کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستانەوە)
Jump to navigation Jump to search
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
Komelî Îslamî Kurdistan
ڕێبەرعەلی باپیر
دامەزرا لە٢٠٠١
پێگە سەرەکییەکانھەولێر، عێراق
ئایدۆلۆجیائیسلامەتی
کوردایەتی
پارێزگاریی کۆمەڵایەتی
ڕەنگە فەرمییەکان     پرتەقاڵی
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
٣ / ٣٢٨
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان
٧ / ١١١
ماڵپەڕ
komalnews.org
ئاڵای حیزب
Flag of the Kurdistan Islamic Group.svg

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان جوڵانەوەیەکی ئیسلامییە لە کوردستانی باشوور. کۆمەڵ کە لەلایەن عەلی باپیرەوە لە مایسی ٢٠٠١ دامەزرێنراوە، ڕێکاری سوننەو جەماعە جێبەجێ دەکات. باپیر پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی و پاشتر مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بووە. کۆمەڵ بودجەکەی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێ.

ھەفتەنامەی کۆمەڵی ئیسلامی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ عەلی باپیردا ئەنجامداوە کە تێیدا دەڵێت: «سیاسەتمان ئەوەیە کە برایەتی‌و ھاوکاریما لەگەڵ ھەموو گروپە ئیسلامییەکاندا ھەبێت. بەدوای پەیوەندی لەمجۆرەین لەگەڵ ھەموو پارت‌و ڕێکخراوە ئیسلامییەکان، کەسایەتییە ئیسلامییەکان، و ئەو گروپانەی کە شوێنکەوتووی سەلەفییەت یان تەسەوف یان کلتوری زانستن. وەک کۆمەڵی ئیسلامی باوەڕمان وایە کە ئەبێت بیرکراوە بین‌و بەشوێن پەیوەندی برایانەدا بین لەگەڵ ھەموو ئەوانەی بانگەشە یان کار بۆ ئیسلام دەکەن. ئەگەر ھەڵەیەک ببینین، ھەوڵ ئەدەن بە وتووێژ چارەسەری بکەین بە دروستکردنی کەشێکی برایانە.»

کۆمەڵ بەشدار لە ھاوپەیمانێتی کوردستانی ھەڵبژاردنەکەی ٢٠٠٥ی عێراق بەشدار نەبوو بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کرد. زیاتر لە ٦٠٠٠ دەنگ، نزیکەی ٠٫٧٪‏ی ڕێژەی دەنگەکانی بەدەست ھێنا بەمەش بووە خاوەنی دوو کورسی لە پەرلەمانی کاتی عێراقدا. دوای ھەڵبژاردنەکان، کۆمەڵ قایل بوو بەوەی پەیوەندی بکات بە ھاوپەیمانێتی کوردییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیدا.

ئێستە ٢٠١٤ کۆمەڵ خاوەنی ٦ کورسییە لە پەرلەمانی کوردستان و سێ کوردی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرچاوەکان[دەستکاری]

نوسین: ئاسۆ گەڵاڵی، کادیری پێشکەوتوی کۆمەڵی ئیسلامی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]