تەوێڵە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەوێڵە
Tawela
تەوێلێ
گوند
دیمەنی گوندی تەوێڵە
دیمەنی گوندی تەوێڵە
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاھەڵەبجە
قەزاقەزای ھەڵەبجە (ناوەند)
ناحیەناحیەی بیارە
بەرزایی
١٤٦٧ مەتر (٤٬٨١٣ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (ھەورامی)
 • ئایینسوننی شافعی

تەوێڵە شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە سنوری نێوان ڕۆژھەڵاتی کوردستان وباشوری کوردستان، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان، عێراق.[٢]

جوگرافیا[دەستکاری]

تەوێڵە لە باکوورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی کەیمنە و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی پاڵانیان و لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی زەفەر لەڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی بەڵخە.[٣][٤]

مێژوو[دەستکاری]

تەوێڵە لە ساڵی ١٩٥٦.

دروستبوونی ئەم ناوچەیە نەزانراوە بەھۆی دێرینی ناوچەکەوە جوانی سروشتەکەی زۆری باخ و باخات و کانیاوی شێوەیەکی جوانی دڵڕفێنی بەخشیوەتە ناوچەکە. کاریگەری زۆری ھەبووە لەسەر نووسەر و شاعیر و ئەدیب و مێژوونووس و پیاوانی ئایینی بۆیە زۆربەیان لە تێکست و نووسینەکانیاندا ئاماژە یان پێداوە، وەک مامۆستا (عەبدولڕەقیب یوسف، معبدولغەفور، شاکرخەێبان، مامۆستا عەبدولڕەزاق، شاکر فەتاح، مامۆستا گۆران) زۆری تریش لە مێژووی ڕێبازی تەسەوفدا ئەم ناوچەیە پێگەیەکی دیاری ھەبووە بە ئەزھەری کوردستان ناوی براوە. دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بە زۆری میوان دۆستن بەڵگەش بۆ ئەمە نەبوونی ھیچ ئوتێل و میوانخانەیەکە لە ناوچەکەدا و خاوەن نەریتی جۆر بە جۆرن لەوانە نەبوونی ھیچ دوژمنایەتییەک لە ناوچەکەدا بۆ ماوەی زیاتر لە (٥٠ساڵ) دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بە دوورن لە گەلێک نەریتی دوا کەوتوانەی وەک (ژنبەژن گەورە بە بچووک کچدان لە بری خوێن شیربای و زۆر شتی تر) پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بە ھێزن لەم ناوچەیەدا ھەموو تاکێکی تەوێڵە دەبێت پیشەیەکی دەستی بزانێت بۆ ئەوەی پشت بەخۆی ببەستێت لە ژیانیدا لە ڕووی دیندارییەوە گەورەترین خانەقای ئەو ناوچەیە لە تەوێڵە دایە بووەتە مەملەکەتی عیشقی سەدان عەلامەی دینی وەک (مەولەوی و شێخ سیراجەددین شێخ بەھادین و شێخ عوسمان) ئەم کەسایەتیانەش ڕۆژانێک ئەستێرەی گەشی دین بوون لە سەرانسەری کوردستاندا مورید و تەکیە و خانەقایان ھەبووە ڕێنوێنی خەڵکیان کردووە بۆ دینداری خانەقای تەوێڵەش ئێستا خاوەنی موویەکی پێغەمبەری ئیسلام (محەممەد) کە دیاری دەوڵەتی عوسمانی بووە بۆ ئەو ناوچەیەوە تەوێڵەیەکانیش زۆر ڕێزی ئەو مووە دەگرن دەیپارێزن چونکە بە موڵکی خۆیانی دەزانن لە خانەقای تەوێڵە دا شتێکی ئەنتیکەی تری لێیە کە بە کەشکۆڵ ناودەبرێت لە شێوەی فانۆسێکی سیحری دایە ڕەنگی قاوەیەکی تێرە لە ناو ڕۆنی ورچدا کوڵێنراوە تا ئێستا ماوە.

شوێنەوار[دەستکاری]

ئەم شارە دێیە ئەگەر بە وردی تێیدا بگەڕێیت بە سەدان شوێنەوارت بەرچاو دەکەوێت کە ھەر یەکێکیان پێناسەی سەردەمەکەی خۆیەتی و ڕازێکی لە پشتەوەیە ھەموویان پێکەوە دەلالەت لە دێرینی ئەم ناوچەیە دەکەن.

خزمەت گوزاری[دەستکاری]

لە ساڵی (١٩٢٨)ز قوتابخانە براوەتە ئەم ناوچە یە لە (٢٦ی ئەیلوولی ١٩٥٦) وەلی عەبدوڵڵا و چەند یاوەرێک سەردانی ئەم ناوچەیەی کردوە لەلایەن خەڵکی تەوێڵەوە و لە ماڵی لێپرسراوی ئەو کاتە (ڕەئیس محمد سان ئەحمەد) پێشوازی کراوە ھەموو دێیەکەش بە فەرش و موج ڕازێنراوەتەوە بۆیە دوای ئەو سەردانە کارەبا و ئاوی بۆ ھاتووە.

دیمەنێک لە باخەکانی نزیک تەوێڵە

سەرچاوەکان[دەستکاری]