محەممەد بەرزنجی
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
محمد بەرزنجی، مامۆستا شێخ محمد نەجیب حەسەن بەرزنجی لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی سەرگەتی ناوچەی ھەورامان لە دایک بووە، و لە ساڵی ١٩٥٣ و لە تەمەنی ٨ ساڵیدا دەستی بە خوێندن کردووە، لە ساڵی ١٩٦٥ ئیجازەی مەلایەتی لەسەر دەستی ٤٥ زانای ئایینی وەرگرتووە، ئیجازەی عیلمی لە ھەردوو زانستی شەرعی و فەلسەفەدا وەرگرتووە. مامۆستا شێخ محمد بەرزنجی لە ساڵی ١٩٧٧ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی و زانستی شەرعیدا لە زانکۆی بەغدا بە دەستھێناوە، و ماوەی ٣٠ ساڵ لە حوجرەکانی کوردستاندا خزمەتی کردووە و دەیان قوتابی و فەقێ و زانای ئایینی پێگەیاندووە و ڕۆڵێکی بەرچاووی ھەبووە لە خزمەتکردن بە ڕابوونی ئیسلامی لە باشووری کوردستان و بەردەوام و بێ پچڕان لە خزمەتی ئەو ڕابوونەدا بووە.
محەممەد خاوەنی ٧ منداڵە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و دوای دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی بووەتە پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |