بانی شار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بانی شار
BaniShar
گوند
دیمەنی گوندی بانی شار
دیمەنی گوندی بانی شار
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
بەرزایی
٦٣٢ مەتر (٢٬٠٧٣ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

بانی شار یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی خورماڵ، قەزای ھەڵەبجە و پارێزگای ھەڵەبجە لە باشووری کوردستان. بانی شار دەکەویتە باکوری رۆژھەڵاتی شاری ھەڵەبجە ھەروەھا دەکەوێتە بەشی باکوری خۆرئاوا ناحیەی خورماڵ . گوندی بانی شار لە دامێنی زنجیرە چیای سورێـن _ ھەورامان .[٢]

شوێن[دەستکاری]

ئەم گوندە لە باکورەوە گوندیعامورە و لە باشورەوە گوندی شیرەمەڕ و لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی ئێڵانپی و لە ڕۆژاواوە گوندی گوڵەخانەیە.

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم گوندە بە کشتوکاڵی دانەوێڵە و ئاژەڵداریەوە سەرقاڵن.

مێژوو[دەستکاری]

ئەم گوندە مێژوویەکی زۆر کۆنی ھەیە کە بەداخەوە تا ئێستە مێژووەکەی بە ڕێکەوت و ڕوون نیە بەڵام ئەوەی ڕوونە بوونی گۆڕستانی کۆنە کە وەک باسیان کردووە بۆم زیاتر لە (٥٠٠) ساڵ پێش ئێستە ئەگەڕینە و و شوێنێکی لێیە لەپشتی گوندەکە لە بن چیا پێی ئەڵێن (عارەبانەکەی ئەسکەندەر ) کە گوایە کاتی خۆی ئەسکەندەری مەقدۆنی ھێرشی ھێناوە بۆ ناوچەکە تا ئەو شوێنە عارەبانە(گالیسکە) ھێناویانە بەڵام بەھۆی سەختی ناوچەکە و ناڕەحەتیبەرگریەوە نەیتوانی زیاتر ھێرش بکات و بڕوات بۆیە ناچار لەوێ دابەزیوەو گەڕاوەتەوە ئەمە لە کتێبی ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەک بەرگی یەک ئاماژەی پێداراوە لەنوسینی محمدی حاجی محمود.

گوند بانی شار لە پێشدا لە بناری سورێن و لەنێو دوو بەرزای بووە و کە گوندێکی ئاوەدان و گەورە بووە و چەندان شوێنی گرنگی مێژووی ھەیە کە تائێستە لای شارەزایان و پسپۆڕانی مێژوو ئاشنا نیە و چەندان ئەشکەوتی لێیە کە لەسەردەمی ژیانی سەرەتایی مرۆڤ ژیاوە تێیدا و لەم ساڵانەی کۆتای نەوەدەکان ئاسەواری کۆن و گران بەھایان تێدا دۆزینەوە و ئێسک و پروسکی مرۆڤیان تێدا دۆزینەوە.

گوندی بانی شار لەگەڵ جوڵانەوەی ڕزگاری خوزای گەلی کورد بەدرێژرای مێژوو لانکەی شۆڕگێران و پەناگەی شۆڕش بووە ھەر بۆیە وتراوە "( قوڵتە وبانی شار فڕکەو بانی شار ) واتە بە شێوەی قوڵتە کە چۆلەکەیەکی بچوکە لەو شاخانە ھەڵدەقونێت لەم بەر بۆ ئەوبەر و زۆر وریایە واتە بەو شێوەخۆت گەیەنە بانی شار ڕاکە بانی شار پارێزراویت لە چەند کتێبێک ئاماژەی پێکراوە ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ ھەڵوێستی مەردایەتی خەڵکەکەی و میوان دۆستی و ھاوکاری کردنی خەڵکانی لێقەوماو لە دیارترین نمونە دەسەڵاتی حکومڕانی (نصراللە بەگی بانی شارە) کە لەکۆتای سەدەی نۆزدە ھاتۆتە بانی شار و پاش چۆڵ بوونی بانی شار کە نزیکەی ١٠ ماڵی تێدا بووە سەرلەنوێ ئاوەدانی تێکەوتۆتەوە لەژێر حکومرٍانی نەصڵا بەگ ، نەصڵا بەگ پیاوێکی کەڵەگەتی ئازا و مەرد بووە بە جۆرێک باسی پیاوەتی و ناوبانگی زۆر ڕۆشتووە تا ئەو ڕادەی ھاوکاری شێخ محمودی نەمری کردووە لە شۆڕشەکەی ھەرچەند لەکاتی شۆڕ لەسەر جێگە بووە و نەخۆش بووە بەڵام بەپیری شێخەوە ڕۆشتووە بۆ گوندەکانی دەورووبەر نەصروڵا بەگ مزگەوتی بانی شار بنیاد دەنێتەوە دووبارە بە جۆرێک کە داری چیای پشتی بانی شار(سورێن ) کۆدەکاتەوە و لە شارەزوورەوە دار پەموو پرژە بە پیاوەکانی کۆدەکاتەوە و دێنێتیە بانی شار لە لای کانیەکە بانی شار کانێکی بەردین دروست ئەکات و بەرد دەسوتێنێت بۆئەوەی ببێتە گەچ پاشان بە قصڵ و گەچ مزگەوتی بانی شار دروست دەکاتەوە.

گوندی بانی شار لە ڕوانگەی دینەوە پابەند بوونیکی زۆریان بۆ ئیسلام ھەبووە بەجۆرێک کە ھەرگیز ئەو گوندە مەلای لێ نەبڕاوە یەکێک لە مەلاکانی مامۆستا ( ملا حسنی دزڵی )یە کە ماوەیەک لە بانی شار مەلا بووە و پێشنوێژی و مەلایەتی کردووە لە بانی شار پاشان بەھۆی کێشەی تەڵاقی دەستەڵاتداری ئەو کاتی خورماڵ کە ملاکان ئەڵێن کەوتووە ئەویش ڕێی ئەکەوێتە خورماڵ و سەرلە ملاکانی ھاوڕێی ئەدا ئەبینێت جەمن دوای دانیشتن و بیتسنی کێشەی تەڵاقەکە ئەو ئەڵێ نەکەوتووە ملاکان ئەڵێن کەوتووە ئەمە ئەبێت کێشەو بەرەو قەزا و پارێزگا ئەڕوات تا ئەگاتە لای والی بەغداد و لیژنەی فەتوا لە ھەموویدا مەلا حسن ئەیان بەزێنێت و ئەڵێت تەڵاقەکە نەکەوتووە تا والی بەغداد لە پاداشتی زیرەکی ئەڵێت ئەتکەمە فتوادەر و قازی بەغداد ئەڵێ نامەوێ دواتر والی ئەڵیچ چی ئەڵێیت بۆتەکەم ملا حسن ئەڵێت مادام وایە تەنھا بمنبرە بۆ ئەزھەر بۆ خوێندن ئەویش لەسەر ئەرکی دەوڵەت ئەینێرن بۆ میسر و زانکۆی ئەزھەر پاش تەواو کردنی خوێندن بەھۆی زاناییەوە ئەبێت مامۆستای ئەزھەر و لەبانی شار ئەببڕێت دوای چەند ساڵێک ئەگەڕێتەوە بۆ ھانەی قووڵ و مەلای درێژە پێدەدات و بانی شار لە سەدەی بیستەمدا خوێندەواری تێدا بووە نمونەش (میرزا عبداللە کوڕی خەلیفە حمە ڕەزا) کە لە گوندەکانی دەوروبەریەوە کاغەزیان ھێناوە بۆ ئەو بیخوێنێتەوە چونکە لە دەوروبەرەدا خوێندەوار نەبووە لە بانی شار فەێ ھەبووە و مەڵبەندی دەروێش و موردانی تەریقەتی قادری و نەقشبەندی بووە ، لە شۆڕشی ئەیلوول مەڵبەند و لانکەی پێشمەرگە بووە سەرەڕای ئەوە کە دەیان پێشمەرگەی ھەبووە لەخەڵکی گوند و دواتر یەکەم مەفرەزەی سەرەتای شۆڕشی نوێ لە بانی شار پەنا دران و لانکە و بارەگایان لە چیاکانی پشتی بانی شار و سنوری بانی شار بوو ئەمە لە کتێبی ڕۆژمێری پێشمەرگەیەک لە نوسینی محمدی حاجی محمود باسکراوە پاش چەند ساڵێک لە خزمەتی شۆڕش لەساڵی 1978 ڕژێمی بەعس بەسیاسیەتی خۆی وێرانی کرد و خەڵکەکەشی ڕاگواست بۆ کۆمەڵگای زۆرە ملی لە شارەکان و چەندین شەھیدی ھەیە لە پێناو ڕزگاری خاکی کوردستان و قوربانی دان بەدەستی ڕژێمی بەعس پاش ڕاپەڕین لە ساڵی 1993 جارێکی تر بانی شار ئاوەدان کرایەوە و خەڵکەکەی ڕوویان لە زێدی خۆیان کرد بەڵام لە گوندە کۆنەکەی نە بەڵکو چەند کیلۆ مەتر ھاتنە خوار و ئێستە نزیکەی 150 ماڵ لەو گوندی بانی شار ژیان بەسەر دەبەن و خزمەتگوزاری قوتابخانە و ڕیگا و بنکەی تەندروستی و مزگەوتی لێیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ پەرتوکی کوردستان، پێڕستی گوندەکانی باشور-د. عەبدوڵا غەفور

پەراوێزەکان[دەستکاری]