محەممەد موخبیر
محەممەد موخبیر محمد مخبر | |
---|---|
موخبیر لە ساڵی ٢٠٢٣ | |
ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | عەلی خامنەیی |
سەرۆک | سادق لاریجانی |
سەرۆک کۆماری ئێران (کاتی) | |
لە پۆستدا بووە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ – ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ | |
عەلی خامنەیی | |
پێشینە | ئیبراھیم ڕەئیسی |
پاشینە | مەسعوود پزیشکیان |
٧ەمین جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران | |
لە پۆستدا بووە ٨ی ئابی ٢٠٢١ – ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ | |
سەرۆک کۆمار | ئیبراھیم ڕەئیسی |
پێشینە | ئیسحاق جەھانگیری |
پاشینە | محەممەدڕەزا عارف |
سەرۆکی بارەگای جێبەجێکاریی فەرمانی ئیمام | |
لە پۆستدا بووە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ – ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | عەلی خامنەیی |
پێشینە | محەممەدجەواد ئیرەوانی |
پاشینە | عارف نەورۆزی (کاتی) پەرویز فەتاح |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | محەممەد موخبیر دێزفوولی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٨–٦٩) دژپێڵ، ئێرانی پەھلەوی |
نەتەوە | ئێرانی |
پارتی سیاسی | سەربەخۆ |
پیشە | سیاسەتوان • بەڕێوەبەری جێبەجێکار |
محەممەد موخبیر دێزفوولی (بە فارسی: محمد مخبر دزفولی؛ لەدایکبووی ١٩٥٥ لە دژپێڵ) سیاسەتوانێکی ئێرانییە کە لە ئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەمە. ئەو لە ٨ی ئابی ٢٠٢١ ھەتا ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤، وەکوو حەوتەمین جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر کار بوو. دوای مردنی ئیبراھیم ڕەئیسی لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، بەشێوەی کاتی وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا کە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤، مەسعوود پزیشکیان جێگاکەی گرتەوە. موخبیر ھەروەھا پێشتر سەرۆکی بارەگای جێبەجێکاریی فەرمانی ئیمام، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی بانکی سینا و جێگری پارێزگاری خووزستان بووە.[١][٢][٣][٤]
ژیاننامە
[دەستکاری]محەممەد موخبیر لە ساڵی ١٩٥٥ لە دژپێڵ لەدایک بوو.[٥] ئەو ھەروەھا دکتۆرای بەڕێوەبەرایەتی ھەیە.[٦] موخبیر پێش وەرگرتنی دکتۆرا، ماستەری بەڕێوەبەرایەتی ھەبوو.[٧]
گەمارۆکان
[دەستکاری]یەکێتیی ئەورووپا لە تەممووزی ٢٠١٠، محەممەد موخبیری (سەرۆکی ئەوکاتی بارەگای جێبەجێکاری) لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسان و ڕێکخراوەکان خستە ناو پێڕستی گەمارۆکان، ئەوەش بەھۆی دەستتێوەردان لە بابەتی «چالاکییە ئەتۆمییەکان یان مووشەکە بالیستیکەکان». ئەو دوای دوو ساڵان، گەمارۆکانی لەسەر لابردرا.[٨]
وەزارەتی داراییی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، موخبیری گەمارۆ دا و خستیە ناو پێڕستی «شارۆمەندە تایبەتە ھەڵبژێردراوەکان» (ئێس دی ئێن).[٩][١٠][١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Ayatollah Raisi appoints Dr Mohammad Mokhber as 1st VP 8 August 2021 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Mohammad Mokhber named as first Vice President of Iran». 11 August 2021.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Ayatollah Raisi appoints Dr Mohammad Mokhber as 1st VP».
- ^ «New chapter has opened in Iran-Turkmenistan ties: VP». 9 January 2022.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «بیوگرافی : محمد مخبر (1334-)».
- ^ Mohammad Mokhber snn.ir Retrieved 14 August 2020
- ^ Mohamad Mokhber is going to Execution of Imam Khomeini's Order ictna.ir Retrieved 14 August 2020
- ^ Special Report: Khamenei's conglomerate thrived as sanctions squeezed Iran -- Mohammad Mokhber reuters.com Retrieved 16 August 2020
- ^ «اسامی کامل ۳ فرد و نهاد جمهوری اسلامی که توسط آمریکا تحریم شد؛ آستان قدس رضوی و نهادهای وابسته | صدای آمریکا فارسی» (بە فارسی). ir.voanews.com. لە 2021-01-16 ھێنراوە.
- ^ «U.S. imposes new sanctions on Iranian foundations in last days of Trump term» (بە ئینگلیزی). Reuters. 2021-01-13. لە 2021-01-16 ھێنراوە.
- ^ «Iran-related Designations and Designations Updates; Counter Terrorism Designation | U.S. Department of the Treasury» (بە ئینگلیزی). home.treasury.gov. لە 2021-01-16 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەد موخبیر تێدایە. |