ئەوراسیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەوراسیا

ئەوراسیا وشکایییەکی گەورەیە کە نزیکەی ٥٣،٩٩٠،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە یان نزیکەی ١٠.٦٪ ڕووبەری زەویی داپۆشیوە (٣٦.٢٪ ھەرێمی وشکایی). زۆرتر وەکوو کیشوەرێکی تاک لەبەرچاو دەگیردرێت کە ئەورووپا و ئاسیای لەخۆ گرتووە. وشەی ئەوراسیا لە تێکەڵبوونی دوو وشەی ئەورووپا و ئاسیا پێکھاتووە.

لە ئەوراسیادا نزیک بە ٤.٨ ملیارد کەس دەژین کە دەبێتە زیاتر لە ٧١٪ دانیشتووانی جیھان.