بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پشتە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پشتە
بە عەرەبی: بشتة
بە ئینگلیزی: Pshta
دیمەنی گوندی پشتە
Map
گوندی پشتە
پۆتانەکان: 34°58′52″N 45°50′52″E / 34.98114°N 45.84767°E / 34.98114; 45.84767پۆتانەکان: 34°58′52″N 45°50′52″E / 34.98114°N 45.84767°E / 34.98114; 45.84767
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای ھەڵەبجە
قەزاقەزای ھەڵەبجە
ناحیەناحیەی بەمۆ
بەرزایی
٦٦٨ مەتر (٢٬١٩٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

پشتە یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی لە ناحیەی بەمۆ، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، ھەرێمی کوردستان، لە عێراق.[٢][٣][٤]


چەند بۆ چوونێک ھەیە لەسەر ناوی گوندی پشتە:

  • کۆتا گوندی ژێر ڕکێفی (حەبیبوڵڵای باوەجانی) بووە، بۆیە پێی وتراوە پشتی ھەموو گوندەکان.
  • یەکەمین گوندی پشت کێو بووە.
  • ئەم گوندە پێشتر ناوی گوندی(حەوت کانی) بووە، بەڵام دواتر ھەر خانەوادەیەک کێشەیان ھەبووبێ پەنایان ھێناوەتە ئەم گوندە بۆ لای (شێخ نەجمەددینی بیارە)، بۆیە ئەڵێن ناونراوە پشتە واتا پشتی کەسی بێ کەس و لێقەوماوان.[٥]

جوگرافیا

[دەستکاری]

گوندی سمایل بەگی ھاوسنوورە لەگەڵ:

مێژوو

[دەستکاری]
  • لەو ڕەشنووسانەی ماون، ناوی پشتە لە نووسینی (١٧٦٥ز)دا ناوی ھاتووە، کەواتە مێژووی درووستبوونەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئەو بەروارە، بە شێک بووە لە مووڵکی (موستەفاخانی باوەجانی) کە دواتر وەک ڕێز پێشکەشی کچەکەی کردووە کە ئەم کچەشی بووەتە خێزانی شێخ نەجمەددین.
  • ئەم گوندە لە ساڵی (١٩٦٣)دا چۆڵبووە و چوون بۆ (بانی فەقێ)، لە ساڵی (١٩٧٤)دا دووبارە چۆڵ بووەتەوە و ڕۆیشتوون بۆ ئێران، لە بتنی نار و ڕەجەوی و درێمی. ھەروەھا ئەم گوندە لە ساڵی (١٩٧٨)دا خاپوور کراو و دانیشتوانەکەی ڕاگوێزران بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان.[٧]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ ‎دکتۆر عبدوڵڵا غفور. جوگرافیای کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-5-2024.
  3. ^ ‎دکتۆر عبدوڵڵا غەفوور. کوردستان دابەشی کارگێری و ترێتۆری 1927-1997(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-5-2024.
  4. ^ ‎دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان(٢٠١٩)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-١-٢٠٢٣.
  5. ^ ‎سارەوان عەبدوڵا قەڵپی و ئیسماعیل حاجی زەڵمی. گوندەکانی ناحیەی بەمۆ(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-١-٢٠٢٣.
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066028#map=13/34.9587/45.8344
  7. ^ سارەوان عەبدوڵا قەڵپی و ئیسماعیل حاجی زەڵمی. گوندەکانی ناحیەی بەمۆ(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-١-٢٠٢٣.
  8. ^ https://books.google.iq/books?