ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژژمێرێکی ئێرانی

ڕۆژژمێری هیجری هەتاوی لە سەر بنەمای ڕۆژژمێری جەلالی دانراوە و ساڵی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام کراوە بە دەستپێکی ئم ڕۆژژمێرە.

یەکەم ڕۆژی بەهار (نەورۆژ) دەستپێکی ساڵە و لە ئێستادا تەنها لە دوو ووڵاتی ئێران و ئەفغانستان بە فەرمی کاری پێ دەکرێت. ناوی مانگەکان لە ناوی خواوەندەکانی ئایینی زەردەشت وەرگیراون.

سەرەتای دەستپێکردنی ڕۆژژمێر[دەستکاری]

سەرەتای ئەم ڕۆژژمێرە، وەک هیجری مانگی، لە ساڵی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام لە مەککە وە بۆ مەدینە ، کە بریتیە لە ساڵی ٦٢٢ز ، ڕۆژی ١٣ی مانگی ئەیلوول.

ساڵ، وەرز، مانگ و ڕۆژەکان[دەستکاری]

ئەم ڕۆژژمێرە هاوشێوەی ڕۆژژمێری گریگۆری لە ٣٦٥ ڕۆژ و ١٢ مانگ، پێک هاتوە.

بە واتایەکی تر ساڵێک بریتیە لە ٣٦٥،٢٤٢١٩٨٧٨ڕۆژ؛ بۆ ڕیک خستنی لە گشت چوارساڵ جارێک، ساڵێکیان بە ٣٦٦ ڕۆژ ئەژمار دەکرێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "گاه‌شماری هجری خورشیدی", ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی), 2021-01-01, retrieved 2021-01-05