بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیرانەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 32°N 53°E / 32°N 53°E / 32; 53

کۆماری ئیسلامیی ئێران
جمهوری اسلامی ایران
دروشم: «سەربەخۆیی، ئازادی، کۆماری ئیسلامی»[١]
سروود: میھری خاوەران

[[File:
|250px |center |alt=|شوێنی ]]
[[File:Map |280px |center |alt=|شوێنی ]]
پایتەخت
و گەورەترین شار
تاران
35°41′N 51°25′E / 35.683°N 51.417°E / 35.683; 51.417
زمانە فەرمییەکان فارسی
زمانە ناوچەییەکان
پێڕستی زمانەکان
گرووپە ڕەگەزییەکان 
ناوی هاووڵاتی ئێرانی[٣]
دەوڵەت کۆماری ئیسلامیی سەرۆکایەتیی ئایینیی یەکپارچە
 -  ڕێبەر عەلی خامنەیی
 -  سەرۆک کۆمار مەسعوود پزیشکیان
 -  جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار محەممەد موخبیر
 -  سەرۆکی پەرلەمان محەممەدباقر قالیباف
 -  سەرۆکی دەزگای دادگەری غوڵامحوسێن موحسینی ئیژەیی
یاسادانەر
 -  ئەنجومەنی خواروو ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی
کورتەی مێژوو
 -  ئیمپراتۆریەتیی ماد دەوروبەری ٦٧٨ی پ. ز 
 -  ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی ٥٥٠ی پ. ز 
 -  ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی ٢٤٧ی پ. ز 
 -  ئیمپراتۆریەتیی ساسانی ٢٢٤ی ز 
 -  شانشینی سەفەوی ١٥٠١ی ز 
 -  شانشینی ئەفشاری ١٧٣٦ی ز 
 -  زەندییەکان ١٧٥١ی ز 
 -  ئێرانی قاجاڕی ١٧٩٦ی ز 
 -  شانشینی پەھلەوی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥ 
 -  شۆڕشی ١٩٧٩ ١١ی شوباتی ١٩٧٩ 
 -  یاسای بنەڕەتیی ئێستاکە ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ 
 -  ئاخرین پێداچوونەی یاسای بنەڕەتی ٢٨ی تەممووزی ١٩٨٩ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ١،٦٤٨،١٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧یەم)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ١٫٦٣ (ھەتا ٢٠١٥)[٤]
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢٣ ٨٧،٥٩٠،٨٧٣[٥] (١٧یەم)
 -  چڕی ٤٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٢یەم)
١٢٤کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠٢٣
 -  سەرجەم increase ١٫٧٢٥ ترلیۆن دۆلار[٦] (١٩یەم)
 -  سەرانە increase ١٩٫٩٤٢ دۆلار[٦] (٧٩یەم)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠٢٣
 -  سەرجەم increase ٣٦٦٫٤٣٨ ملیارد دۆلار[٦] (٤٢)
 -  سەرانە increase ٤٫٢٣٤ دۆلار[٦] (١٢٠یەم)
Gini (٢٠١٩) ٤٠٫٩ (مامناوەند)
HDI (٢٠٢١) ٠٫٧٧٤ (٧٦یەم؛ بەرز)
دراو ڕیاڵی ئێرانی (IRR)
ناوچەی کاتی کاتی فەرمیی ئێران (+٣:٣٠ یوو تی سی)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین کۆچیی ھەتاوی
لای لێخوڕین ڕاست
کۆدی ISO 3166 IR
پاوانی ئینتەرنێت ‎.ir
.ایران
کۆدی تەلەفۆن +٩٨

ئێران، بە فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: جمهوری اسلامی ایران‎)، وڵاتێکی سەربەخۆیە لە ڕۆژاوای ئاسیا. ئەو وڵاتە لە ڕۆژاواوە لەگەڵ تورکیا و عێراق، لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باکوورەوە لەگەڵ دەریای قەزوین و تورکمانستان، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان و لە باشوورەوە لەگەڵ کەنداوی عومان و کەنداوی فارس ھاوسنوورە. ئێران بە ڕووبەری ١٫٦٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە، ١٧یەمین وڵاتی گەورەی جیھان و بە ژمارەی دانیشتووانی ٨٦٫٨ ملیۆن کەسی، ١٧یەمین وڵات لە جیھانە.[٧] ئێران لەڕووی دابەشکردنی کارگێڕییەوە بە ٣١ پارێزگا دابەش دەکرێت. فارسی تەنیا زمانی فەرمی ئەو وڵاتەیە. ئیسلام وەکوو ئایینی فەرمی و شیعە وەکوو مەزھەبی فەرمی لە یاسای بنەڕەتیدا ناسێندراون.

دەستەڵاتی سیاسی لە ئێراندا لەسەر بنەمای یاسای بنەڕەتیی پەسندکراوی ساڵی ١٩٧٩ و پێداچوونەوەی ساڵی ١٩٨٩ داندراوە. بەرزترین پلەی دەستەڵاتی فەرمیی ئێران لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩، ڕێبەرە کە ئێستا لەژێر دەستی عەلی خامنەیی دایە. ئەو وڵاتە وەکوو وڵاتێکی پێکھاتوو لە چەند نەتەوە، مێژوویەکی کۆنی ھەیە و یەکێک لە کۆنترین وڵاتانی جیھانە. گەورەترین شارەکانی ئێران بریتین لە تاران (پایتەختمەشھەد، ئەسفەھان، کەرەج، شیراز و تەورێز.[٨]

ئێران بەھۆی ھەڵکەوتنی لە ناوچەی ئەوراسیادا جێگایەکی تایبەتی ھەیە. ئەم وڵاتە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن، ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی، ئۆپێک و ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئابوورییە. ئێران ھێزێکی ناوچەیییە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیادا و جێگایەکی گرینگی لە ئابووری جیھاندا بە بۆنەی ھەبوونی نەوت، پیشەسازیی پێترۆشیمی و گازی سروشتی بەدەست ھێناوە.

وڵاتی ئێران لە گرووپە ئێتنیکییە جۆراوجۆرەکان وەک فارس، تورکی ئازەربایجانی، کورد، گیلەک، مازەندەرانی، لوڕ، بەلۆچ، عەرەب، تاڵش و چەندین ئێتنیکی تر پێکھاتووە کە ھەر کامیان لە پارێزگا جۆراوجۆرەکان دەژین.[٩]

دابەشکاری[دەستکاری]

ئێران دابەشبووە بەسەر ٣١ پارێزگادا و ھەر پارێزگایەک پارێزگارێکی ھەیە کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دەستنیشان دەکرێت. ھەر پارێزگایەک دابەش کراوە بەسەر چەندین شارستان و ھەر شارستانێک بەسەر چەندین ناوچەدا دابەش دەکرێت. دواتر ھەر ناوچەیەکیش بەسەر چەندین گوندستان دابەش کراوە. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەیە کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی شارەکانی ھەیە. لەنێوان ساڵانی ١٩٥٠ بۆ ٢٠٠٢، ڕێژەی شارنشینیوونی دانیشتووان لە ٢٧٪ بۆ ٦٠٪ بەرز بووەتەوە. بەپێی پێشبینییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەتا ساڵی ٢٠٣٠، ٨٠٪ی دانیشتووانی ئێران دەبنە شارنشین. زۆربەی کۆچبەرە ناوخۆیییەکان لە ئێران، نیشتەجێی دەوروبەری شارەکانی تاران، ئەسفەھان، ئەھواز، قومن.

سیاسەت[دەستکاری]

حکوومەتی ئێران کۆمارێکی ئیسلامییە و سیستەمێکی سەرۆکایەتیی ھەیە، ھەروەھا دەسەڵاتی ڕەھا و سەرەکی بە ڕابەرێکی ئایینی دراوە؛ ئەو دەسەڵاتە لەدوای مردنی ڕووحوڵڵا خومەینی لە ساڵی ١٩٨٩، لەلایەن عەلی خامنەیییەوە بەڕێوەدەبرێت. حکوومەتی ئێران حکوومەتێکی سوپاخواز و دەسەڵاتخوازە، کە بەھۆی سنووردارکردنی بەرچاو و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەکان، ڕەخنەی بەرفراوانی لێ گیراوە. ھەروەھا لەڕووی ڕامیارییەوە وڵاتی سەرەکیی موسڵمانە شیعەکانە لە جیھاندا.[١٠] لەدوای شۆڕشی ئێرانەوە، ئەم وڵاتە بە سەرەکیترین نەیاری عەرەبستانی سعوودی و ئیسرائیل دادەنرێت.[١١] ھەرچەندە کە لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣، ئێران و عەرەبستانی سعوودی دوای چەندین ساڵ دوژمنایەتی، پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە. حکوومەتی ئێران ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە بەھۆی سیاسەتە جۆراوجۆرەکانی وەکوو: پشتگیریکردنی تیرۆریزم، لەئەستۆگرتنی خەرجیی میلیشیا ئاژاوەگێڕەکان و تێوەگلانی لە زۆرینەی ململانێ نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. ھەروەھا حکوومەتی ئێران وەکوو سەرەکیترین خاڵی تیرۆر لە ناوچەکەدا دادەنرێت، کە بەھۆیەوە چەندین گرووپ و ھێزی چەکداریی سەر بە حکوومەت وەکوو سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خراونەتە ناو پێڕستی تیرۆری چەندین وڵات.[١٢][١٣][١٤]

سەرۆک کۆمارەکانی ئێران[دەستکاری]

لە ئێراندا تا ئێستا حەوت کەس بوونەتە سەرۆک کۆمار و چەند دانەیەکیان بۆ دووخول ھەڵبژێردراون ئەمانەی خوارەوە ناوی سەرۆک کۆمارەکانە:

  • ئەبولحەسەن بەنیسەدر (٢ی فەروەردینی ١٣١٢ - ھەمەدان) ئۆگستوورزان و سیاسەتوانی ئێرانییە کە ببوو بە یەکەمین سەرۆککۆماری ئێران بەڵام دواتر بە ھۆی ھەندێک ناکۆکی و ئاڵۆزی لە حکوومەتی سەردەمی ئێراندا پێش لەوە دەورەکەی تەواو بێت لە سەر کار لابرا
  • محەممەدعەلی ڕەجایی لە ٢ تا ٣٠ ئاگۆستی ١٩٨١ سەرۆککۆماری ئێران بوو. ئەو سەرەتا سەرۆکوەزیرانی سەردەمی ئەبولحەسەنی بەنیسەدر بوو و دواتر بوو بە وەزیری دەرەوە. ڕەجایی لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئاگۆستی ١٩٨١ لە تەقینەوەی بۆمبێکی شاردراوە لە مەکتەبی سیاسی حزبی کۆماری ئیسلامی لە تاران لەگەڵ چەندین کەسی تر لە ھاوحزبییەکان و ئەندامانی کابینەکەی کوژرا.
  • عەلی خامنەیی ناسراو بە سەید عەلی خامنەیی (لەدایکبووی ٢٤ی تیری ١٣١٨ لە مەشھەد) ڕێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران و فەرماندەی تەواوی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانە. ئەو سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران بووە لە نێوان ساڵانی ١٣٦٠ ھەتا ١٣٦٨ کۆچی ھەتاوی.
  • ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی (لەدایکبووی ٢٥ی ئابی ١٩٣٤ - ڕەفسەنجان، کرمان - مردووی ٨ی جانواریی ٢٠١٧، تاران) ناسراو بە ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی ئەو دووجار بووە بە سەرۆککۆماری ئێران و بۆ جاری سێیەمیش خۆی کاندید کرد کە نەیتوانی بە سەر مەحموود ئەحمەدینژاددا سەرکەوێت. ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی لە تەمەنی ٨٢ ساڵی لە نەخۆشخانەێ شەھیدانی تەجریش لە باکووری شاری تاراندا بە ھۆی جەڵدەی دڵ مرد.
  • محەممەد خاتەمی (لەدایکبووی ٢١ی مێھری ١٣٢٢) سیاسەتوان، چالاکی کۆمەڵایەتی و پێنجەمین سەرۆککۆماری ئێران بوو.
  • مەحموود ئەحمەدینەژاد (لەدایکبووی ٢٨ی ئۆکتۆبە‌ری ١٩٥٦ لە ئارادان، سمنان) شەشەمین سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. ماوە‌یە‌ک پارێزگاری ئە‌ردە‌بیل بوە نە‌ژادلە‌دە‌ورە‌ی دووە‌می سە‌رۆکایە‌تی بە ٢٤ میلیون و ٥٩٧ دە‌نگ سە‌رکە‌وت دوبارە بۆ پۆستی سە‌رۆکایە‌تی بە‌دووخول لە٢٠٠٥ تا ٢٠١٣ لە‌پۆستی سە‌رۆکایە‌تیدابوە
  • حەسەن ڕۆحانی حەوتەم سەرۆک کۆماری ئێران بوو، لە ساڵی ٢٠١٣ وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا و لە ساڵی ٢٠١٦ دووبارە وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرایەوە حەسەن ڕۆحانی کە پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ناوی حەسەن فەرەیدوون بووە، لە ١٢ی نۆڤەمبری ١٩٤٨ لە شاری سۆرخەی پارێزگای سمنان لە دایک بووە. ڕۆحانی سیاسەتوان، زانای ئایینی، یاساناس و سەرۆککۆماری ئێرانە، پێشتریش ٥ جار ئەندام پەرلەمانی ئێران بووە و لە خولی چوارەم و پێنجەمیش جێگری سەرۆکی پارلەمانی ئێران بووە، و گەشتووەتە پلەی موجتەھید لەنێو شیعەدا. لەگەڵ خوێندنی ئایینی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی یاسای لە زانکۆی تاران بەدەست‌ھێناوە، دواتر لە بەریتانیا دکتۆرای لە یاسادا بەدەست‌ھێناوە وە لەڕووی زمانەوانییەوە جگە لە فارسی ھەریەکە لە عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ڕووسی و ئاڵمانی دەزانێت.
  • ئیبراھیم ڕەئیسی ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێرانە کە دوای حەسەن ڕۆحانی دەستی بەکار کرد. ئەو ھەروەھا پێشتر سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بووە. ڕەئیسی ھەروەھا لە کوشتنەکانی ساڵی ١٩٨٨دا بەشدار بووە و بەم ھۆیەوە کەوتووەتە بەر توانجی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ.

مرۆڤناسی[دەستکاری]

ئێران کۆمەڵگایەکی زۆرڕەنگە، زمانگەل، ئایینگەل و ئیتنیکگەلێکی زۆر لە نێو جوگرافیای ئێراندا دەژین. ژمارەی دانیشتووانی ئێران لە درێژایی سەدەی بیستەمدا بە شێوازێکی بەتەوژم زۆر بوو؛ بە شێوەیەک کە دانیشتووانی ١٩ ملیۆن کەسی ئێران لە ساڵی ١٩٥٦ بوون بە ٧٥ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٠٩دا.[١٥][١٦] بەڵام لە ساڵانی سەرەتایی سەدەی بیستەم ڕێژەی زاوزێی خەڵکی ئێران دابەزی.[١٧] بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ئێران ٧٨٬٤٧٠٬٢٢٢ کەس بووە کە دەکاتە ١٫٠٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٩ ساڵە. ھەروەھا ٧٠ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١٨] بەراوەردەکان پیشان دەدەن کە ژمارەی خەڵکی ئێران ڕوو لە زۆر بوونە ھەتا ساڵی ٢٠٥٠ کە ژمارەی دانیشتووان لە ١٠٥ ملیۆن کەسدا پاوەجێ دەبێت.[١٩][٢٠]

نەتەوەکان[دەستکاری]

دانیشتووانی ئێران بەپێی نەتەوە (کتێبی ڕاستییەکانی جیھانی)[٢١]
نەتەوەکان ڕێژە
فارسەکان
  
٥٣٪
ئازەربایجانییەکان
  
١٦٪
کوردەکان
  
١٠٪
گیلەکەکان و تەبەرییەکان
  
٨٪
لوڕەکان
  
٦٪
تورکمانەکان و قەشقایییەکان
  
٢٪
عەرەبەکان
  
٢٪
بەلۆچەکان
  
٢٪
ئەوانەی تر
  
١٪

زمانەکان[دەستکاری]

لە ئێراندا زمانگەلێکی زۆر بوونیان ھەیە، وەکوو فارسی، ئازەربایجانی و کوردی (شێوەزارەکانی سۆرانی، کورمانجی کەڵھوڕی، لەکی و ھەورامی)، ھەروەھا لەم وڵاتە زمانەکانی تریش وەکوو لوڕی، گیلەکی تەبەری، بەلۆچی، عەرەبی و چەندین زمانی تر قسەیان پێدەکرێت، بەڵام تەنھا زمانێک کە بە شێوەی فەرمی و یاسایی ناسراوە، زمانی فارسییە. لە یاسای بنەڕەتیی ئێران، یاسای ژمارەی ١٥ ھاتووە کە زمانە ناوچەیییەکان دەتوانن لە ناوچەکانی خۆیان لە پێناو زمانی فارسیدا لە قوتابخانەکان فێر بکرێن.

ئایینەکان[دەستکاری]

ئایینەکان لە ئێران[٢٢]
ئایینەکان ڕێژە
شیعە
  
٦٥٫٠٪
سوننە
  
٣٥٫٠٪

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jeroen Temperman (2010). State-Religion Relationships and Human Rights Law: Towards a Right to Religiously Neutral Governance. Brill. pp. 87–. ISBN 978-90-04-18148-9. The official motto of Iran is Takbir ('God is the Greatest' or 'God is Great'). Transliteration Allahu Akbar. As referred to in art. 18 of the constitution of Iran (1979). The de facto motto however is: 'Independence, freedom, the Islamic Republic.'
  2. ^ ئ ا The World Factbook (EBook) - Page 330(en). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 2020-05-22. سەردان لە ڕێکەوتی 2020-05-22.
  3. ^ A List of Nationalities(en). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 2020-05-29. سەردان لە ڕێکەوتی 2020-05-29.
  4. ^ "Surface water and surface water change". Organisation for Economic Co-operation and Development (OECD). Retrieved 11 October 2020.
  5. ^ {{{2}}} entry at The World Factbook
  6. ^ ئ ا ب پ "World Economic Outlook Database, April 2023". IMF.org. International Monetary Fund. April 2023. Retrieved April 11, 2023.
  7. ^ داده‌ها و اطلاعات آماری(fa). سەردان لە ڕێکەوتی ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢.
  8. ^ سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٩٥ (٢٠١٦) (ئێکسڵ). کۆماری ئیسلامیی ئێران.
  9. ^ https://www.cia.gov/the-world-factbook/countries/iran/#people-and-society
  10. ^ "U.N. Report: Human Rights in Iran | The Iran Primer". iranprimer.usip.org (بە ئینگلیزی). 2023-07-11. Retrieved 2024-01-16.
  11. ^ "Iran and Israel | The Iran Primer". iranprimer.usip.org (بە ئینگلیزی). 2010-10-11. Retrieved 2024-01-16.
  12. ^ "State Sponsors of Terrorism". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-16.
  13. ^ "New EU Council President Urged To Initiate IRGC Terror Listing". Iran International (بە ئینگلیزی). 2024-01-16. Retrieved 2024-01-16.
  14. ^ NISSINEN, Frédérique RIES, Anna FOTYGA, Antonio LÓPEZ-ISTÚRIZ WHITE, Andrey KOVATCHEV, Costas MAVRIDES, Petras AUŠTREVIČIUS, Romana TOMC, Bronis ROPĖ, Lukas MANDL, Sara SKYTTEDAL, David LEGA, Abir AL-SAHLANI, Hildegard BENTELE, Svenja HAHN, Marina KALJURAND, Attila ARA-KOVÁCS, Javier ZARZALEJOS, Juan Ignacio ZOIDO ÁLVAREZ, Stelios KYMPOUROPOULOS, Anna-Michelle ASIMAKOPOULOU, Bert-Jan RUISSEN, Leopoldo LÓPEZ GIL, Bart GROOTHUIS, Malik AZMANI, Hermann TERTSCH, Samira RAFAELA, Emmanouil FRAGKOS, Miriam LEXMANN, Ilana CICUREL, Johan. "Parliamentary question | Designation of the IRGC as a terrorist organisation within the parameters of Common Position 2001/931/CFSP | E-000503/2023 | European Parliament". www.europarl.europa.eu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-16.
  15. ^ https://web.archive.org/web/20090214041911/http://www.un.org/Depts/escap/pop/journal/v10n1a1.htm
  16. ^ http://countrystudies.us/iran/32.htm
  17. ^ http://www.dw.de/dw/article/0,,16112833,00.html?maca=per-rss-per-all_volltext-5613-xml-mrss
  18. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  19. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Octoberی 2013. Retrieved 24ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  20. ^ http://www.payvand.com/news/04/aug/1017.html ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ "The World Factbook — Central Intelligence Agency". Cia.gov. Retrieved 2017-01-17.
  22. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]