دۆشکە
| دۆشکە | |
|---|---|
| لقی | heavy machine gun |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ |
| وڵاتی بنەڕەت | یەکێتیی سۆڤیەت |
| دروستکەر | Tula Arms Plant |
| Ammunition | 12.7×108mm |
| شێوەساز | Vasily Degtyaryov، Georgy Shpagin |
| چوونە خزمەت | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ |

دۆشکە (بە ڕووسی: ДШК) ڕێژنگێکی قورسی دژە فڕۆکەی سۆڤیەتییە. لە ساڵی ١٩٣٨ دروست کراوە. دەتوانێت زرێیەکی ١٦ مم لە دووریی ٥٠٠ مەترەوە ببڕێت.
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]دۆشکە ڕەشاشێکی قورسە بە شریتە کە فیشەکی ١٢٫٧×١٠٨ ملم دەتەقێنێت، و پەلەپیتکەی پەپوولەیی بەکاردەھێنرێت.[١] بە تەقاندنی ٦٠٠ فیشەک لە خولەکێکدا،[٢] مەودایەکی کاریگەری تا ٢٫٤ km (١+١⁄٢ mi) ھەیە، و دەتوانێت تا ٢٠ ملم لە زرێپۆش لە مەودای ٥٠٠ مەتریدا ببڕێت.[٣] دۆشکە خاوەنی دوو نیشانەگری ئەڵقەیی «تۆڕی جاڵجاڵۆکەیی»یە بۆ بەکارھێنان دژی فڕۆکەکان. لەلایەن ھێزی پیادەوە لەسەر بنکەی سێپایە بەکاردێت یان بە شێوەی دوو چەرخە لەگەڵ قەڵغانێکی یەکپارچەیی پۆڵاییندا جێگیر دەکرێت. ھەروەھا لەسەر تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان بۆ بەکارھێنان دژی پیادە و فڕۆکەکان دادەنرێت؛ نزیکەی ھەموو تانکە دیزاینکراوەکانی سۆڤیەت کە خاوەنی بنکەی سەر بنبان یان قوللەن بۆ ڕەشاشە قورسەکان، پێش تی-٦٤ دۆشکەیان بەکارھێناوە.[٤]
مێژوو
[دەستکاری]
بەھۆی پێویستی بە ڕەشاشێکی قورسی ھاوشێوەی M2 Browning، پەرەپێدانی دۆشکە لە ساڵی ١٩٢٩دا لە یەکێتیی سۆڤیەت دەستی پێکرد و یەکەمین دیزاین لەلایەن فاسیلی دیگتیاریۆڤەوە لە ساڵی ١٩٣١دا کۆتایی پێ ھێنرا.[٣][٥] دیزاینە سەرەتایییەکە ھەمان کارکردنی گازی لە ڕەشاشی دیگتیاریۆڤەوە بەکارھێنا، و خەزێنەیەکی دەرەکەی ٣٠ فیشەکیی بەکاردەھێنا، بەڵام خێراییی تەقاندنی کەم بوو. گیۆرگی شپاگین پێداچوونەوەی بۆ دیزاینەکە کرد بە گۆڕینی بۆ ڕەشاشێکی تغزیەکراو بە شریت لەگەڵ سلندەرێکی خۆراکی خولاوە، و ڕەشاشە نوێیەکە لە ساڵی ١٩٣٨دا وەک دۆشکەی ١٩٣٨ دەستی بە بەرھەمھێنان کرد.[٣][٦] دۆشکە و M2 Browningی ئەمریکی تەنیا ڕەشاشەکانی کالیبەر ٥٠ن کە پێش جەنگی جیھانیی دووەم دیزاین کراون و تا ئەمڕۆش لە خزمەتدا ماونعتەوە.[٧]
لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا، دۆشکە لەلایەن سوپای سوورەوە بەکارھێنرا، کە بە تەواوی ٩٬٠٠٠ دانە لە کاتی جەنگەکەدا بەرھەم ھێنرا.[٣] زیاتر بۆ ڕۆڵەکانی دژەفڕۆکە لەسەر ئۆتۆمبێلەکان بەکاردەھێنرا وەک لۆریی گاز-ئەی ئەی، تانکی ئای ئێس-٢، تۆپخانەی خۆبزوێنەری ئای ئێس یوو-١٥٢ و تانکی ئەمفیبیی تی-٤٠.[٣] ھاوشێوەی پی ئێم ئێم١٩١٠ ماکسیم، کاتێک دژی ھێزی پیادە جێگیر دەکرا، دۆشکە بە عارەبانەیەکی دوو چەرخەوە بەکاردەھێنرا، کە بەو ھۆیەوە کێشی ڕەشاشەکە بە تەواوی دەگەیشتە ٣٤٦ pound (١٥٧ kg).[٨] لە ساڵی ١٩٤٤دا, دەرچەیەکی لولەی زۆر ھەرزانتر کە لەسەر شێوازی تفەنگی دژەتانکی پۆڵەندیی Wz. 35 دروستکرابوو، لەجیاتی دیزاینە سەرەتایییە ئاڵۆزەکە ناسێندرا.[٩] دوای ساڵی ١٩٤٥، دۆشکە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ وڵاتانی تری بلۆکی ڕۆژھەڵات ھەناردە کرا.[١]
لە ساڵی ١٩٤٦دا، جۆرێکی باشترکراو بەرھەم ھێنرا، لەگەڵ سیستمی نوێی دەرچەی لولە و خۆراکپێدان. بە ناوی DShK 38/46 یان DShK-M، زیاتر لە ملیۆنێک دانە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٦ تا ١٩٨٠ بەرھەم ھێنران.[٣] چەکەکە ھەروەھا پەرەی پێدرا تا ببێتە جێی متمانەتر، و دروستکردنی ئاسانتر بێت.[١٠] دۆشکە نوێیەکە لەژێر مۆڵەتدا لە پاکستان، ئێران، یووگۆسلاڤیا، ڕۆمانیا، پۆڵەندا[١١] و چیکۆسلۆڤاکیا بەرھەم ھێنرا. مۆدێلی چیکۆسلۆڤاکی، کە زۆرجار لەسەر چوارچەرخەکان دەبینرێت، لە ڕووی دیمەنەوە بە دەرچەی لولەی لاکێشەیی جیادەکرێتەوە.[١٢] چین مۆدێلی تایبەتی خۆی لەم دیزاینە بەرھەم ھێنا، کە بە جۆری ٥٤ دیاری کرابوو.[١٣]
دوای جەنگی جیھانیی دووەم، دۆشکە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ھێزە کۆمۆنیستەکانەوە لە ڤێتنام بەکارھێنرا، بە دەستپێکردن لە شەڕی دیان بیان فوو لە ساڵی ١٩٥٤دا. ئەگەرچی بەقەد تۆپەکانی دژەفڕۆکە بەھێز نەبوو، بەڵام قاچاخکردنی دۆشکە بە ناو ڤێتنام، کەمبۆدیا و لاوسدا ئاسانتر بوو.[٣] دۆشکەکان ھەڕەشەیەکی سەرەکی بوون بۆ سەر فڕۆکە ئەمریکییەکان لە شەڕی ڤیێتنامدا،[١] و لە کۆی ٧٬٥٠٠ ھەلیکۆپتەر و فڕۆکەی باڵ جێگیر کە لە کاتی جەنگەکەدا لەدەستدران، زۆربەیان خرانە خوارەوە و بەھۆی چەکەکانی دژەفڕۆکەوە تێکشکێنران لەوانەش دۆشکە.[٣]
لە حوزەیرانی ١٩٨٨دا، لە کاتی ئاڵۆزییەکاندا، ھەلیکۆپتەرێکی سوپای بەریتانیا لە جۆری وێستلاند لینکس ١٥ جار بەر تەقەی دوو دۆشکەی سوپای کۆماریی کاتیی ئیرلەندە (IRA) کەوت کە لە لیبیاوە بە قاچاخ ھێنرابوون، و ناچار کرا بە ناچاری لە نزیک کاشێل لۆف ئەپەر لە باشووری ناوچەی ئارماگ بنیشێتەوە.[١٤]
ھێزە یاخیبووەکان دۆشکەیان لە شەڕی ناوخۆییی سووریادا بەکارھێنا، کە زۆرجار چەکەکەیان لەسەر ئۆتۆمبێل دادەمەزراند. لە ساڵی ٢٠١٢دا، حکوومەتی سووریا بانگەشەی تێکشکاندنی ٤٠ لەم جۆرە ئۆتۆمبێلە چەکدارانەی لەسەر ڕێگایەکی خێرا لە حەلەب و شەش دانەی لە داعیل کرد.[١٥]
بەکارھێنانی دۆشکە بە شێوەیەکی بەشەکی لە یەکێتیی سۆڤیەت لەلایەن ڕەشاشی ئێن ئێس ڤی لە ساڵی ١٩٧١دا، و ڕەشاشی کۆرد لە ساڵی ١٩٩٨دا گۆڕدرا.[٧] دۆشکە ھێشتا لە خزمەتدا ماوەتەوە، ئەگەرچی چیتر بەرھەم ناھێنرێت.[٤]
ئەم چەکە لەلایەن ھێزەکانی ئوکرایناوە لەداگیرکردنی ئوکراینا لەلایەن ڕووسیاوە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەکارھێنرا بۆ خستنەخوارەوەی درۆنە دروستکراوەکانی ئێرانی جۆری شاھێد-١٣٦. دۆشکەکان بە پڕۆجێکتەری ڕووناکی تەیار دەکرێن کاتێک بەرگری دژی درۆنەکان دەکەن، کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی گواستراوەی سەر شان نەیتوانیوە تێکیان بشکێنێت. بەو پێیەی زۆربەی دۆشکەکان لە یەکێتیی سۆڤیەتەوە بەجێماون، ھەم لە ڕووی تێچووەوە گونجاو بوون و ھەم یەکێک بوون لە باشترین ڕێگاکانی جێی متمانە بۆ تێکشکاندنی درۆنەکان.[١٦][١٧][١٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 Larson، Caleb (٣ی شوباتی ٢٠٢١). «The Soviet DShK Heavy Machine Gun Won't Go Away». The National Interest (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «DShK». Weaponsystems.net (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 5 6 7 8 Roblin، Sebastien (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «How a Deadly Russian World War II .50 Caliber Machine Gun Blasted its Mark into History». The National Interest (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- 1 2 Willbanks 2004، لاپەڕە 134.
- ↑ Willbanks، James (٢٠٠٤). Machine Guns: An Illustrated History of Their Impact. ABC-CLIO. لاپەڕە ٢٠٠.
- ↑ Willbanks 2004، لاپەڕە 109.
- 1 2 Rottman، Gordon (٢٠١٠). Browning .50-caliber Machine Guns. Osprey Publishing. لاپەڕە ٧٢.
- ↑ «Finnish Army 1918–1945: Antiaircraft Machineguns». لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «Dushka: The Soviet Fifty Caliber – Page 2 – Small Arms Defense Journal».
- ↑ Willbanks 2004، لاپەڕە 121.
- ↑ «65 Years of Armament Production in Tarnow». ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
- ↑ «Dushka: The Soviet Fifty Caliber – Page 4 – Small Arms Defense Journal».
- ↑ Small Arms Survey (٢٠٠٨). «Light Weapons: Products, Producers, and Proliferation». Small Arms Survey 2008: Risk and Resilience. Cambridge University Press. لاپەڕە ٢١. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٨٨٠٤٠-٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Harnden, Toby (2000).Bandit Country: The IRA and South Armagh. Coronet Books, pp. 360–361 ISBN 0-340-71737-8
- ↑ «الوكالة العربية السورية للأنباء». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Parth Satam (٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «Ukraine Uses Powerful Searchlights & Anti-Aircraft Guns To Neutralize Russian Geran-2 UAVs Used During Night Strikes». www. eurasiantimes.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ THOMAS NEWDICK (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «Inside Ukraine's Desperate Fight Against Drones With MiG-29 Pilot "Juice"». www.thedrive.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Sebastien Roblin (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «To Stop Killer Drones, Ukraine Upgrades Ancient Flak Guns With Consumer Cameras And Tablets». www.forbes.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |