میراودەلی
عەشیرەتی میراودەلی یان میر ئاودەل (میر ئەبداڵ) یان پشدەری یانیش ئاغاکان ھۆزێکی کوردن پتر لە ٢٠،٠٠٠ خێزان دەبن بەزۆری لە باشووری کوردستان نیشتەجێن بەتایبەت لە ناوچەی پشدەر ھەروەھا ھەندێکیان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانن بەتایبەت لە ناوچەی سەردەشت.مهاباد ھۆزێکی دەست ڕۆیشتون و بەھێزن ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە سەردەمی زەردەشتیەکان بەڵام سەرەتای ناونانی عەشیرەتەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بابانەکان و بەشێک بوون لە میرنشینی بابان و سۆران و ئەردەڵان.
لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠ و سەرھەڵدانی بزوتنەوەی ئازادیخواز لە کوردستانی باشوور حکوومەتی عێراق بەرنامە ڕێژی دەکات بۆ خستنەوەی جەنگ لەنێوان ھۆزەکان ھۆزی میراودەلیش لەو جەنگە بێ بەش نەبوە کە بەھۆیەوە شەڕێکی برا کوژی ڕوویدا لەنێوان میراودەلی و ھۆزەکانی تر لەناوچەی پشدەر ئەمەش بووە ھۆی کوشتارگەیەکی زۆر و ئاوارەبوونێکی بەرفڕاوان، بەجۆرێک ھەریەک لەم ھۆزانە بە سەدان پیاو و جوامێریان لەدەستدا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Mirawdale»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠.