شەشکی خواروو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گوندی شەشکی خواروو

 بەناوی خوای بەخشندە و    
         میھرەبان
   گوڵعەنبەرەکەم بناسە

گوندی شەشکی خواروو سەر بە شارۆچکەی خورماڵە پارێزگای ھەڵەبجە بە دووری 5 کم لە خواروی خورماڵەوە .

ھەڵکەوتەی جوگرافی ئاواییەکە :--- لە ڕۆژھەڵاتیەوە گوندی شەشکی سەرو و خێڵی حەمە و گۆمەلارە . لە باکورییەوە شارۆچکەی خورماڵ و گوندی تازە دێیە . لە خوارویەوە گوندی بەشارەتی سەرووە . لە ڕۆژئاوایەوە گوندی تەپی سەفای سەرو و شەکرالیە . پێشتر شەشکی خواروو بە شەشکی شێخ حسین ناسراو بووە ( باپیری حاجی شێخ حمە نجیب سعید حسین ) ( حاجی شێخ حمە نجیب باوکی کاک شێخ لەتیف کە ئێستە نیشتەجێی شەشکی خوارووە) . شەشکێکی تر ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی ئەمانەوە پێشتر ناوی شەشکی شێخ عیسا بووە بەڵام ئێستە بە شەشکی سەروو ناوزەد ئەکرێت . لە سەرەتای نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابوردودا چەند خانەوادەیەک وەک ( ماڵی حەمە ساڵح باوەیس خاڵۆی کاک کمال محمد کریم ( شەھیدی کیمیاوی) و ماڵی باوکی حاجی احمد محمود وەیسە)لە گوندی خێڵی حەمەوە ماڵیان ئەگوێزنەوە و لەسەر گردەکەی شەشک ( گردی گەورە)و دەور و بەری چەند خانویەک دروست ئەکەن و تیا نیشتەجێ ئەبن و ماوەی چەند ساڵێک لەوێ ئەمێننەوە دواتر شەڕێک لەو دەورو بەرە ڕووئەدات بەو ھۆیەوە ماڵەکانی سەرگردەکە ئەگوێزنەوە بۆ شوێنی ئێستەی( دێ )کە کە ماڵی شێخ حسین و یەک دوو ماڵی تری لێبوە ژمارەی خێزانەکان ئەبێتە ( شەش) خانەوادە ، بیر لەوە ئەکەنەوە ناوێک بۆ گوندەکەیان بدۆزنەوە کە ژمارەیان شەش خێزان بووە لەبەر ئەوە بەتێکڕای دەنگ ناوی ئەبێتە ( شەشکی شێخ حسین) دواتر ئەگۆڕێ بۆ شەشکی خواروو ( بەرواری ئەم گواستنەوە لە گردەکەوە بۆ ناو دێ وەکوو بەڕێزێک پێی ڕاگەیاندم کە کاتێ خاڵۆ حاجی احمد محمود وەیسە لەدایک ئەبێت لە ساڵی ١٩٣٦ز ماڵیان لەسەر گردەکەبووە لە دوای ئەو بەروارە بەچەند ساڵێک ئەگوێزنەوە بۆ ناو ئاوایی ، کەواتە لە چلەکانی سەدەی ڕابوردودا گواستنەوەکە ڕویداوە ) . بە پێی ووتەی بەڕێزێکی شەشکی لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا ( ١٩١٤--١٩١٨) ز گوندەکەیان ئاوەدان بووە و ئاواییەکەیان کەوتوەتە بەر شاڵاوی ئەو شەڕە بەو ھۆیەوە خانەوادەیەک کە سەرۆک خێزانەکەی ناوی ( محمد یاروەیس محمد خواکەرەم ) بووە بە خۆیی و ماڵ و منداڵیەوە زیندە بەچاڵ ئەکرێت لەلایەن داگیرکەرانەوە . گوندی شەشک کەوتووەتە ناوجەرگەی دەشتی شارەزورەوە( دەشتی شارەزور دوھەم شوێنە لە جیھاندا دوای دەشتی ولایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکی لە ڕوی بە پیتی خاکەکەیەوە) بەو ھۆیەوە دانیشتوان سەرقاڵی کشتوکاڵن . شەشک بەر شاڵاوی ڕاگواستن کەوت لە ساڵی ١٩٨٧ز یدا لە لەیەن حکومەتی عێراقەوە وێرانکرا . ژمارەی دانیشتوانی ئاوایی شەشکی خواروو پێش ڕاگواستن نزیکەی 200 کەس ئەبوو لە چوارچێوەی 40 خێزاندا . ژمارەی شەشکیەکان لە ئێستادا لە کوردستان و ھەندەران زیاتر لە 500 کەس ئەبێت لەچوارچێوەی 100 خێزاندا . ئێستە تەنھا سێ خێزان تیایدا ئەژین . لەو دێیەدا دوو بینای بێ خزمەتگوزاری وەزارەتی تەندروستی ھەیە . گوندی شەشکی خواروو بەھۆی دوری لە جادەی سەرەکیەوە و داپۆشینی بە سەوزایی و دار و درەخت لە شۆڕشەکانی کورد و لەبۆ پێشمەرگە و سەربازە ھەڵاتووەکان بوبووە پەناگەیەک بۆیان کە خۆیان تیا ئەپاراست .

دێی شەشک ڕۆڵی کەمتر نەبووە لە شوێنەکانی تر لە شۆڕشەکانی کورددا لە ڕوی خەبات و تێکۆشان و خزمەتکردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستاندا ھەر بۆیە پۆلێک لە ڕۆڵەکانی کردووەتە قوربانی خاک و نیشتیمانی .

      
نوسینی:عمر عبدالقادر خورماڵی
                  23/4/2022
دانانی لە ویکیپیدیا: موسلیم شەشکی(Muslim Shashki)

جوگرافیا[دەستکاری]

شەشکی خواروو لە باکورەوە هاوسنورە لەگەڵ گوندی شەشکی سەروو و لە باشورەوە لەگەڵ گوندی تەپەکوڕە و لەڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی خێڵی حەمە لەڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی بەشارەتی سەروو .[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]