مێژووی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Persepolis 24.11.2009 11-12-14.jpg

مێژووی ئێران باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ئێران و ئەو ڕووداوە و پێشھاتانەی ئەم ناوچەیە بەمەبتس ی ئاشناکردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی وڵاتی ئێران ئەم مێژووە پڕە لە شەڕ و ململانێی داگیرکاری و جەنگ ئەمەش ئەم وڵاتەی ڕووبەرووی چەوندین کێشە وگرفت کردەوە مێژووی ئێران دەگەرێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا. دەسەڵاتدارەکانی ئەم وڵاتە لە کات و سەردەمە جیاوازەکانی پێشوو خولقێنەری چەندین ڕووداوی گەورە بوون.

سەردەمی پێش مێژوو[دەستکاری]

مێژووی کۆن و ناوەڕاست[دەستکاری]

نەخشەی ناوچەکانی ماد لە فراوانترین ئاستدا

مادەکان[دەستکاری]

دوای ئەوەی ئارییەکان کە لە نژادی ئاری بوون ڕوودەکەنە خۆرئاوای ئێران لە داوێنی شاخەکانی زاگرۆس نیشتەجێ بوون و دوای نزیک بە ٥٠٠ ساڵ لە ژیانی لە ناوچە چیاکان و شەڕکردن لەگەڵ ئاشوورییەکان ھەوڵی دامەزراندنی حکومەتێک بۆخۆیان دەکەن ھێرۆدۆت مێژوو نوسی یۆنانی دیۆکس (دیاکۆ) بە دامەزرێنەری حکومەتی ماد دادەنێت کە بۆ ماوەی ٥٣ ساڵ حکومرانی کردووە دوای خۆی کوڕەکەی بووەتە فەڕمانڕەوا کرد پاشان دەسەڵاتی کەوتە دەست ھووخ شەتەر کە یۆنانییەکان بە کیاکسار ناویان دەھێنا ناوبراو توانی ھێزی نەتەوەکەی یەکبخات خۆی ئامادەبکات بۆ ھێرشکردنە سەر ئاشوورییەکان دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و جەنگ لەگەڵیان لە ساڵی ٦٢٦ پێش زاین دەسەڵاتی ئاشوورییەکان تێک بشکێنێت دوای ئەمە مادەکان دەسەڵاتیان بەرفراوان بوو ساڵی ٥٨٤ (کیاکسار) کۆچی دوایدەکات و دەسەڵات بۆ کوڕەکەی بەجێ دەھێلێت بەناوی (ئاستیاکس) ماوەی فەرمانڕەوایەکەی بەردەوام بوو تا ئەوکاتە لە ھیچرشی پارسییەکان بە فەرماندەی کورش زنجیرەی پاشایەتی مادەکان کۆتایی ھات.

تیرەکانی ماد[دەستکاری]

وەک زانیارییە مێژوویەکان پێمان دەڵێن ٣ تیرە لە ٦ تیرەکەی یەکییەتی ماد واتە بوسیەکان، ستروخاتیەکان و بودیەکان، بەشی کوردەکان بووە و ٣ تیرەکەی تر بریتی بوون لە ئاریزانتیەکان (پیاو ماقووڵەکان) کە لە نزیکی کاشانی ئێستای ئێران ئەژیان و مۆغەکان کە لە نێوان شاری مەراغە و ڕەی ئێستای تاران‌دا دەژیان و لە کۆتاییدا پارتاکانیەکان ئەو خەڵکە بوون و لە ئیسفەھانی ئێستادا ژیانیان ئەبردە سەر. وەک نووسراوە یۆنانییەکان دەڵێن تیرەی ستروخاتیەکان کە بە ساگارتی ناویان دەبردرێ لە کرماشانی ئێستادا بوون کە ناوی یۆنانی کراوەکەی یانی زاگرۆس بۆ زنجیرە کوێستان ئەو ناوچە داندرا.

مانناکان[دەستکاری]

لە سەردەمی ھاتنی ئاریایییەکان بۆ ئاسیا، ھەرکام لەو قەومانەی وا توانایان بوو دەوڵەت و حۆکمەتێکان ڕێ خست. ناوی زۆرینەیان لە نووسراوەکانی ئاشوورییەکان‌دا ھەیە. یەکێک لەوانە وا زۆر ناوی ھاتووە مانناکانن. لەو سەردەمەی قەومی ماننا لاواز بوو، بەشێک لە حۆکمڕانی ماد بوو بەڵام دواتر ئاشوورییەکان ھێرشیان کردە سەر ئەو وڵاتە و مانناکان لە ترسی تێدا چوون بوونە ھاوپەیمانی ئاشوورییەکان دژ بە ماد. ئاشوور بە یارمەتی مانناکان شەڕی دژ بە مادەکانی بردەوە و وەک پێشکەشی، وڵاتە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای ماننای پێیان بەخشی. مانناکان لە دەوروپشتی زرێچە ورمێ دەژیان. پایەتەختەکەیان شاری زیاوە بووە. کەڤنینەکانی دۆزراوە کە بە کەل و پەلی مانناکانی ئەزانن لە کوردستان و ئازەربایجان دۆزرانەتەوە؛ بە تایبەت لە شاری بۆکان، سەقز و قەلای زێویە و بەرزایی حەسەنلوو.

دەیلەم[دەستکاری]

لەنەتەوە دیرینەکانی ئێرانە کە دانیشتووی ھەرێمی گیلانی باکووری ئێران بوون (زیاری) و (بوێھی) دوو خانەدانی سەرناسی دەیلەمی بوون کە توانیان لە چاخی دەیەمی زایینیدا دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ئێران و بەغدای بنکەی خەلافەتی عەبباسیدا بسەپێنن تا پەیدابوونی سەلجوقیەکان.

ئیمپراتۆرییەتیی ھەخامەنشی[دەستکاری]

نەخشەی ناوچەکانی ھەخامەنشی لە فراوانترین ئاستدا

ھەخامەنشی ناوی زنجیرە پاشایەتیێک بووە وا لە ساڵانی ٥٥٠ ھەتا ٣٣٠ی پێش زایین ھەخامەنشییەکان لە ئیمپراتورییەکی لە دەریای ڕەش تاکوو ھێند حوکمڕانیان کردووە. ناوەندی دەسەڵاتداری ئەوان لەو شوێنی ئێستای وڵاتی ئێران دا بووە. دواتر ئیمپڕاتورییەکە گەورەتر بووە ڕۆژئاوای ئاسیای گرتەوە. لە سەرەتادا پاشایییەکە لاواز بوو، ھەتا سۆپایان پێک ھێنا و دواتر پاشای بەناوبانگی ھەخامەنشییەکان، کورش ھێرشی کردە سەر مادەکان کە لەو کاتەدا ئیشتوویگو پاشای ماد بوو شکەستی بە ماد و پاشایەتی مادی کۆتایی ھێنا کوروشی دووھەم کە بە کوروشی مەزن دەناسرێ، یەکەم شا و بناغەدانەری شاھەنشاھیی ھەخامەنشییە. کوروش لە ساڵی ٥٢٩ تا ٥٥٩ ی پێش زایین بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ شاھەنشاھی ئێران بوو درێژەی پاشایەتی ھەخامەنشییەکان ٢٢٠ ساڵ بووە. سەردەمی پاشایەتی ھەخامەنشییەکان کشت‌وکاڵ و زانیارییەکان گەشەی کرد. کورش ڕێزێیکی زۆر بۆ مرۆڤ ھەبوو و کاتێ بابلیان داگیر کرد خەڵکی لەسەر بیر و بڕوای خۆی ھێشتەوە. پەیماننامەی کورش سەبارەت بە بڕوای ھەموان، یەکەمین پەیماننامەی مافی مرۆڤ بووە لە دونیا دا. ئەسکەندەری مەقدوونی لە ٣٣٠پیش زایین کۆتایی بە زنجیرەی پاشایەتی ھەخامەنشییەکان ھێنا.

کوروشی مەزن

ئیمپراتۆری سلووکی[دەستکاری]

دوای ئەوەی ئەسکەندەری مەزن توانی دەست بەسەر ئێران و چەندین ناوچەی جیھانی داگیرکرد لە تەمەنی ٣٢ ساڵی بەھۆی نەخۆشی دەمرێت ئەم مردنەی پشێوی بەدوای خۆیدا دەھێنێت و چەندین ئیمپراتۆرییەتی جیاواز پێک دێت یەکێک لەوانە ئیمپراتۆرییەتیی سلووکی کە لەسەر دەستی سلووکس دامەزرا کە ئەوکات لە ئێران پشتیوانانی ئەم ئیمپراتۆرییە بەشێکی ئێرانیان داگیرکردبوو بۆیە بۆ ماوەی حەفتا ساڵ حوکمی ئێرانیان کرد

ئیمپراتۆرییەتیی ئەشکانی[دەستکاری]

نەخشەی ئیمپراتۆری ئەشکانی

ھاوکات لەگەڵ بوونی سلوکییەکان لە ئێران چەندین ھۆز و تیرە لە چەند بە شێکی مازەندەرانی ئێستا و باکووری خۆراسان و خارەزم فەرمانڕەواییان دەکرد کە ناویان بە ئەشکانییەکان یان پارتەکان دەرکردبوو لە چەندین کاتدا ھێرشیان دەکردە سەر سلووکییەکان و لە دژیان ڕادەپەرن دوای ئەوەی ناوچەکانی ئێران دەخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان لەلایەن ئەرزاس یان ئەشکی یەکەم زنجیرە پاشایەتی ئەشکانییەکان دادەمەزرێت و خۆشی دەبێتە یەکەم فەرمانڕەوا وردە وردە ئەم فەرمانڕەوایییە فراوان دەبێت لە ژێر دەستی فەرمانڕەواکانی دیکە بەگشتی بۆ ماوەی پێنج سەد ساڵ فەرمانڕەواییان کرد.

ئیمپراتۆرییەتیی ساسانی[دەستکاری]

نەخشە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان

ئیمپراتۆرییەتیی ساسانی یان ساسانییەکان دوایین ئیمپراتۆرییەتیی ئێرانیی پێش ئیسلام بووە. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەرکێێ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیان کرددوە. یەکەم شای ساسانی، ئەردەشیری یەکەم بووە کە لە ناوچە پارس (پارێزگای فارس لە ئێستای ئێران) شۆڕشی کردووە و ئیمپراتۆرییەتییەکەی دامەزراندووە. دوایین شای ساسانی یەزدگێردی سێیەم بووە کە چەند شەڕی گەورەی لەگەڵ سوپای ئیسلام لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا کردووە و لە ھەموویاندا دۆڕاوە. سەردەمی ساسانییەکان وەک سەردەمی زێڕینی چاندی ئێرانیی پێش ئیسلام ناسراوە و کاریگەریی زۆری ھەبووە لەسەر ئەوەی کە دواتر وەک ھونەر و چاندی ئیسلامی ناسرا. ئایینی زەردەشتی و زانایانی ئایینی، ڕۆڵی گرنگی و کاریگەریی زۆریان ھەبووە لەسەر شێوازی حکوومەتدا.

مێژووی نوێ و ھاوچەرخ[دەستکاری]

ئێران لە سەردەمی ئیسلامی[دەستکاری]

ئێران لە سەردەمی سەلجوقییەکان[دەستکاری]

ھێرشی مەغۆل بۆ سەر ئێران[دەستکاری]

چۆنییەتی ھێرشی مەغۆلەکان بۆ سەر ناوچەکانی جیھان

ئیلخانییەکان[دەستکاری]

تەیموررییەکان[دەستکاری]

سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی[دەستکاری]

ئیسماعیل سەفەوی لە ساڵی ١٤٩٤ز وە سەرکردایەتی ڕێکخستنی سەفەوییەکانی گرتە دەست وھەستا بە بانگەواز بۆ مەزھەبی شیعە، دەستی گرت بەسەر ناوچەکانی گەیلاندا، لە ساڵانی نێوان ١٤٩٩ تا ١٥٠١ز، بەردەوام بوو لە فراوانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا ھەتا مەموو وڵاتی فارس (ئێران)ی گرتەوە، و ھەستا بە دەرکردنی قەراقوینڵۆ (ھۆزێکی تورکمان بوون) لە ساڵی ١٥٠٧ز و دەستی گرت بەسەر عێراقدا، و مەزھەبی شیعەی دوانزە ئیمامەکەی کردە ئاینی فەڕمی دەوڵەت، و لە بەرامبەر عوسمانییەکاندا تێک شکا لە شەڕی چاڵدێراندا لە ساڵی ١٥١٤ز دا، وشەڕ لە نێوانیان و لە نێوان عوسمانییەکان بەردەوام بوو لەلای ڕۆژئاواوە، و لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ئۆزبەگییەکان (شیبانییەکان لە بوخاری) لە سنورەکانی ڕۆژھەڵاتیانەوە لە ناکۆکیدا بوون. تەھماسب لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ز حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئاینییەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەمدا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند، پاشان چەند قۆناغێکی پێکدادانی ھاتن وجارێکی تر بارودۆخ جێگیر بووەوە لە سەردەمی عەباسی یەکەمدا (١٥٨٧ تا ١٦٢٩)ز، و دەستی گرت بەسەر ئازەربایجان ساڵی ١٦٠٣ز پاشان شیراز و ئەرمینیا و چەند بەشێکی ئەفغانستان لە ساڵی ١٦٠٨ز، و لە ساڵانی ١٦٢٤/١٦٢٣ کوردستان و عێراقی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی جارێکی تر، و لە ڕووی ناوخۆیییەوە ھەستا بە کۆمەڵێک چاکسازی لە سوپادا، و گەشەی دا بە شاری ئەسفەھان و کردی بە یەکێک لە گرنگترین شارەکان لەو ماوەیەدا، ھەروەک توانی بازرگانی ڕیکبخات و ئابوری دەوڵەت ببوژێنێتەوە، بەڵام لە دوای ئەم چەند فەرمانڕەوایەک دەسەڵاتیان گرتە دەست کە بە گشتی کەسایەتیان لاواز بوو. دەوڵەتی سەفەوی دوایین ماوەی سەربەرزی بەخۆیەوە بینی لە سەردەمی عەباسی دووەم (١٦٤٢–١٦٦٦)ز، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد کرد لەگەڵ دەوڵەتە ئەوروپییەکاندا لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیا بازرگانیانەی لە ناوچەکەدا ئیشیان ئەکرد، ھەروەک چەند چاکسازییەکی ناوخۆیی ئەنجامدا، و ساڵی ١٦٤٨ز چەند بەشێکی تری ئەفغانستانی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی. پاشان ئابوری وڵات چەند گەڕانە دواوەی خێرای بە خۆیەوە بینی لە سەردەمی شا حسەین (١٦٩٤–١٧٢٢)ز، کە ھۆکار بوو بۆ شۆڕشی سونە دوای ئەوەی لێخۆشنەبوون لە ھەڵسوکەوتیا دەرکەوت لەگەڵیان و دەمارگیرییەکی توندی ھەبوو بۆ مەزھەبی شیعە، لە ساڵی ١٧١٩ز ئەفغانەکان ھاتن کە (گەڵزای) حوکمی ئەکردن لەسەر شانشینشی سەفەوییەکان، ئەوانە دەستیان کرت بەسەر ئەسفەھاندا لە ساڵی ١٧٢٢ز، وشا حسەینیان لابرد ولە سێدارەیان دا لە ساڵی ١٧٢٦ز، ھەتا ساڵی ١٧٣٦ گەڵزای حوکمەتێکی دامەزراند لە ژێر سێبەری سەفەوییەکان (بەڵام شا ھیچ دەسەڵاتێکی نەبوو), ودەسەڵاتی ڕاستەقینە لە وڵاتی فارسدا زەند و ئەقشەرییەکان دابەشیان کردبوو ھەتا دواتر گواسترایەوە بۆ قاچارییەکان.

ئێران لە سەردەمی ئەفغانەکان[دەستکاری]

نادرشا

ئەفشارییەکان[دەستکاری]

ئەفشارییەکان بەرەماڵێکی تورک بوون کە لە ساڵانی ١٧٣٦ تا ١٧٩٦ لە ئێران حکوومەتیان کردووە. بۆ یەکەم جار نادرشای ئەفشار توانی پادشایی سەفەوییەکان ھەڵوەشێنێتەوە و حکوومەتی ئەفشارییەکان دامەزرێنێ. لە سەردەمی نادردا پانایی ئێران زۆر فراوان بوو و زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی ھاوچەرخ کەوتە ژێر دەسەڵاتی بەپێی سەرچاوەکان لە شانشینە جەگە لە نادر شا (عادل شا (١٧٤٧–١٧٤٨)، ئیبراھیم شای ئەفشار (١٧٤٨)، شاھروخ میرزا (١٧٤٨–١٧٩٦) دەسەڵاتیان وەرگرتووە

زەندییەکان و ماوە حکومڕانیان[دەستکاری]

کەریم خانی زەند

زەندییەکان بەرەماڵێکی کورد بوون کە لە ساڵانی ١٧٥٠ تا ١٧٩٤ لە ئێران حکومیان دەکرد. بۆ یەکەم جار کەریم خانی زەند توانی لە دوای ھەڵوەشینەوەی پادشایی ئەفشارییەکان ئاسایش بھێنێتەوە وڵات و حکوومەتێکی بەھێز پێک بێنێت. پایتەختی زەندییەکان شیراز بوو. دوای مردنی کەریم خان ئاژاوە و ناکۆکی لە سەر دەسەڵات لە نێو کوڕ و براکانی کەریم خان ڕوویدا ئەمەش دەرفەتی بۆ محمد خانی قاجەر ڕەخساند تا ئەوەی ھێز یەک بخات و ھێرش بکاتە سەر دەسەڵاتی زەندییەکان بەتایبەت لەسەردەمی لوتف علی خان کە دوا پاشای زەندییەکان سەر ئەنجام ھەر لەلایەن ھیزەکانی ئەوەوە دەستگیرکرا و پاشان کوژرا بەم شێوەیە دوای کوژرانی لوتف علی خان دەسەڵاتی زەند لە ساڵی ١٧٩٤ لە ئێران کۆتایی ھات

قاجەرەکان[دەستکاری]

قاجاڕەکان بنەماڵەیەکی بەڕەگەز تورک بوون کە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٩٤ەوە ھەتا ١٩٢٥ حکومی ئێرانیان کردووە ئەویش دوای ئەوەی کە دەسەڵاتیان بە سەر زەندییەکان زاڵ دەبیت وحکومەتەکەیان دەڕوخێنن. ھۆزی قاجاڕ یەکێ لە بەرەبابە تورکمانەکانی ئاسیای ناوەڕاست بوون کە لە ھێرشی مەغولدا ھاتن بۆ ئێران. سەرەتا لە ئەرمەنستاندا نیشتەجێ بوون، دواتر شاعەباس تاقمێکیانی گواستەوە بۆ ئێستەرئۆگستاد (گۆرگانی ئەمڕۆ) کە حکومەتی قاجاڕەکانیش ئەمانە پێکیان ھێنا. بناغەدانەری ئەم زنجیرە پادشایییە ئاغا محەممەد خانە و دوایین پادشای قاجاڕیش ئەحمەد شا بووە.

پەھلەوییەکان[دەستکاری]

ئێران لە جەنگی جیھانی یەکەم[دەستکاری]

دروست بوونی کۆماری کوردستان[دەستکاری]

قازی محەممەد دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆماری کوردستان

ساڵی ١٩٤٦ لە ڕۆژئاوای ئێران بەھۆی ئەو دۆخەی کە ئێران بەسەریدا ھاتبوو ڕووداویکی مێژووی ڕویدا ئەویش دامەزراندنی حکومەتێکی سەربەخۆ بوو لە لایەن کوردەکانەوە بە سەرۆکایەتی قازی محمد بە پشتیوانی دەوڵەتی سۆڤیەت بە ناوی کۆماری کوردستان یاخود ھەر وەک لە چەندین سەرچاوەی دیکە ھاتووە کۆماری مەھاباد. ئەم ھەنگاوەی کوردەکان بۆ حکومەتی شا جێگەی قبوڵ نەبوو ھەریۆیە بە ھەموو شێوەیەک کەوتە دژایەتی ئەم حکومەتە کە لە شێوەی دەوڵتدا بوو ئەم فشارانە وای کرد کە ئەم کۆمارە تەمەنی زۆر نەبێت تەنھا ١١ مانگ بە سەربەخۆی مایەوە پاش ئەوەی سۆڤیەت لە ناوچەکانی ئێران و ئازەربایجان کشایەوە ئەم کۆمارەش بە ڕەو ڕووخان چوو تا ئەوەی لە لایەن ئێرانەوە قازی محمد و چەندین کەس لە ھاوکارانی دەگیرێن و پاش دادگایی لە سێدارە دەدرێن.

شۆرشی دەستوری ئێران[دەستکاری]

چەن وێنە لە شەڕی ئێران و عێراق، لە سەرەوە سەربازێکی ئیرانی بە ماکی گازەوە، سەدام و ڕامسفێڵد، سەربازانی لاوی ئێرانی و بەندەرێکی نەوتی ئێران کە لە ھێرشی ئامریکادا سووتاوە.

ڕوخانی سیسەتەمی پاشایەتی[دەستکاری]

شۆرشی ئێسلامی یان شۆرشی گەلانی ئێران[دەستکاری]

شەڕی ئێران و عێراق[دەستکاری]

شەڕی ئێران و عێراق بۆ ماوەی ٨ ساڵ بەردەوام بوو. ئەم شەڕە سەرەتا بە ھێرشی ھێزەکانی سەدام (سەرۆک کۆماری ئەو سەردەمی عێراق) بۆ سەر ئیران دەستی پێ کرد، لە کاتی ھێرشەکەدا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تازە سەرکەوتبوو و دۆخی ئەرتەشی ئێران زۆر شێواو و ئاڵۆز بوو. لە لایەکی دیکەوە عێراق لە دۆخێکی باشدا بوو، باری ئۆگستووری لە گەشە کردندا بوو، کە سەدام ویستی بۆ ئەوە ببێتە وڵاتی یەکەمی ناوچە، ھەروەھا بۆ ئەوە کە پەرە بداتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و بەم شێوە کامی لە ئاڵۆزی ئێران گرتبیت. لە لایەکی دیکەوە ئێران، ئنقلابێکی ئیدێۆلۆژیکی کردبوو و دەیویست ئەم شۆڕشە پەرە بداتە سەر وڵاتانی دەوروبەری خۆی بە تایبەت عێراق کە کەمینەیەکی زۆر گەورە شێعەی ھەبوو. نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی ھێنان بەم شەڕە لە ساڵی ١٩٨٧ دا بڕیارنامەی ژمارە ٥٩٨ی دەرکرد. بەڵام ئەم بڕیارنامەی ھەتا ساڵی ١٩٨٨ نەھاتە کایەوە. لە دوای سوڵح ئێران و عێراق گەڕانەوە بۆ سەر سنوورە پێشووەکانیان کە بە پیی ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥ دیاری کرا بوو. ھەتاکوو ساڵی ٢٠٠٣ ئاخرین سەربازانی بە دیل گراوی دوو لایەنی شەڕەکە پێکەوە ئاڵوگۆر کران. ئەم شەڕە گیانی نیو میلیۆن سەربازی ھەر دوو لای گرت، زیانێکی گەورەی تووشی ھەر وڵات کرد بەڵام لە ئاکامدا ھیچ سنوورێک جێبەجی نەبوو. لەم شەڕەدا خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی بەکارھینانی چەکی کیمیایی و چەندین ڕووداوی گەورەی کۆمەڵکوژی تێدا ڕووی دا. لەم شەڕەدا شارە کوردنشینەکان چەندین جار بۆمباران کران و خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی

سەرۆک کۆمارەکانی ئێران[دەستکاری]

لە ئێراندا تا ئێستا حەوت کەس بوونەتە سەرۆک کۆمار و چەند دانەیەکیان بۆ دووخول ھەڵبژێردراون ئەمانەی خوارەوە ناوی سەرۆک کۆمارەکانە:

  • سەید ئەبولحەسەنی بەنیسەدر (٢ی فەروەردینی ١٣١٢ - ھەمەدان) ئۆگستوورزان و سیاسەتوانی ئێرانییە کە ببوو بە یەکەمین سەرۆککۆماری ئێران بەڵام دواتر بە ھۆی ھەندێک ناکۆکی و ئاڵۆزی لە حکوومەتی سەردەمی ئێراندا پێش لەوە دەورەکەی تەواو بێت لە سەر کار لابرا
  • محەممەدعەلی ڕەجایی لە ٢ تا ٣٠ ئاگۆستی ١٩٨١ سەرۆککۆماری ئێران بوو. ئەو سەرەتا سەرۆکوەزیرانی سەردەمی ئەبولحەسەنی بەنیسەدر بوو و دواتر بوو بە وەزیری دەرەوە. ڕەجایی لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئاگۆستی ١٩٨١ لە تەقینەوەی بۆمبێکی شاردراوە لە مەکتەبی سیاسی حزبی کۆماری ئیسلامی لە تاران لەگەڵ چەندین کەسی تر لە ھاوحزبییەکان و ئەندامانی کابینەکەی کوژرا.
  • سەید عەلی حوسەینی خامنەیی ناسراو بە سەید عەلی خامنەیی (لەدایکبووی ٢٤ی تیری ١٣١٨ لە مەشھەد) ڕێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران و فەرماندەی تەواوی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانە. ئەو سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران بووە لە نێوان ساڵانی ١٣٦٠ ھەتا ١٣٦٨ کۆچی ھەتاوی.
  • ئەکبەر ھاشمی بەھرەمانی (لەدایکبووی ٢٥ی ئابی ١٩٣٤ - ڕەفسەنجان، کرمان - مردووی ٨ی جانواریی ٢٠١٧، تاران) ناسراو بە ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی ئەو دووجار بووە بە سەرۆککۆماری ئێران و بۆ جاری سێیەمیش خۆی کاندید کرد کە نەیتوانی بە سەر مەحموود ئەحمەدینژاددا سەرکەوێت. ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی لە تەمەنی ٨٢ ساڵی لە نەخۆشخانەێ شەھیدانی تەجریش لە باکووری شاری تاراندا بە ھۆی جەڵدەی دڵ مرد.
  • سەید محەممەد خاتەمی (لەدایکبووی ٢١ی مێھری ١٣٢٢) سیاسەتوان، چالاکی کۆمەڵایەتی و پێنجەمین سەرۆککۆماری ئێران بوو.
  • مەحموود ئەحمەدینەژاد (لەدایکبووی ٢٨ئۆکتۆبە‌ری ١٩٥٦ لە ئارادان - سمنان) شەشەمین سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامی ئێرانە. ماوە‌یە‌ک پارێزگاری ئە‌ردە‌بیل بوە نە‌ژادلە‌دە‌ورە‌ی دووە‌می سە‌رۆکایە‌تی بە ٢٤ میلیون و ٥٩٧ دە‌نگ سە‌رکە‌وت دوبارە بۆ پۆستی سە‌رۆکایە‌تی بە‌دووخول لە٢٠٠٥ تا ٢٠١٣ لە‌پۆستی سە‌رۆکایە‌تیدابوە
  • حەسەن ڕۆحانی حەوتەم سەرۆک کۆماری ئێرانە لە ساڵی ٢٠١٣ وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا و لە ساڵی ٢٠١٦ دووبارە وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرایەوە حەسەن ڕۆحانی کە پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ناوی حەسەن فەرەیدوون بووە، لە ١٢ی نۆڤەمبری ١٩٤٨ لە شاری سۆرخەی پارێزگای سمنان لە دایک بووە. ڕۆحانی سیاسەتوان، زانای ئایینی، یاساناس و سەرۆککۆماری ئێرانە، پێشتریش ٥ جار ئەندام پەرلەمانی ئێران بووە و لە خولی چوارەم و پێنجەمیش جێگری سەرۆکی پارلەمانی ئێران بووە، و گەشتووەتە پلەی موجتەھید لەنێو شیعەدا. لەگەڵ خوێندنی ئایینی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی یاسای لە زانکۆی تاران بەدەست‌ھێناوە، دواتر لە بەریتانیا دکتۆرای لە یاسادا بەدەست‌ھێناوە وە لەڕووی زمانەوانییەوە جگە لە فارسی ھەریەکە لە عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ڕووسی و ئاڵمانی دەزانێت.

مێژووی ئێران لە ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٢٠[دەستکاری]

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە ٢٠٠٩[دەستکاری]

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە ٢٠١١[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]