بەختیاری
بەختیاری یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کوردە کە لە شارەکانی ورووگەڕ، ئەھواز، ئەسفەھان، شاری کورد، یاسووج و چەند شارێکی تر دەژین. بە زاری بەختیاری دەئاخێڤێنن و سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن.
بە کورد زانینی بەختیارییەکان
[دەستکاری]ڕۆژھەڵاتناسی بەناوبانگ لورد کرزن بەختیاریەکانی بە یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کورد ناو بردووە و کورد بوونی ئەوانی پشتڕاست کردوەتەوە.[١] دکتۆر فریچ لە کتێبی کورد-لوڕ، بەختیاریەکانی بە کورد زانیوە.[٢] شرەفخانی بدەلیسی لە کتێبی شەرەفنامە لە خێڵی بەختیاری وەکوو کورد ناو بردووە.[٣] عەلی ئەکبەر دێھخودا لە کتێبی لۆغەتنامەی دێھخودا بۆ بەختیاری ئاماژەی داوە کە یەکێکە لە خێڵە کوردییەکان.[٤] لە ھەموو کتێبە مێژووییەکاندا کە بەھێزترینیان مێژووی لوڕ و بەختیاریناسی جیھانە، کتێبی ڕۆشنبیری بەختیاری سەردار ئەسعەد بەختیارییە. ئەو لوڕ و بەختیاری بە کورد حیساب کردووە و دەڵێت من کورد بەختیاریم. سەردار ئەسعەد بەختیاری، لە کتێبی (خلاصە الاعصار فی تاریخ البختیار) لە بەندی حەوتەمی کتێبەکەدا کە نووسیویەتی کە لوڕەکان و بەختیارییەکان لە لقەکانی ئەکرادن، وشەی ئەکراد لە بەرەی عەرەبیدا بەکار ھاتووە، سەردار ئەسعەد دەڵێت ھەموو لوڕەکان و بەختیارییەکان کوردن.[٥] حەمدوڵڵای مستەوفی لە کتێبی مێژووی بژاردە، کورد بوونی بەختیاری پەسند کردووە[٦] و ھەروەھا ئایەتوڵڵا مەردۆخ کوردستانی لە کتێبی مێژووی مەردۆخدا بۆ بەختیاریەکان نووسیوە بەشێک لە نەتەوی کوردن.[٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ زەکی, محەممەد ئەمین (1998). کورد و کوردستان. تەورێز: ئایدین. pp. ٢٩،٣١.
- ^ فریج, دوکتور. کورد لۆڕ.
- ^ بەدلیسی, شەرەفخان (1994). مێژووی ماڵەمیرانی کوردستان. تاران: حەدیس. pp. ٢٣، ٢٤.
- ^ دێھخوا, عەلی ئەکبەر. ھەنبانە بۆرینەی فارسی.
- ^ خلاصە الاعصار فی تاریخ البختیار، فصل ھفتم.
- ^ مستەوفی, حەمدوڵڵا. مێژووی بژاردە.
- ^ مەردۆخ, شێخ محەممەد (2000). کوردستان. تاران: کا ڕەنگ. pp. ٩٢. ISBN 964-6730-08-6.
- ^ "ماڵپەڕی چاندیی لوڕڤیر". lorveir.blogfa.com. Retrieved 2021-04-12.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەختیاری تێدایە. |