گەڕاوەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەڕاوەن عەشیرەتێک لە کوردە لەکەکانە کە لە ناوچەی تەرھان لە شارستانی کوویەشت لە پارێزگای لوڕستاندا دەژێن. وشای گەڕاوەن لە گەڕاو بە واتای «چاوەی ئاوی گەرم و سوێر»[١][٢]ە و «وەن» یان «وەند»یش پاشگرێک بۆ ناوی عەشیرەتەکان و ھۆزەکانە کە زۆرتر لە نێوی ھۆزەکانی ناوچەکانی لەکستان، لوڕستان، ئیلام و کرماشان بە کار دەچێت.

گەڕاوەنەکان بە زمانی کوردیی لەکی دەئاخیڤێنن و سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەی دوازدە ئیمامیین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی زانکۆی کوردستان (فارسی-کوردی)، بە سەرپەرشتیی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی، سنە: زانکۆی کوردستان، ٢٠٠٦: پ٨٤٧.
  2. ^ شەرەفکەندی، عەبدولڕەحمان (ھەژار)، ھەنبانەبۆرینە: فەرھەنگی کوردی-فارسی، تاران: سرووش (پەخشانگەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران)، چاپی ھەفتەم: ٢٠١٠؛ پ ٧٢٦.