مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود عەلی خدر

لەدایکبوون١٩٥٠
مەرگ۲٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٠٧
شوێنی گۆڕگۆڕستانی گوڵان، ھەڵەبجە
نەتەوەکورد
پیشەمامۆستای ئایینی، نووسەر
حیزبی سیاسیبزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
مناڵ(ەکان)فاروق، عیرفان، سومەیە، نوسەیبە، ھوداو، سوھەیب، محمد، کۆچەر، ھەدیە
وێبگەhttp://ahmadkaka.org

مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود عەلی خدر (١٩٥٠ لە یاڵانپێ، ھەڵەبجە - ۲٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٠٧) نووسەر و زانایەکی ئایینی کوردی باشووری کوردستان بوو.[١][٢]

ژیان[دەستکاری]

ئەحمەد کاکە مەحموود لە ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی یاڵانپێ سەر بە خورماڵ لە پارێزگای ھەڵەبجە لەدایکبووە. لە ڕێکەوتی ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ز چووەتە (پەیمانگای ئیسلامیی ھەڵەبجە)، و ساڵی ١٩٧١ تەواوی کردووە، و مۆڵەتی مەلایەتی لەلایەن مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز پێدراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ زایینی ھاوسەرگیری دەکات و خاوەنی ٩ منداڵە. لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٧ی زایینیدا دەست دەکات بە نووسین و وەرگێڕان و یەکەم کتێبی وەرگێرانی لەسەر بوونی خودا بوو بەناوی (خوا لە ڕوانگەی زانیاریەوە) لە عەرەبییەوە کردوویەتییە کوردیی و بە چاپی گەیاندووە. لەو ڕێکەوتە بەدواوە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود بەردەوام بووە لە نووسین و زیاتر لە ٢٨ دەستنوسی لە دوای خۆی بەجێھێشتووە. دوا قۆناغی ژیانی کە پیایدا تێپەڕی نووسینی تەفسیری قورئانی پیرۆز بوو بە زمانی کوردی بە کورتی و بە پوختی کە لە ساڵی (١٩٩٢)دا دەستی بە نووسینی کرد و لە ساڵی (٢٠٠٥)دا کۆتایی پێ ھێن، و تا ئێستا ٦ جار چاپ کراوە. لە ساڵی ١٩٧٣ تا کۆتاییی ھەشتاکان لە چەند شار و گوندێک پێشنوێژ و وتارخوێن بووە. لە شەوی ١٧ لەسەر ١٨ی ئایاری ١٩٨٧ لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایانی ھەڵەبجەو سیروان و ناوچەی ھەورامان و شارەزوور، بە ڕابەرایەتی مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز بەرەو وڵاتی ئێران کۆچ دەکەن؛ و لە ١٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧ بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانیان ڕاگەیاند.[٣][٤] و مامۆستا مەلا ئەحمەدیش یەکێک بوو لە دامەزرێنەران و ئەندامی شووراو پاشان تا وەفاتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو بزووتنەوەیە بوو.

لە ۲٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٠٧ کۆچی دوایی کردووە، لە شاری ھەڵەبجە لە گۆڕستانی گوڵان بە خاک سپێردراوە.[٥]

کتێبەکان[دەستکاری]

  1. تەفسیری ڕامان
  2. خوا لە ڕوانگەی زانیارییەوە
  3. وتەی زاناکان و باوەڕ بە خوا
  4. سەربەستی لە ئیسلامدا
  5. پەروەردە لە ئیسلامدا
  6. خواپەرستی لە ئیسلامدا
  7. ڕامیاری لە ئیسلامدا
  8. ئاشتی لە ئیسلامدا
  9. وەڵامی گومان و چەواشەکارییەکانی دوژمنانی ئیسلام
  10. دەستەیەک لە ڕۆشنبیرانی ئیسلام
  11. ڕێزی بەیعەت لە ئیسلامدا
  12. یاسای زیندان لە ئیسلامدا
  13. چاوپیسی لە ڕوانگەی ئیسلامدا
  14. ژنان و کاروباری ژنان لە ئیسلامدا
  15. دواڕۆژی ستەمکاران لە ئیسلامدا
  16. جولەکە بناسە
  17. بۆچوون و فەتواکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود[٦]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پوختەیەک لە ژیاننامە و بەرھەم و تێکۆشانی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود. عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود. ٢٠١٧
  2. ^ مێژووی زانایانی کورد. مەلا تاھیر بەحرکەیی. نووسینگەی تەفسیر. ٢٠١٦
  3. ^ http://ahmadkaka.org/Derbara
  4. ^ گۆڤاری مەردی ڕێ. ژمارە، ٢، ساڵی ٢٠١٠
  5. ^ http://www.ahmadkaka.org/ArticleDetail_93_20#
  6. ^ پوختەیەک لە ژیاننامە و بەرھەم و تێکۆشانی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]