ئاوباریک، قادرکەرەم
ئاوباریک
Awbarik | |
|---|---|
| وڵات | |
| پارێزگا | سلێمانی |
| قەزا | قەزای چەمچەماڵ |
| ناحیە | ناحیەی قادرکەرەم |
| دامەزرێنەر | مامۆستا شێخ العبدولعەزیزی کوری شێخ احمەدی تاڵەبانی |
| ھاوناو | ئەم گوندە کانی زۆری تێدایە هەندێک لە کانێکانی باریکن بۆیە بەو ناوە ناو نراوە ( ئاوباریک ) |
| بەرزایی | ٤٧٥ مەتر (١٬٥٥٨ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | سوننی شافعی |
ئاوباریک گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قادرکەرەم، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢][٣]
ناو
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]ئاوباریک لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سۆفی ڕەزا و لە باشوور لەگەڵ گوندی دارەتوو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کەریم باسام لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی حەیدەرەسوورە.[٤][٥][٦]
مێژوو
[دەستکاری]شەڕی ئاوباریک
[دەستکاری]سەرەتا شێخ مەحموودی حەفید بە خۆی و سوارەکانییەوە بەرەو ناوچەی گەرمیان کەوتەڕێ بە مەبەستی دەستبەسەردا گرتنی شاری کەرکوک، بەڵام لە ناوچەی ئاوباریک لە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی دووزخورماتوو لە ڕێکەوتی ۱۹۳۱/٤/٥ لەگەڵ ھێزەکانی ئینگلیز بەیەکیایاندا و لەبەر نابەرامبەری ھێزی نێوان ھەردوولا و ڕێکنەخستنی چەکدارەکانی کورد، ھێزەکەی شێخ مەحموود تێکشکا و ناچاربوو بەرەو سنوورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان پاشەکشێ بکات، بەڵام لەبەر ڕێکەوتنی نێوان شای ئێران و دەسەڵاتدارانی عێراق لە ساڵی (١٩٢٩) دەربارەی یارمەتینەدانی ھەڵھاتووەکانی یەکتر، ڕازی نەبوو شێخ مەحموودی حەفید بچێتەوە ئەودیوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھەر بۆیە شێخ مەحمود ناچار بوو خۆی بدات بە دەست ھێزەکانی ئینگلیزەوە و ئەوانیش بۆ شارەکانی ناسڕیە و عەمارە و لە ساڵی ١٩٣٣ یشدا بۆ شاری بەغدایان گواستەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ↑ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ https://books.google.iq/books?