جەلیلە، ھەڵەبجە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەلیلە
Jalila
جێڵە
گوند
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاھەڵەبجە
بەرزایی
٨٣٥ مەتر (٢٬٧٤٠ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

جەلیلە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیروان، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.[٢]

لەبیرەوەری باو باپیرانەوە مێژووی گوندی جەلیلە مێژووی دروستبوونی گوندی جەلیلە زۆر کۆنە دەماودەم پشتاو پشت کوڕ لە باوکەوە وەری گرتوە. مێژووی گوند وەک شوێنەوار لە بەرزایییەکی بەرزدا قەڵاو ھەبوە لەوێ شورایەک ھەیە میرێکی ھەبوە ناوی جەلیل بوە بەم پێیە ناوی گوند نراوە. ئەم میرنشینە بەپێی زانیاری مێژووی زیاتر چەند ھەزار ماڵ بوە سنووری گوند تا نزیکی تەپەکوڕە ڕۆشتوە، خەڵکی گوند کەسانی سادە و بێ فێڵ بوون دوور بوون لە لووت بەرزی خۆ بە زلزانی، قەوم دۆست و میواندار بوون دور بوون لە ئاژاوە گێڕی

،

لەبیرەوەری باو باپیرانەوە

مێژووی گوندی جەلیلە[دەستکاری]

مێژووی دروستبوونی گوندی جەلیلە زۆر کۆنە دەماودەم پشتاو پشت کوڕ لە باوکەوە وەری گرتوە.

مێژووی گوند وەک شوێنەوار لە بەرزایییەکی بەرزدا قەڵاو ھەبوە لەوێ شورایەک ھەیە میرێکی ھەبوە ناوی [جەلیل] بوە بەم پێیە ناوی گوند نراوە.

ئەم میرنشینە بەپێی زانیاری مێژووی زیاتر چەند ھەزار ماڵ بوە سنووری گوند تا نزیکی تەپەکوڕە ڕۆشتوە، خەڵکی گوند کەسانی سادە و بێ فێڵ بوون دوور بوون لە لووت بەرزی خۆ بە زلزانی، قەوم دۆست و میواندار بوون دور بوون لە ئاژاوە گێڕی شەیدای دین ئاشتی بوون و لە ھەمان کاتدا کەسانی بەغیرەت و بەشەھامەتی تێدا بوە.

جەلیلە چوار شوێن ئاڵوگۆر پێکراوە یەکەم شوێنی نیشتەجێبوونیان لە باکووری جەلیلە بوە بەناوی دێکۆن لەوێ تا مدەیەک نیشتەجێبون دوای بۆ باشووری جەلیلە بۆ دەشتی بەردەگەوران دوای دەشتی خەرمانەقوڵ چوارەھەمینیان سەنتەری جەلیلەی ئێستایە لە ساڵی ١٩٧٩ قوتابخانەیی جەلیلە دامەزراوە ساڵی ١٩٧٦ کارەبای حکومی ڕاکێشرا بۆ گوندەکەمان لە ساڵی ١٩٥٩ مزگەوتیان نوێ کراوەتەوە مێژووی دروستبوونی زۆر کونە.

ئەمەیش نیشانەی ڕۆشن بیری خەڵکی گوند بوە بۆ خوێندن و پەروەردەی ئیسلامی. .

کەلوپەلی دۆزراوەی تێدا ھەبوە وەک شوێن و ئەو شوێنەوارانەی کە تائێستاش ماون لە بیرەوەری باو باپیرانەوە ئەم گوندە زۆر کۆنە لە مێژووە چوار تیرەی تێدا ژیاوە [ڕەمکی-چۆڵمەکی-باوایی-جاف] کە ئەمانەن وەک برا ژیاون ژیانیان بردووەتەسەر ھاوبەش بوون لە زۆر کار لەگەڵ یەکتردا.

زۆربەی خەڵکی ئەم گوندە بە ئاژەڵ داری و باخ دارییەوە سەرقاڵ بوون لەگەڵ ئەوەیشدا زەوی و زاری لە بار و گونجاوی بووە بۆ کشتوکاڵ لە سەنتەری دێوە تا دەشتی حەمەوغان بۆ کشتوکاڵکردن.

پێگەی ئاودێری پیشەسازی پلەی شەشەم ھەڵەبجە بوە بۆ ئاو زۆری. شوێنی جوگرافی گوندی جەلیلە لەبار بوە بۆ ژیان چونکە زەوییەکی تەختی ھەیە خاکەکەی بەرھەمی باش بوە.

گوندەکەمان دراوسێی گوندەکانی [عەبابەیلێ-عەنەب-بیاوێڵە-ھاوار-تاوێرە-گریانە-زەمەقی-دەرەشیشی سەروو-دەرەشیش خواروو].

ھەندێک زەوی ئەم گوندە بەر ئاو نییە خەڵکەکەی بۆ [گەنم-جۆ-نۆک]بەکاریان ھێناوە.

سەرچاوەکانی ئاوی گوند پێک ھاتون لە حەوت سەرچاوە ئاوی کانی ئەوانیش[کانی ژنان-کانی سەرحەوز-کارێز-قلیج-کانی دێکۆن-مەسۆیە-زەھۆر-کانی مزگەوت-قەرەحەسەن]بەپێی قسەی پێشینان خەڵکی گوند گەرمیان و کوێستانیان کردوە بە ھاوین ڕوویان لە ھەورامان کردوە بۆ لەوەڕادنی ئاژەڵەکانیان تا کاتەکانی پاییز پاشان گەڕاونەتەوە.

گوندی جەلیلە وەک ھەموو شوێنەکانی تر بەدەست ڕژێمە یەک لە دوایەکەکانی عێراقەوە و چەندین جار کاول کراوە لە سەردەمی [عبدکریم قاسم-احمد حسێن بکر-صدام حسێن-علی کیمیاویی]چەندین جار تۆپ باران کراوە.

چیاکانی گوند وەک [سەرچاڵان-نزارە ڕەش-شنروێی بەردەڕەشان .زەردێ] شوێنێک بوە بۆ حەوانەوەی شۆڕشەکانی کوردستان.

ئەوکاتە خەڵکی گوند بەشداری شۆڕشی کوردیان کردوە خاوەنی چەندین شەھیدە لەوانە[سەروەت محەمەد-عدنان محمود -برھان ساڵح-جافر جلال . عبدلڕحمان سعید.-سەلام-فتاح- محمود سعید احمد حامد عمر]. شریف حمە علی] بەدەیان شەھیدی کەمان ھەیە کە بەھۆی تۆپ بارانی ڕژێم و کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ شەھید بوون.

لەڕووی وەرزشەوە ھەر لە ساڵەکانی حەفتاوە تیپی وەرزشی گوندی جەلیلە دامەزراوە ڕاھێنەری تیپ بەناوی [محەممەد فرج] بوە.

ناوی تیپ [ھەڵۆ]بوە.

یاریزانەکانیش ئەمانەن:وەھاب-مھدی-ھادی-حمید-علی-نجمەدین-حامید-نوری-محەمد-غفور-عوسمان-غفار-امجەت-صەباح-کەریم علی-عوسمان-علی-حەسەن-نەجمەدین.

ئەم تیپە وەرزشییە بەشداری خول و پاڵەوانییەتییەکان کردوە، لە سنووری ھەڵەبجە و شارەزوور و بیاوێڵە.

بەڵام لە بەر نەبوونی یاریگای گونجاوی نەبوە، نەیانتوانیوە ھیچ ئەنجامێکی زۆر باشی بەدەست نەھێناوە ئەم تیپەیش ئەوەنەی ئاگاداربین ھێشتا ماوە.

جوگرافیا[دەستکاری]

جەلیلە لە باکوورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی عەنەب و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی عەبابەیلێ و لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی دەرەشیشی سەروو لەڕۆژاواوە لەگەڵ شاری ھەڵەبجە.[٣][٤]


سەرچاوەکان[دەستکاری]