دەروازە:شەڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێڕبێیت بۆ دەروازەی شەڕ

دەروازەی شەڕ

شەڕ یان جەنگ حاڵەتی پێکدادانی دوو یان چەند وڵات، دەستە یان ھێزە کە بۆ ماوەیێک و بە شێوەیێکی مونەززەم بەڕێوە دەچێت. شەڕ ئاکامگەلیکی کۆمەڵایەتی و ئابووری ھەیە و دەبێتە ھۆی لە ناو چوونی ژیانی مرۆڤ و لەناوچوونی بنگە ئابوورییەکانی کۆمەڵگا.

زیاتر...

چەکی ھەڵبژێردراو

فەنگی تابوک
فەنگی تابوک

تفەنگی قەناس بەدەستی تابوک (بە ئینگلیزی: Tabuk Sniper) چەکێکی ئاست قورسی بواری جەنگە. دروستکراوی بنەڕەتی وڵاتی عێراقە، بۆ یەکەمین جار چەکەکە لە ساڵی ١٩٧٨ دروستکراوە. تفەنگێکی نیمچە ئۆتۆماتیکی عێراقییە و دیاری کراوە بۆ نیشانەچی، لە وەشانێکی دەستکاریکراوی تفەنگی ھێرشبەری زاستاڤا ئێم ٧٠ دروستکراوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئاوارەکانی ڕووس لە شەڕی ستالینگراد ساڵی ١٩٤٢

فڕۆکەی ھەڵبژێردراو

بی-٥٢ لەکاتی بۆردوومانکردن، لەجەنگی ڤیێتنام.
بی-٥٢ لەکاتی بۆردوومانکردن، لەجەنگی ڤیێتنام.

بی-٥٢ ستراتۆفۆرتریس فڕۆکەیەکی گەوەرە و زەبەلاحی تابیەتی سووپای ئەمەریکایە. کە تایبەتە بەھەڵگرتنی چەکە قورسەکان وەکو چەکی ئەتۆمی و چەندین جۆری جیاوازی چەک. سووپای ئەمریکا تاکە وڵاتە کەخاوەنی ئەم جۆرەی فڕۆکەیە. بۆ یەکەم جار لەساڵی ١٩٥٢ دروستکراوە لەساڵی ١٩٥٥ەوە سووپای ئەمریکا کار بەو فڕۆکەیە دەکات، وادەی کارپێکردنیشی تا ساڵی ٢٠٤٤ە. بەپێی ئامارێکی ساڵی ٢٠١٢ ئەمریکا خاوەنی ٨٠ فڕۆکەی بی-٥٢یە. خێراییەکەی ١٠٨٠ کیلۆمەترە لەکاژێرێکدا و دەتوانێ لەبەرزی ١٥ کیلۆمەتر بفڕێت لە ئاسماندا. کێشی ئەم فڕۆکەیە ٢٢٠ تۆنەو توانای ھەڵگرتنی ٣٢ تۆن بۆمب و مووشەکی جیاواز ھەیە. سووپای ئەمریکا لەئێستادا بۆ پاراستنی گیانی سڤیلەکان تەنھا چەکی بۆمب و ئاراستەکراو لەم فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت. سووپای ئەمریکا ئەوجۆرەی فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوجەنگە تایبەتانەی کە ویستی یەکلاییان بکاتەوە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

جەنگی سارد یان شەڕی سارد (بە ئینگلیزی: Cold War) ڕێبازێکی دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش ھەموویانەوە ئەمریکا بۆڕووبەڕوو بوونەوەی لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانی ئەوروپادا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی دووەمی جیھانی بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵانی چلەکان دا. لە تایبەتمەندنیەکانی ئەم جەنگە پێشبڕکێ لە خۆ پڕ چەک کردن بە تایبەتی چەکی ناووکی، وە دامەزراندنی بنکەی سەربازی بە دەوری یەکێتی سۆڤیەت دا، بەگەڕ خستنی ھێز لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان دا، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیە نێو دەوڵەتیەکان لە ڕێگای دانوستانەوە.

زیاتر...

سەرکردەی ھەڵبژێردراو

ئادۆڵف ھیتلەر (١٨٨٩-١٩٤٥ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە (ئاڵمانیای نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ بووە. ھیتلەر لە شەڕی جیھانی یەکەمدا سەرباز بوو و لە ساڵی ١٩٢٠ بوو بە ئەندامی پارتی نازی لە ١٩٢١ دا بووە سەرۆکی پارتەکە. بەبۆنەی بەشداری لە کوودەتای سەرنەکەوتووی ساڵی ١٩٢٣ ماوەیەک لە بەندیخانە بووە. بە پەرەپێدانی بیرۆکەی نیشتمانپەرەستی و دژایەتی بەرامبەر بە کۆمۆنیزم و جووەکان و ھەروەھا لێدوانە پڕھەستەکانی بۆ جەماوەر و کاربەدەستان، لە سەرانسەری ئەڵمانیا پشتیوانی بۆ خۆی ساز کرد. لە ١٩٣٣ دا بووە سەرۆک وەزیران و زۆر بە خێرایی دیکتاتۆری بنیات نا. ھێندەی ماوە نەخایاند ئەڵمانیا لە بواری سوپا و پێشکەوتنەکانی سەنعەت بووە یەکێک لە زلھێزەکانی ئەورووپا. ئاڵمانیا ساڵی ١٩٣٩ بە مەبەستی داگیر کردن ئوتریش ھێرشی کردە سەر چیکوسڵەڤاکیا و پۆلەندا ھەر بۆیە بەڕیتانیا و فەڕەنسا شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانیا دەست پێکرد. ئەوە بوو جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد.

زیاتر...

پۆلەکان

ھەنووکە ٨١٧ وتار لە دەروازەی شەڕدا ھەیە.

بینینی وتارێک

ئایا زانیوتە؟

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان