بەڵخە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەڵخە
Balkha
گوند
دیمەنی گوندی بەڵخە
دیمەنی گوندی بەڵخە
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاھەڵەبجە
بەرزایی
١٥٠٠ مەتر (٤٬٩٠٠ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (ھەورامی)
 • ئایینسوننی شافعی

بەڵخە گوندێکە، کەوتووەتە قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان. سەر بە ناحیەی بیارەیە.[٢] بەڵخە یەکێکە لە شارەدێیەکانی ھەورامانی لھۆنی عێراق دەکەوێتە سەر ڕێگەی نێوان سۆسەکان و دەگاشێخان . ڕووبەری بەڵخە فراوان و بەر بڵاوە کەو تووەتە نێوان سۆسەکان و پاڵانیان و ھاوار و تاوێرە و خەرپانی و دەگاشێخان بەشی پشتەوەی چەند شاخێکی بەرزە بەناوی (جەژنگا و تەوەنێ و ھەوارەبەرزە) بەشی پێشەوەی یان بڵێین بەردەمەکەی فراوانەودۆڵێکی کراوەیە دوریشی لە بیارەوە(٨کم) و لە تەوێڵەەوە (٦کم)ە.

ناو[دەستکاری]

دوو بۆ چوون ھەیە بۆ ئەم ووشەیە:

  • بۆ چوونی یەکەم دەڵێت: دوو برا بوون خەڵکی (بەڵخ)ی لای سەمەرقەند و بوخارا بوون ھاتوون لەو دوو شوێنە(دێگە و دەرەنەجات) نیشتە جێ بوون یەکێکیان لە خوارەوە ئەوی تریان لە سەرەوە بەناوی ئەم دوو برایەوە ناو نراون بەڵخەی سەروو و بەڵخەی خواروو.
  • بۆ چوونی ددوەم دەڵێت: ئەم شوێنە پرە لە (بەنگاو تاف) واتە تاڤگە وەک (وەر وەزەن و سەر وەزەن و وەزەنێ) ئەم تاڤگانەش بەبەردەوامی ئاوییان پیا دێتە خوارەوە و ئاوەکەش بەڵخی ھەیە. -بەڵخ: جۆرەکلسێکە بەھۆی ئاوەوە لە ئاوە ڕۆکاندا دروست دەبێت بە تایبەت بەسەر بەرد و تاشەبەردەکاندا.زیاتر ڕەئی لەسەر ئەوەیە ئەم وشەیە لەمەوە ھاتبێ واتە لەبەر بەڵخی زۆر لەم ناوچەیەدا ناو نراوە بەڵخە. ھەندێکیش وادەگێرنەوە کە:(دێگە و دەرەنەجات) دوو دێ بوون....بەڵام لەکۆتایی سەدەی نۆزدەھەم دا (یاقوە سوری) تەوێڵەیی کەپیاوێکی ناوداری تەوێڵە بووە لکاتی کاروانیدا لە نزیک وەزەنێ لای داوە پاشان وەک ھەوار ھاتووە بۆ ئەم ناوەو ووتویەتی ھەوارم لای بەڵخەکەیە لەمەوە ئەم ناوە پەیدا بووە. لە ساڵی (١٩٥٦) جادەی نێوان بیارە و تەوێڵە لێرەوە براوە ئەم بەڵخە گرنگی پێدراوەو دواتریش مزگەوت و قوتابخانە لێرەش کراونەتەوە.[٣]

دانیشتوان[دەستکاری]

دێی بەڵخە لە ساڵی ١٩٥٦.

ژمارەی دانیشتوانی بەڵخە لەساڵی(١٩٤٧) دا نزیکەی (٨٠)ماڵ بووە (خواروو (١٧) ناوەراست(٢٥) سەروو(٣٨)) لەئاماری ساڵی (١٩٥٧)بەڵخەی سەروو (٥١٢) کەس بووەو بەڵخە خوارووش (١١٠)کەس واتە: ھەمووی نزیکەی (١٢٥) ماڵ بووە لەساڵی (١٩٧٨) کەبەڵخە ڕاگوێزراوە نزیکەی (٣١٥) خێزان بووە. تاساڵی (٢٠٠٣)نزیکەی (٥١٥) ماڵە کەلە بەڵخە و سلێمانی و ھەڵەبجەی شەھید و ھەڵەبجەی تازە و شارەکانی ترن.[٤]

ڕاگواستن[دەستکاری]

ڕاگواستنی بەڵخە لە (١٩٧٨/٨/٢٩) دا شارەدێی بەڵخە وەک گوند و شارۆچەکەکانی تری کوردستان بەر بارکردن و ڕاگواستن کەوتووە و گواستراونەتەوە بۆ ئۆردوگا زورەملێیەکانی (عەنەب و زەمەقی و سیروان)دابەش کران بەسەر ئەو سێ کۆمەڵگەیەدا.لەم کاتەدا (٣١٥) خێزان بوون نزیکەی (١٥٠٠) کەس بوون (٢)مزگەوت و (١) خوێندنگە و (١) بنکەی تەندروستی و (١) گەرماوی گشتی و (٤) چایخانە و چەند دوکانێکی تیابووە. لەدوای ڕاپەرینەوە بەرەبەرە خەڵکەکەی گەڕوانەتەوەو دەستیان کردوەتەوە بەئاوەدانکردنەوەی ڕەز و باخ و باخاتەکانیان.

شوێنەوار[دەستکاری]

شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەم ناوچەیە: (سوڵێ و زەڕیندۆڵ و ھانە وتێ یا ھانەی تا و سەربەڵخ و قەڵای خەسرەو ئاغا)

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی دروست بوونی بەڵخە دەگەرێتەوە بۆ نزیکەی (٢٥٠)ساڵ لەمەوبەر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]