گمە
گمە Gma | |
---|---|
گوند | |
جێگەی لە کوردستاندا
| |
جێگەی لە عێراقدا
| |
پۆتانەکان: 35°00′13.4″N 45°51′49.5″E / 35.003722°N 45.863750°Eپۆتانەکان: 35°00′13.4″N 45°51′49.5″E / 35.003722°N 45.863750°E | |
وڵات | ![]() ![]() |
پارێزگا | ھەڵەبجە |
قەزا | قەزای ھەڵەبجە (ناوەند) |
ناحیە | ناحیەی بەمۆ |
بەرزایی | ٦٩١ مەتر (٢٬٢٦٧ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
گمە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەمۆ، قەزای ھەڵەبجە (ناوەند)، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.[٢][٣]
گوندی گمە یەکێکە لەگوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی دەکەوێتە سنووری ناحیەی بەمۆ، ھاوسنوورە لەگەڵ کوردستانی ڕۆژھەڵات دانیشتووانەکەی بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ و کاری سنوورەوە خەریکن.[٤]
جوگرافیا[دەستکاری]
گمە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی کانی ژەنان و لە باشوور لەگەڵ گوندی پشتە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی گەزنە، سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی قەڵپ.[٥][٦][٧]
بەپێی ئاماری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتوانی گوندی گمە ٣٢٠ کەس بووە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرێتی ناحیەی بەمۆ لەساڵی 2019 ژمارەی ئەو خێزانانەی لە گوندی گمە دانیشتون بریتییەلە (13)خێزان و (90) کەس.
ناوی بەشێک لە شوێنەکان:[٨]
- سەرناو
- زریسکێ
- پاڵی پشتە
- قاژەلیانە
- گۆمیان
- کەلاران
- بەرگردێ
- خڕنوکێ
- قاژەلیانە
- گاھەڵدێر
- قوڵقوڵاکە
- تارم شێر
- بڵاڵوکێ
- تەڵەگار
- پێچکە بزن
- پشت ئاش
- بانە سوور
- چەمە قوڵە
- کوڵە چەرمو
- کوڵە بەرز
- گردە وێژە
مێژوو[دەستکاری]
گوندی گمە یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی، لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ناحیەی بەمۆیە لە پارێزگای ھەڵەبجە و ھاوسنوورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. گوندی گمە ھەر لەسەردەمانی زووە ئاوەدان بووە، ھەروەھا لە سەردەمی شۆڕشەکانی کوردا، ھەمیشە شوێنی حەوانەوەی ھێزی پێشمەرگە بووە، بۆیە بە بەردەوامی لەلایەن ھێزەکانی ڕژێمەوە خەڵکەکەی ڕوبەڕوی گرتن و لێدان و مەرگ بونەتەوە، ھەر بۆیە لە ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە گوندەکە وێرانکراوە و دانیشتووانەکەی ڕاگوێزراوە بۆ ناحیەی زەڕایەن. لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ەوە جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە ئێستاش ژمارەیەک خێزان تێیدا نیشتەجێیە و دانیشتووانەکەی بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و کاری سنورەوە خەریکن. لەئێستادا لە گوندی گمە مزگەوت و قوتابخانەی تێدایە، ھەروەھا کارەبای نیشتیمانی گەیشتووەتە گوندەکە، بەڵام ڕێگاوبانەکەی وەکو پێویست نییە ھەرچەندە تائێستا چەندجارێک لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە ڕێگاکە چاککراوەتەوە.
کارگێڕی[دەستکاری]
تا ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ گوندی گمە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ناحیەی سیروان لەقەزای ھەڵەبجە بووە، لەو بەروارەوە بەبڕیاری حکومەتی ئەو کاتەی عێراق گوندی گمە و ژمارەیەک گوندی تر خرایە سەر ناحیەی دەربەندیخان.
لەدوای ڕاپەڕینەوە گوندی گمە سەر بە قەزای خانەقین بووە لەئیدارەی گەرمیان دواتر دوای پێکھێنانی ناحیەی بەمۆ گوندی گمە یەکێک بوو لەگوندەکانی ناحیەکە سەر بەپارێزگای هەڵەبجە.
- خانەقای گمە
لە ساڵی ۱٨٨۰ خانەقای گمە لەلایەن شێخ عومەری زیائەدینەوە دروستکراوە بەهۆی ڕاگواستنی گوندی گمە لەساڵی ۱۹۷٨ ڕوخێنراوە، لەساڵی ۱۹۹۹ جارێکتر دروستکراوەتەوە. یەکەم مەلاش شێخ محەممەد قەرەداغی بووە، پاشان ھەریەک لە ئەحمەدی سەدبار و مەلا ئەحمەدی نزارە مەلای خانەقاکە بوون. دوای ئاوەدانکردنەوەی گوندی گمە دوای ڕاپەڕین جارێکتر خانەقای گمە دروستکراوەتەوە، حاجی محسین ئەمین دانیشتوی گوندی گمە بەردەوام خەریکی مزگەوتەکە بووە تاڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ کۆچی دوایکردووە، ھەموو ھەینییەک وتاری داوە.
- قوتابخانەی گمە
لەساڵانی حەفتا قوتابیانی گمە دەچوونە گوندی پشتە بۆ خوێندن، چونکە ئەو سەردەمە گوندی گمە قوتابخانەی تێدا نەبووە. لە ساڵی ١٩٩٥ بۆیەکەمجار قوتابخانەی تێداکراوەتەوە مامۆستا ئەنوەر عەلی دانیشتوی گوندەکە یەکەم مامۆستا بووە ئێستاش بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە. قوتابخانەی گمە تا پۆلی شەشەمی بنەڕەتی تێدایە. کردنەوەی قوتابخانە لەگوندی گمە ڕۆڵێکی گرنگی لەبەرەوپێشبردنی ڕەوتی خوێندندا ھەبووە.
پێشانگا[دەستکاری]
- سروشتی گوندی گمە لە بەھاردا
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. پێڕستی گوندەکانی باشوور (کوردی).
- ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ سروشتی گوندی گمەی ناوچەی تاوگۆزی - بەھاری ئەمساڵ (کوردی). ڕووداو.نێت (لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٤). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠.
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ سوود وەرگرتن لە کەسانی بەتەمەنی گوندەکە.
- ^ https://books.google.iq/books?
- الجمهوریة العراقیة، وزارة الداخلیة، مدیریة التسجیل الاحوال المدنیة العامة مدیریة الشعبه الفنیة، دلیل التعداد العام للسنة ۱۹٥۷