کەریم زەند
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
کەریم زەند (لەدایکبووی ١٩٢٤ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە سلێمانی، عێراق) گەڕیدە و مێژوونووسێکی کورد بوو. خوێندنی ئایینی، سەرەتایی و ناوەندیی لە سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی ١٩٤٤ خانەی مامۆستایانی بەغدای تەواو کردووە.
ساڵی ١٩٤٦ بەشداریی لە کۆماری کوردستان کردووە و لەدوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد چووەتە یەکێتیی سۆڤیەت. ھەروەھا لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا و بابەتی دیکەدا خاوەنی دەیان کتێبە، و خاوەنی کتێبی تۆماری تەمەنە کە لە ٥ بەرگ پێکھاتووە و باس لە جوگرافیا و شێوەزاری میللەتانی کوردستان دەکات.
زەند یەکەم کەسە کە کتێبی ئینجیلی کردووەتەوە کوردی.
مردن[دەستکاری]
کەریم زەند لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە کاتژمێر ١٠ی پێش نیوەڕۆ، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی بەھۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ڕاوچی حەسەن (لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). کەریم زەند کۆچی دوایی کرد. (کوردی). تۆڕی میدیاییی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٨.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |