مامۆستا شەماڵ
سوھەیل خورشید عەزیز | |
|---|---|
| مەرگ | ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ |
| ھۆکاری مەرگ | تیرۆر |
| شوێنی دۆزینەی تەرم | کفری |
| شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی کفری |
| نیشتەجێی | کفری |
| نەتەوە | کورد |
| ناوەکانی تر | مامۆستا شەماڵ |
| پەروەردە | بەکالۆریۆس، کولێژی کشتوکاڵ، زانکۆی بەغداد |
| پیشە | مێژوونووس، جوگرافیاناس و نووسەر و چالاکوانی سیاسی |
| حیزبی سیاسی | تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان |
سوھەیل خورشید عەزیز ناسراو بە مامۆستا شەماڵ (مردووی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە کفری، عێراق) مێژوونووس، جوگرافیاناس، نووسەر و چالاکوانی سیاسیی کورد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بوو. مامۆستا شەماڵ لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢دا لە شاری کفری لە بەردەم ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا.[١]
ژیان
[دەستکاری]سوھەیل خورشید عەزیز لە ساڵی ١٩٦٠ لە کفری لە دایک بوو. ئەو لە فەرمانگەی کشتوکاڵی کفری فەرمانبەر بووە.[١]
تیرۆر کردن
[دەستکاری]سوھەیل خورشید عەزیز لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ شاری کفریی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.[١]
تەرمی سوھەیل خورشید، لەمەراسیمێکدا لە شاری کفری بە خاک سپێردرا.[١]
کارەکان
[دەستکاری]- مێژووی ناوچەی گەرمیان
- مێژووی ناوچەی کفری: لە کۆنەوە تا ساڵی ١٩٥٨
- ئابووریی ناوچەی کفری
- ئەتلەسی کارگێڕیی باشووری کوردستان: نێوان ساڵانی ١٨٥٠–١٩٩٠، ٤ بەرگ
دانانی پەیکەرەی مامۆستا شەماڵ لە کفریدا
[دەستکاری]پەیکەرەیەکی مامۆستا شەماڵ بە دەستی مامۆستایانی بەشی شێوەکاری لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی کفرییەوە درووستکرا و لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ ھاوکات بە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی مامۆستا شەماڵدا، لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریى ژمارەیەکى بەرچاو لە توێژە جیاوازەکان، لە ناوەندی شارۆچکەی کفریدا پەردە لەسەر پەیکەرەکە لادرا.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان: ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی تێرۆکرا، نووسراو لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢؛ ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢.
- ↑ ڕۆژنیوز: پەردە لەسەر پەیکەری شەھید مامۆستا شەماڵ لادرا، نووسراو لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣.