لەک (تیرە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەک تیرەیەک لە کوردە سۆرانەکانە کە لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی ھەولێر، کەرکووک و ھەندێک ناوچە لە سلێمانی دەژێت. زمانی کوردە لەکەکان کوردیی سۆرانی و ئایینیان ئیسلامی سوننەیە.

تیرەی لەک نابێت لەگەڵ خەڵکی لەک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان تێک بچێت کە بە شێوەزاری کوردیی لەکی دەدوێت و سەر بە ئایینەکانی ئیسلامی شیعە و یارسانە، بەڵام ھەر دوو کۆمەڵگا ڕێشەی ھاوبەشیان ھەیە و لە ڕابردوودا بەھۆی کۆچ لێک جیا بوونەتەوە. ھەروەھا ھەندێک لە شێخ بزەینییەکانیش کە شێوەزاری تایبەتی خۆیان ھەیەتی لە ناوچە ناوەندییەکانی تورکیادا دەژین.

ھۆزەکان[دەستکاری]

ئەمەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]