لەندەن
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
پۆتانەکان: 51°30′26″N 00°07′39″W / 51.50722°N 0.12750°W
لەندەن | |
|---|---|
شار | |
| London | |
وێنەی چەند شوێنی شاری لەندەن | |
| وڵات | ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوو |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧) | |
| • سەرجەم | ٧٥٥٦٩٠٠ |
| وێبگە | london.gov.uk |
لەندەن پایتەختی ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوویە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧,٥٥٦,٩٠٠ کەس بووە. شاری لەندەنی سەر ئاوی تایمزی خوارووی شانشینی بەریتانیا، یەکێکە لە شارە گەورەکانی ئەورووپا و جیھان، ئەو شارە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی ھەیە، لەساڵی (١١٠٠)دا نزیکەی (١٨٠٠٠) کەسی تێدا ژیاوە، (٢٠٠) نەتەوە و کەلتووری جیاواز تێدایە. بەریتانیا کە لەماوەی (١٥٠) ساڵی رابردوودا ناوەندێکی گرنگی بواری (سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی) جیھان و ئەوروپا بووە، ژمارەیەکی زۆر زانکۆو پەیمانگەو شانۆو مۆزەخانەو یاریگای جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، ھەروەھا بنکەی زۆرێک لەڕێکخراو و ئۆفیسە جیھانییەکانی تێدایە، جگە لەوەش وڵاتەکە شوێن و مەنزڵی زۆرینەی پاشا و سەرکردە و زانا و فەیلەسوف و نووسەر و ھونەرمەندە جیھانییەکان و نموونەی جیھانی کۆن و نوێیە لە شارستانییەتی ئەم سەردەمەدا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی شارەکان
- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
- دەروازەی ئەورووپا
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی لەندەن