کەژاڵ ئەحمەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کەژاڵ ئەحمەد لەدایکبووی ١٩٦٧ لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵای کەرکووک دوای پێنج ساڵ لە کەرکووک ھاتۆتە سلێمانی خوێندن و چالاکییەکانی دەستپێکردووە، کەژاڵ نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسی کوردە، لەسەرەتای ھەشتاکاندا چووتە رێزی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان کەژاڵ لەساڵی ١٩٨٧ دەستی بەکاری شیعر کردووە وە لەساڵی ١٩٩٢ بووەتە ڕۆژنامەنووس و کاری لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازاد کردووە وە ماوەیەکیش لەکەناڵی ئاسمانیی کوردسات پڕۆگرامی لە ھەر باخەی ژنێکی پێشکەش کردووە، شیعرەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی فارسی و تورکی و نۆرویژی

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • بەندەری بەرمۆدا لەساڵی ١٩٩٩
  • وتەکانی وتن ساڵی ١٩٩٩
  • قاوەیەک لەگەڵ ئەو دا ساڵی ١٩٩٩
  • ئاوێنەم شکاند ساڵی ٢٠٠٤
  • دیوانی کەژاڵ ئەحمەد ٢٠٠٦
  • من دەبێت خۆم بسمیلبکەم ٢٠١٤

دەزگای جەمال عیرفان بەچاپی گەیاندووە و داھاتەکەی بۆ کەسوکاری شەھید و ئەنفالکراوانە.

  • زمانی باڵندەم دەزانی ۲۰۱۹ لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە.
  • (کتێبی ژن) کۆمەڵە وتارو لێکۆڵینەوە- ١٩٩٩ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بەچاپی گەیاندووە.
  • (ناسنامە بکوژەکان، چەند خوێندنەوەیەک بۆ ئینتیماو بەجیھانیی بوون) وەرگێڕان لە عەرەبییەوە بۆ کوردیی، نووسینی ئەمین مەعلوف ٢٠٠٣ خانەی وەرگێڕان/ وەزارەتی رۆشنبیریی بەچاپی گەیاندووە.

شیعرەکانی کەژاڵ ئەحمەد بە زمانەکانی ترو شێوەزاری تر:

  1. (EROBRINGR) کۆمەڵە شیعرێکی کەژاڵ ئەحمەدە بەزمانی نەرویژیی، خانەی چاپ وبڵاوکردنەوەی cappelen ی نەرویژیی کەلەساڵی ١٨٢٩ دامەزراوە بۆیەکەمجار لەمێژووی خۆیدا کۆمەڵە شیعرێکی شاعیرێکی کوردی بەنەرویژیی لەساڵی ٢٠٠٥ دا بەچاپ گەیاند. خانەی ناوبراو لەزنجیرە چاپکراوەکانی شیعری سەدەی بیستەمی تایبەت بەژناندا تا بڵاوبوونەوەی ئەم دیوانە ١٣ ژنە نووسەری لەسەرانسەری دنیادا بەخوێنەرەکانی ناساندبوو، دیوانی(EROBRINGR) واتا فتوحات کەناوی یەکێک لەشیعرەکانی ناو دیوانەکە لەلایەن بەڕێزان: (ھاودەم ساڵح جاف و خاتوو ئینگەری ئوستنستاد Inger Østenstad لێکۆڵیارو راوێژکاری کۆلیژی ئادابی زانکۆی ئۆسلۆ) وە وەرگێڕدراوە و بەتیراژی ١٦٠٠ دانە لەئۆسلۆ بەچاپ گەیشتووە. ئەم کتیبە بێجگە لەشیعرەکان لە دوو توێی لاپەڕەکانیدا بەقەڵەمی ھەردوو وەرگێڕ پێشەکییەکی جوان و پڕبایەخ سەبارەت بە ئەدەبی کوردیی بەگشتی و مێژووی ئەدەبی ژنان لەکوردستاندا بڵاوکراوەتەوە وباس لەئەزموونی شیعریی خاوەنی کۆمەڵە شیعرەکە کراوە.
  2. (Qehweyek li gel wî) کۆمەڵە شیعرێکی کەژاڵ ئەحمەدە بەشێوەزاری کرمانجی باکور ساڵی ٢٠٠٦ لەئەستانبوڵ لەلایەن چاپخانەی ئاڤێستاوە بەچاپ گەشتووە کە خاتوو دلشا یوسف گۆڕیویەتی بۆ کورمانجیی باکور.
  3. (قصائد تمطر نرجساً) کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵ ئەحمەدە بۆ زمانی عەرەبی لەلایەن وەرگێڕی جوانەمەرگ سەڵاح ڕێکەوتی یەوە وەرگێردراوەو ساڵی ٢٠٠٨ دار المدی لە دیمەشق بەچاپی گەیاندووە.
  4. (poems kajal Ahmad) کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵ ئەحمەدە بۆ زمانی ئنگلیزیی کە سەنتەری وەرگێڕانی شیعری جیھانیی ساڵی ٢٠٠٨ لە لەندەن بەچاپی گەیاندووە. ئەم کتێبە لەلایەن دکتۆرە چۆمان ھەردی و میمی خەلفاتییەوە وەرگێڕدراون.
  5. (مشتێ خوێ) Handful of Salt کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵ ئەحمەدی شاعیرە بۆسەر زمانی ئنگلیزیی (ئەمریکی) ساڵی ٢٠١٦ لەﻻیەن ئاﻻنە ماری لیڤنسۆن ﻻبرووس و دەریا عبدولکەریم عەلی نەجم و میوان نەھرۆ سەعید سۆفی یەوە وەرگێڕدراوە و باربارە گۆڵدبێرگ لە ئەمریکا چاپیکردووە و بەرگی یەکەمی ئەم بەرھەمە کاری ھونەرمەند لوقمان ئەحمەد ـ ە، خاتوو Alana Marie Levinson-LaBrosse کە پێشتر مامۆستای زانکۆی ئەمریکی بووە لە سلێمانی پێشەکی و لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم کتێبە نوسیووە.داهاتی ئەم بەرهەمە لەلایەن نووسەرەوە پێشکەش بە ژنانی ئێزدیی قوربانیی شەڕی داعش کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]