بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناحیەی بەمۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی بەمۆ
Sub-District Bamo
ناحیة بمو
ناحیە
نەخشەی ناحیەی بەمۆ لە پارێزگای سلێمانی(قاوەیی)
نەخشەی ناحیەی بەمۆ لە پارێزگای سلێمانی(قاوەیی)
وڵات کوردستان[١]
باشووری کوردستان
پارێزگاھەڵەبجە
ڕووبەر
  سەرجەم١٢٣ کم٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (ھەڵەی دەربڕین: کرداری < پێشبینی نەکراوە. میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
  زمانکوردی (سۆرانی)
  ئایینسوننی شافعی

ناحیەی بەمۆ دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی سنووری ھەرێمی کوردستان و باشووری پارێزگای ھەڵەبجە لە نزیک مەرزی پشتەی سەر سنووری ئێران. مەڵبەندی ناحیەکە دەکەوێتە گوندی گڵێجاڵ ھەریەک لەگوندەکانی (بەلەسۆ، پشتە، گمە، بەڕوێن، توەوشکێ، چواردارانی سەروو، چواردارنی خواروو، حاجی ئاوا، قەڵپ، کانی پاشا، کانی وەیسکێ، سەعداوا، حاجی ئاوا (چۆڵ) لەخۆ دەگرێت.

ئەم ناحیەیە لە ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە (ئیدارەی سلێمانی) فەرمانی کردنەوەی بۆ دەرچووە لەسەر میلاکی قەزای خانەقین بە واژووی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، لەوکاتەدا خانەقین ئیدارە کوردستانییەکەی لە ناحیەی مەیدان بوو، مەرجەعی ئەو گوندو ناوچانەی دیالە بوو کە لەدوای ١٩٩١ ئازادکرابوون و لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمدا بوون، لە ٢٠٠٣ ئیدارەی خانەقین گەڕایەوە بۆ ناو شارە بنەڕەتییەکەی خۆی لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی دیالە و ناحیەکەش کەوتە سەر ئیدارەی گەرمیان.

لە ساڵی ٢٠١٤ فەرمانی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەرچوو، بەدوای ئەوەشدا خواست و داواکارییەکانی خەڵکی سنووری ناحیەی بەمۆ بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ئەو پارێزگایە پەرەی سەند کە مەرجەعی ئیداری دێرینی سنوورەکە بووە لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە تا ١٩٧٨، لەبەر ڕۆشنایی ئەم خواستەش لە ئەیلوولی ٢٠١٥ دا جارێکی تر بە فەرمانێکی ھەرێمی ناحیەی بەمۆ پەیوەست کرا بە پارێزگای ھەڵەبجە، فەرمانەکەش لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانە کە ١١ی ئابی ٢٠١٥ دا دەرچووە، بەم پێیەش ناحیەی بەمۆ بووە چوارەمین ناحیەی سەر پارێزگای ھەڵەبجە لە دوای ھەریەکە لە ناحیەکانی خورماڵ و سیروان و بیارە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ناوچەی تاوگۆزی (سنووری دەربەندیخان) و ڕووباری سیروان دەکەوێتە نێوان سنووری ناحیەکە و شاری ھەڵەبجە، ھەروەھا ھیچ ڕێگایەکی وشکانی ڕاستەوخۆ نییە کە ناحیەکە بە پارێزگاکەوە ببەستێتەوە.

لەئێستادا ناحیەی بەمۆ لەناوەندی ناحییەکە (گڵێجاڵ) و سیازدە گوند پێکدێت، ڕووبەری ناحیەکە (١٣٧) کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتووانیشی لە ساڵی (٢٠١٥)دا بریتی بووە لە (٢١٠٠) کەس.

گوندەکانی ناحیەی بەمۆ

[دەستکاری]

گڵێجاڵ (ناوەندی ناحیەی بەمۆ)

گمە

پشتە

قەڵپ

بەلەسۆ

چواردارانی سەروو

چواردارانی خواروو

بەڕوێن

کانی پاشا

کانی وەیسکێی

تۆوشکێی

حاجی ئاوا، بەمۆ

سەعداوا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

٠ نووسراوەکانی دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم تایبەت بەکردنەوەی ناحیەی بەمۆ

٠ بڕیاری ژمارە (٢٨٠) لەڕۆژی (١٩٩٩ی تشرینی دووەمی ٤) بەواژووی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم (ئیدارەی سلێمانی)

. کتێبی «گڵێجاڵ، ناوەندی ناحیەی بەمۆ» لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا، ئامادەکردنی: کۆمەڵێک توێژەر، ٢٠٢٠، سلێمانی، ڕێکەوتی سەردان: ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠