شەڕی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی عێراق
بەشێکە لەIraqi conflict، شەڕی تیرۆر
ناونراوە لەدوایعێراق
جێعێراق
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٠ی ئازاری ٢٠٠٣
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١
Does not have characteristiclegality

شەڕی عێراق ململانێیەکی چەکداریی درێژخایەنە کە لە داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستی پێکرد. لەشکرکێشییەکە حکوومەتی سەددام حوسێنی ڕووخاند. بەڵام ململانێکان تا دەیەی داھاتوو بەردەوام بوو، چونکە یاخیبوون و دژایەتییەک سەریھەڵدا لەدژی ھێزە داگیرکەرەکان و حکوومەتی عێراقی نوێ لە دوای لەشکرکێشی. بە مەزەندەکردن ١٥١،٠٠٠ بۆ شەش ملیۆن عێراقی یان زیاتر لە ٣–٤ ساڵی یەکەمی شەڕدا کوژراون. ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ فەرمی کشانەوەی خۆی لە وڵاتەکە ڕاگەیاند، بەڵام گەڕایەوە و لە ساڵی ٢٠١٤ بە سەرۆکایەتی ھاوپەیمانییەکی نوێ بەشداری کرد و یاخیبوون و شەڕی چەکداریی ناوخۆیی بەردەوام بوو.[١]

لەشکرکێشییەکە لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٣ دەستیپێکرد و لەلایەن ئەمریکاوە سەرکردایەتی کرا، دواتر شانشینی یەکگرتوو و چەند ھاوپەیمانێکی ناوی پەیوەندییان پێوەکرد و ھەڵمەتێکی بۆردوومانیان دەستپێکرد بەناوی «خورپە و ترساندن». لەشکرکێشییەکە بووە ھۆی ڕووخانی حکوومەتی ئەوکاتەی عێراق و سەددام لە کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵ لەکاتی ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی سووردا دەستگیرکرا و دوای سێ ساڵ لەسێدارەدرا. لەگەڵ ئەوەش بۆشایی دەسەڵات پاش ڕووخانی سەددام و خراپ بەڕێوەبردنی ھێزە داگیرکارەکان بووە ھۆی توندووتیژی تائیفی لەنێوان شیعە و سوننە جگە لە یاخیبوونێکی ماوە درێژ دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان. ئەمریکا وەڵامی دایەوە بە زیادکردنی ژمارەی سەربازەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ھەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی توندووتیژییەکان، دواتر لە زستانی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ دەستیکرد بە کشانەوەی ھێزەکانی، بەشداری ئەمریکا ھێواش ھێواش لە عێراق لە سەردەمی سەرۆک باراک ئۆباما دەستی بە پاشەکشە کرد، دواجار ئەمریکا بە فەرمی کشانەوەی سەرجەم ھێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق تا مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ڕاگەیاند.[٢]

ئیدارەی بووش چەند پاساوێکی بۆ ھەڵگیرسانی شەڕ خستەڕوو، کە بەشێوەیەکی سەرەکی جەختکردنەوە بوو لەسەر ھەبوونی چەکی کۆمەڵکوژیی لە عێراق و حکوومەتی سەددام ھەڕەشەیەکی گەورەی بۆ سەر ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی دروستکردبوو. بەرپرسانی ئەمریکی سەددامیان تۆمەتبار کرد بە پاڵپشتیکردنی و قاعیدە، ھەندێکی تریش دەیانگوت پاساوی ھەڵگیرسانی شەڕ خواستی کۆتاییھێنان بوو بە چەوساندنەوەی دیکتاتۆرێکی ناڕەوای سەددام و ھێنانی دیموکراسی بۆ گەلی عێراق.[٣][٤][٥][٦][٧][٨]

دوابەدوای لەشکرکێشییەکە، عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ ھەڵبژاردنی فرە حیزبی ئەنجامدا، نووری مالیکی لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو بە سەرۆک وەزیران و تا ساڵی ٢٠١٤ لە پۆستەکەیدا مایەوە، حکوومەتی مالیکی سیاسەتێکی دەرکرد کە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک پەراوێزخستنی سوننەکان سەیر دەکرا کە بووە ھۆی توندکردنەوەی گرژییە تائیفیەکان. لە ھاوینی ٢٠١٤ دەوڵەتی ئیسلامیی ھێرشی سەربازییان بۆ سەر باکووری عێراق دەستپێکرد و خەلافەتی ئیسلامیی جیھانیی ڕاگەیاند، و ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بە ھەڵمەتێکی سەربازی وەڵامیان دایەوە. شەڕی عێراق بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سەدان ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی و ھەزاران قوربانی سەربازی. زۆرترین ڕێژەی قوربانییەکان لە ئەنجامی یاخیبوون و ململانێ ناوخۆییەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧ ڕوویداوە.

ئاکامەکان[دەستکاری]

  • ڕووخانی ڕژیمی بەعس و لەسێدارەدانی سەددام حوسێن.
  • بەردەوام بوونی ھێرشە تیرۆریستییەکان، تەقینەوەکان و نائەمنی.[٩]
  • پێکھێنانی حکوومەت و بەڕێوەبردنی چەندین ھەڵبژاردن.
  • کشانەوەی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە عێراق.
  • گەڕانەوەی عێراق بۆ ناو کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی.
  • بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمھینانی نەوت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://web.archive.org/web/20080910115154/http://britannica.com/EBchecked/topic/870845/Iraq-War
  2. ^ https://web.archive.org/web/20090302175610/http://news.yahoo.com/s/ap/20090227/ap_on_go_pr_wh/obama_iraq
  3. ^ https://web.archive.org/web/20171018070237/https://www.americanprogress.org/issues/security/news/2004/01/29/459/in-their-own-words-iraqs-imminent-threat/
  4. ^ https://web.archive.org/web/20171212071621/https://fas.org/irp/congress/2004_cr/s012804b.html
  5. ^ https://web.archive.org/web/20151104095025/http://www.weeklystandard.com/Content/Public/Articles/000/000/003/033jgqyi.asp
  6. ^ https://web.archive.org/web/20171203171830/https://georgewbush-whitehouse.archives.gov/news/releases/2003/02/20030226-11.html
  7. ^ https://web.archive.org/web/20131008111954/http://www.cbsnews.com/stories/2004/01/09/60minutes/main592330.shtml
  8. ^ https://web.archive.org/web/20161022141255/http://www.neuroscience-arena.com/journals/pdf/papers/FJSS_LR_3-52.pdf
  9. ^ "Sectarian divisions change Baghdad's image". MSNBC. 3 July 2006. Retrieved 18 February 2007.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]