ئەی کەی-٤٧ (چەک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ئەی کەی-٤٧)

کڵاشنیکۆف بە زمەوە
جۆر تفەنگی هێرشبەر
یەکەم بەرھەمھێن یەکێتی سۆڤیەت
مێژووی خزمەت
لەکاردایە ١٩٤٩-ئێستا (هەموو جیهان)
١٩٤٩-١٩٧٨ (یەکێتی سۆڤیەت)
کاری پێ دەکرێ سەیری بەکارهێنەر بکە
شەڕەکان *شۆڕشی هەنگاریا لە ١٩٥٦[١]
مێژووی بەرھەم
داھێنەر میخائیل کلاشنیکۆڤ
کاتی داھێنان ١٩٤٦-١٩٤٨[٢]
وەبەرھێن کۆمپانیای کڵاشنیکۆڤ و نۆرینکۆ
کاتی وەبەرھاتن ١٩٤٩-١٩٥٩
ڕێژە ≈ ٧٥ میلیۆن لە هەموو جۆرەکانی
جۆرەکانی سەیری جۆرەکانیبکە
زانیاریەکان
کێش بەبێ شانە :
٣،٤٧ کگم
شانەی بەتاڵ:
٠،٤٣کگم [٣]
٠،٣٣ (ستیل)[٤]
٠،٢٥ (پلاستیک)
٠،١٧کگم (داڕشتەی کانزای)[٤]
درێژی قۆناغداری جێگیر:
٨٨٠ملم
٨٧٥ملم قۆناغی نوشتاوە
٦٤٥ملم قۆناغی یەک لاق[٣]

کەلاشنیکۆڤ یان کلاشنیکۆف ناوی چەکێکی سوک و پارتیزانییە. ئەم چەکە لە سالی ١٩٤٧ لە سۆڤیەت، بە دەستی میخائیل کلاشنیکۆڤ دروست کراوە.

پێکھاتەکان[دەستکاری]

یەکەم: بەشە جێگیرەکان لولە و ژووری تەقینەوە - بەشەکانی نیشان گرتن - قۆناغ - پارێزەری دەست - بۆری غاز - دەسک - پۆشەری لەش - مەخزەن - لاشەی چەک

لولە: بریتییە لە بۆرییەکی ناو بۆش کە ٤ ھێڵی لوولپێچی تیایە، و لە کۆتایی ژووری تەقینەوە دەست پێ دەکات و درێژییەکەی ٤١٤ ملم ە. ژووری تەقینەوە: بەشێکە ئەستوورترە لە لولە، و فیشەک کە لە مەخزەنەوە دەردەچێت لە ژووری تەقینەوە جیگیرئەبێ و لەوێ لەکاتی ویستراودا ئەتەقێندرێ

بەشی دەرەوەی لوولە: بۆرییەکی ناوبۆشە گولەی پێدا تێپەڕ ئەبێ لە بەشی سێیەکی یەکەمی سەرەتای لولە کونێک ھەیە کە بەشێک لە غازی دەرپەڕیو لە تەقینی فیشەکەوە پەیدا ئەبێ ئەگەیەنێتە بۆری غازەکە بە مەبەستی پاڵنانی میلەکە بۆ دواوە. لوولە چەند بەشێکی چەکی لەسەر جێگیرە لەوانە (بەشەکانی نیشان گرتن (فریضە - شعیرە)، پارچەی جێگیرکردنی بۆری غاز، پارچەی جێگیرکردنی پارێزەری دەست، پارچەی جێگیرکردنی شیشی پاک کردنەوە، پارچەی جێگیرکردنی حەربە.

ژێردار: پارچەیەکی دار یاخود پلاستیکییە کە بەرگەی گەرمای زۆر دەگرێت و دەکەوێتە ژێر لوولەوە و دەستی سەرباز دەپارێزێت لە گەرمای لوولە

بۆری غاز: بۆرییەکی کانزاییە کە غازی پەیدابوو لە تەقینی فیشەکەوە بەھۆی ئەو کونەی لە نێوان لولەکە و پارچەی جێگیرکەری بۆری غاز ھەیە ئەگوازێتەوە بۆ پستۆنی پاڵنەری میلەکە بە مەبەستی پاڵنانی بۆ دواوە، ئەم بۆرییە بۆ پارچەیەک دار یان پلاستیک داپۆشراوە کەبە (سەردار) ناسراوە و بەرگەی گەرمای زۆر دەگرن و دەستی تەقەکەر لە گەرمیەکە ئەپارێزن

دەسک: بریتییە لە پارچەیەک دار یان پلاستیک بە شێوەک دیزاین کراوە کە بە ئاسانی بەکارھێنەر دەستی پێوە بگرێ لەکاتی تەقەکردندا.

داپۆشەر: بریتیە لە پارچەیەک ئاسان کە بەشەکانی ناوەوەی چەک وەکو (پەلەپیتکە، میل،.... ھتد) ئەپارێزێت لە بەرکەوتن و پیس بوون و زیان پێگەیشتن، وە شوێنی جێگیربوونی ھەیە لەسەر لاشەی چەکەکە لە پێشەوە و لە پاشەوە کە بەشی پاشەوەی کونێکی چوارگۆشەی تیایە کە زمانەی سپرنگی پاڵنەری میلی پیا تێپەڕ ئەبێ و جێگیری ئەکات.

لەشی چەک: پارچەی سەرەکییە و ھەموو بەشەکانی لەسەر جێگیرئەبێ، وە لە ناوەوەی پارچەکانی پەلەپیتکە و چەکوش و بەشەکانی ئەمنی چەک لەخۆ دەگرێ، لەگەڵ ئەو بەشنەی کە پێشتر باسکران.

وە لە لای ڕاستی چەکەکەوە بەشێکی جوڵاو ھەیە (ئەمن - زامن) کە ٣ دۆخی تەقەکردن دیاری ئەکات و شوێنی جێگیربوونی ھەیە کە (١ سەرەوە = دۆخی تەقە نەکردن (ئەمن))، (٢ ناوڕاست = دۆخی تەقەکردنی بێ سنوور (فول ئۆتۆماتیک - صەلییە)، (٣ خوارەوە = دۆخی تەقەکردنی سنووردار - یەک فیشەکی (مفرد) بەشە جووڵاوەکان: ئەمیش (میل، پستۆنی پاڵنەری میل، سپرنگی پاڵنەری میل، ڕاگری فیشەک) ئەگرێتەوە.

. پستۆنی غاز: بریتییە لە پارچەیەک کە لە شێوەی پستۆن دایە و کۆتاییەکەی بۆشاییەکی ھەیە کە سپرنگی پاڵنەری میلی لەناو جێگیر ئەبێ. وە لە کاتی تەقەکردن و ھاتوچۆی میلەکەدا سپرنگی پاڵنەری میل و پارچەی ھەڵگری زمانەکە بە ئاسانی بەناو بۆشایی میلەکەدا ھاتوچۆ دەکەن.

سپرنگی پاڵنەری میل: بریتییە لە سپرنگێکی کانزایی کە پارچەیەک ئاسنی جووڵاوی تیایە بۆ ئاسانکاری ھاتووچۆیمیل، لە بۆشایی بەشی دواوەی میل جێگیر ئەبێ. لە کاتی تەقەکردندا کاتێک میل دەگەڕێتەوە دواوە سپرنگەکە پاڵ بە میلەوە دەنێ بۆ شوێنی جێگیربوونی سەرەتایی خۆی بەمەش فیشەکی تەقیو لە ڕێگەی ڕاگری فیشەکەوە بۆ دەرەوە فڕێ دەدرێ و لە ڕێگەی ھەمان پارچەوە فیشەکی نوێ پاڵدەنرێتە ناو ژووری تەقینەوەوە و ئامادە دەبێ بۆ تەقاندن

جۆرەکانی[دەستکاری]

بەکارهێنەر[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.nybooks.com/articles/2011/02/10/most-influential-weapon-our-time/ The Most Influential Weapon of Our Time. The New York Review of Books. Max Hastings FEBRUARY 10, 2011 ISSUE. "József Tibor Fejes, a young Hungarian identified by C. J. Chivers in The Gun as ‘the first known insurgent to carry an AK-47.’ According to Chivers, ‘Fejes obtained his prize after Soviet soldiers dropped their rifles during their attack on revolutionaries in Budapest in 1956…. The Hungarian Revolution marked the AK-47’s true battlefield debut."
  2. ^ Monetchikov 2005, chpts. 6 and 7: (if AK-46 and AK-47 are to be seen as separate designs).
  3. ^ ئ ا НСД. 7,62-мм автомат АК 1967, pp. 161–162.
  4. ^ ئ ا НСД. 7,62-мм автомат АКМ (АКМС) 1983, pp. 149–150.
  5. ^ Modern Firearms – AK-47 AKM ٦ی ئازاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. World.guns.ru (2011-01-24). Retrieved on 14 March 2011.
  6. ^ Capie, David (2004). Under the Gun: The Small Arms Challenge in the Pacific. Wellington: Victoria University Press. pp. 63–64. ISBN 978-0864734532.
  7. ^ World Armies (2011-12-06). "Guatemalan Special Forces". flicker.com. Retrieved 2017-04-06.
  8. ^ World Armies (2010-07-31). "Paraguayan Army". flicker.com. Retrieved 2017-04-06.

پەراوێزەکان[دەستکاری]