکاری]

ھەموو مێژوو نووسان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ناوی (ڕەشڤان) ناوێکی لێکدراوی کوردیە لەدوو بەش پێک ھاتووە (ڕەش) و(ڤان یان وان) ئەم ناوە خودی ھۆزەکە لەخۆی ناوە بەھۆی ئەوەی لە ساڵی ١٥١٩ کاتێک عوسمانیەکان ھاتنە ناوچەکە دەستیان بە ناونووسینی خەڵک کرد بەمەبەستی باج و سەرانە بەڵام ڕەشڤانەکان ئامادە نەبوون ناویان تۆمار بکەن بۆیە سولتان سەلیمی یەکەم بە کەسانی لیستی ڕەش ناوی ھێنان و بەوکەسانەی ناوبرد کە خۆیان لە باج دەدزنەوە ھۆزەکەش بە شانازیەوە خۆی بە ڕەشڤان ناساند و ئامادە نەبوون باج بدەن. ناوی ھۆزەکە ھەمدیسان لەتۆماری ساڵی ١٥٢٤ و ١٥٣٦ ی عوسمانیەکان ھاتووە کە کەسانێکن ئامادە نین ناویان تۆماربکرێت و باج بدەن ھەر لەتۆمارەکە ھاتووە کە کەسانێکی کۆچەری و شوانکارەن ھەرگیز دەستەمۆ ناکرێن بۆیە لە ساڵی ١٨٣٠ دووبارە ھەڵمەتێک ڕاگەیێندرا لەبارەی دەستگیرکردن و تۆمارکردنیان لە تۆماری دەولەت و خزمەتی سەربازی و باج و سەرانە بەڵام عوسمانیەکان تووشی شکستێکی زۆڕ بوونەوە بۆیە ھەنگاوی یەکەمی ڕاوە دوونانیان دەستی پێکرد بەرەو سنوورەکانی سەفەویەکان (قەزوین). لەدوای ڕووخانی دەولەتی عوسمانی و درووستکردنی دەولەتی تورکیا ئەتاتورک لە ١٩٢٣ ھەڵمەتێکی ڕاگەیاند لەبارەی گواستنەوەیان لەسەر سنوورە دەریاییەکان.

بەپێی بەڵگەنامەکانی سەدەی شازدەھەم ھەنگاوی یەکەمی ڕاگواستنیان بەرەو ٤٣گوندی نزیک ئەنقەرە بووە، ھەنگاوی دووەم بەرەو گوندەکانی جیھانبیلی و ھایمانا و پۆزتیپی و کۆلۆ بووە. بەڵگەنامەیەکی ساڵی ١٨٥٩ئەمە نیشان دەدات کە ٥٠٠خێزانی کورد لەھۆزی ڕەشڤان نیشتەجێ بکرێن لە ئەنقەرە.

لە ساڵی ١٨٩٠ سەرکردەی خێڵەکە یەعقوب ڕەجەب بەگ ھەزاران خێزانی ئەرمەنی داڵدەدا بەمەبەستی پاڕاستنیان لە جینۆسایدی عوسمانیەکان.

سیاسەت و ھەڵبژاردن[دەستکاری]

دەنگی تەواوی ھۆزەکە بۆ ئەو بەربژێرەیە کە یەکێکە لە ھۆزەکەیان، ڕەشڤانیەکان پاڵپشتی ڕەشوان دینیجەر میر محەممەد فورات دەکەن کاتێک ڕەشوان دینجەر ئەندامی پارتی دادو گەشەپێدان بوو دەنگی ئەم ھۆزە بۆ پارتی دەسەڵات دەچوو بەڵام بەھۆی دژایەتی کردنی کورد ڕەشوان دینجەر لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی لەپارتی داد و گەشەپێدان کشاندەوە و چووە پاڵ پارتی دیموکراتی گەڵان بەسەرۆکایەتی دەمیرتاش بۆیە لەھەڵبژاردنی ٢٠١٥ تورکیا سەرجەم ھۆزەکە پاڵپشتی پارتی دیموکراتی گەلانیان کرد.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]