پارتی ئازادیی کوردستان
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
پارتی ئازادیی کوردستان PAK | |
![]() هه‌ڵگری ئاڵای كوردستان | |
سەرکردە | حوسێن یەزدانپەنا |
دامەزران | ١٩٩١ کۆنگرەی یەکەم ٢٠٠٦ |
پێگەی سەرەکی | باشووری کوردستان |
ھەواڵنامە | ١- یه‌كێتی
٢- به‌یداخ ٣- بۆ كوردستان |
لقی لاوان | رێكخراوی لاوانی ئازادیی كوردستان- RAK.
لقی ژنان: رێكخراوی ئازادیی ژنانی كوردستان- نی‌نا. ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان-TAK |
لقی ژنان | {{{لقی ژنان}}} |
ئامانج | بەدەوڵەت بوونی کوردستان |
ناوچەی چالاکییەکان | ڕۆژھەڵاتی کوردستان- ماكۆ تا لوڕستان و به‌ختیاری |
ئایدۆلۆجیا | نه‌ته‌وه‌یی |
کردەوە سەرەکییەکان | ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان؛ بەشداریی سێ ساڵ شەڕی داعش و شەڕی پردێ کە هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئێرانیان تێک شکاند؛ پێكهێنانی له‌شكری رێك و پێكی پێشمه‌رگه به یۆنیفۆرمی فه‌رمیی سه‌ربازییه‌وه. گه‌یاندنی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی به ئیلام و لوڕستان و به‌ختیاری و وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه له‌و هه‌رێمانه. |
پەیوەندی نێودەوڵەتی | له گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش |
دروشم | لە‌پێناودامە‌زراندنە‌وە‌ی کۆماری کوردستان |
رەنگی فەرمی | نارنجی |
ماڵپەڕ | http://www.pazadik.net] |
پارتی ئازادیی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٩١ تا کۆنگرەی یەکەمی بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانەوە لە خەبات دابووە، درێژەدەری تێکۆشانی رابردووی نەتەوەکەمانە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان و خۆی بە میراتگری رۆحیی و ھەڵگری پەیامی رێبەرانی کورد دەزانێ. سنووری تێکۆشانی رۆژھەلاتی کوردستانە.
پارتی ئازادیی کوردستان راماڵینی سەر لەبەری ھێز و دامودەزگای دەوڵەتی ئێران لە کوردستان و وەدیھێنانی سەرەوەریی نەتەوەیی و راگەیاندنی کۆماری کوردستان و داگرتنی ئاڵای داگیرکەر و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ھەموو خاکی رۆژھەڵاتی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی و لە پێشی خۆی دادەنێ. پارتی ئازادیی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه پرسی كورد له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا چاره‌سه‌ر ناكرێت. هه‌روه‌ها پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ كه ئێران به‌م پێكهاته‌یه‌وه دێموكراتیزه نابێت و دێموكراسی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و له دایكبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی وه‌دیی دێت.ئەم پارتە پێک‌ھێنانی دەوڵەتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وەک جێگرەوەی حاکمییەتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە کوردستان، بە پێویستییەکی سیاسی و پرۆژەیەکی نەتەوەیی دادەنێ. هاوكات له سه‌ر دامه‌زراندنی به‌ریه‌كی یه‌كگرتووی كوردستانی له سه‌ر بنامه‌ی وه‌ده‌سهێنانی مافی دیاریی كردنی چاره‌نووس له رێگای رێفراندۆمێكی گشتیی ئازاده‌وه، پێداگره.
پارتی ئازادیی کوردستان بۆ راماڵینی داگیرکەران و رزگارکردنی کوردستان و دامەزراندن و پاراستنی کۆماری کوردستان، کەڵک وەرگرتن لە ھەر کەرەسە و تێکنیکێکی ئەم سەردەمە بۆ بەچۆکداھێنانی دوژمنانی کورد و بەرگریی لە کوردستان بە مەرجێ بەدەر لە تێرۆر و رەشەکوژی بێ، بەڕەوا دادەنێ؛ لە ھەموو شێوەکانی خەبات و یەک لەوان خەباتی چەکدارانە و جەنگی ئازادیبەخشی وڵات و بە دەوڵەتبوونی کورد، کەڵک وەردەگرێ.
پارتی ئازادیی کوردستان رێز لە ئایینە ئاسمانییەکان دەگرێ و تێدەکۆشێ ناسیۆنالیزمی کورد ببێتە ئاڵقەی یەکێتی گشت رۆڵەکانی نەتەوە بە ھەموو ئایین و تەریقەتێکەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارتی ئازادیی کوردستان تێدایە. |