ئەحمەدئاوا، خورماڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئەحمەدئاوا
Ahmadawa
گوند
ئەحمەدئاوا is located in Kurdistan Region
ئەحمەدئاوا
ئەحمەدئاوا
جێگەی لە کوردستاندا
ئەحمەدئاوا is located in Iraq
ئەحمەدئاوا
ئەحمەدئاوا
جێگەی لە عێراقدا
پۆتانەکان: 35°17′55.3″N 46°03′58.5″E / 35.298694°N 46.066250°E / 35.298694; 46.066250پۆتانەکان: 35°17′55.3″N 46°03′58.5″E / 35.298694°N 46.066250°E / 35.298694; 46.066250
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاھەڵەبجە
بەرزایی٦٥٦ مەتر (٢٬١٥٢ پێ)
زمان و ئایین
 • زمان]])،(ھەورامی)
 • ئایینسوننی شافعی

ئەحمەدئاوا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی خورماڵ، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.[٢] گوندێکە لە ھەورامانی عێراق. یەکێکە لە گوندەکانی ھەورامان دزڵی لە بەشی باشوری کوردستان لە دامێنی چیای بابازەردەڵە و چیا سەرکەشەکانی ھەورامان دا ھەڵکەوتووە.

دانیشتوان[دەستکاری]

نزیکەی ٢٠٠ ماڵی تێدایە و زیاتر لە ١١٥٠ کەس لەم گوندەدا ژیان دەگوزەرێنن کە بە کاروباری جۆراو جۆرەوە خەریکن ، بە شێوەزاری ھەورامی دەئاخفن.

جوگرافیا[دەستکاری]

ئەحمەدئاوا لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی زەڵم و لە باشورەوە لەگەڵ گوندی ئاوای ڕۆستەم بەگ و لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی سەرگەت و لەڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی خورماڵ .[٣][٤] دەکەوێتە ٧٨ کم خۆرھەڵاتی سلێمانی و ١٨ کم باکوری ھەڵەبجە و ٢٬٥ کم خۆرھەڵاتی ناحیەی خورماڵەوە. چواردەوری ئەحمەدئاوا بە زنجیرە چیایەک دەور دراوە کە بریتین لە (بابا زەردەڵە و گردە و و نەیجەکۆڵە و سێداران لە ڕۆژھەڵاتیەوە و دەرەسولان لە باشوریەوە و ملەی قۆنەرە لە باکورەوە.

گەشت و گوزار[دەستکاری]

خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین سەیرانگاکانی کوردستان و عێراقە بەناوی (سەیرانگای ئەحمەدئاوا) کە ساڵانە بە ھەزاران کەس لەسەرانسەری عێراق و تەواوی ناوچەکانی کوردستان و گەشتیاری بیانی ڕووی تێدەکەن بەھۆی بوونی ئاوێکی سازگارو بوونی ڕێژەیەکی یەکجار زۆری سەوزایی و باخات و سرووشتی شاخاوی جوانی ناچەکەوە. حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی خزمەتکردنی ناوچەکەو ئاسانکاری بۆ ئەو گەشتیارانەی کە ڕوو لەم سەیرانگا بەناوبانگە دەکەن ، گوندێکی گەشتیاری بەناوی ( کابینەی گەشتیاری ئەحمەدئاوا)لەناو گوندی ئەحمەدئاوادا درووست کردووە بەمەبەستی مانەوەی شەوانەی گەشتیاران کە گەشتیاران دەتوانن بە شێوەی بە کرێ گرتن سودیان لێ ببینن.

ئایین[دەستکاری]

خەڵگی گوندی ئەحمەدئاوا سەر بە ئایینی ئیسلامن و دوو مزگەوتی تێداھەن ، وە خاوەنی دوو قوتابخانەیە و بنکەیەکی تەندروستیشی تێدا ھەیە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. پێڕستی گوندەکانی باشوور(کوردی).
  3. ^ http://wikimapia.org/
  4. ^ http://www.krso.net/