بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
پووچەڵکردنەوەی پێداچوونەوەی 1195407 لە لایەن 37.202.242.163 (لێدوان)
تاگەکان: پووچەڵکردنەوە گەڕێندراوە
ھێڵی ٧٥: ھێڵی ٧٥:
| بەرپێنووس =
| بەرپێنووس =
}}
}}
'''کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران''' (بە [[زمانی فارسی|فارسی]]: ''کوملە سازمان کردستان حزب کمونیست ایران''، بە [[زمانی ئینگلیزی|ئینگلیزی]]: ''Komala Kurdistan's Organization of the Communist Party of Iran'') ڕێکخراوێکی سیاسی و چەکداری لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]ە کە بە ڕێبازی [[کۆمۆنیزم|کۆمۆنیستی]] چالاکی دەکات. ناوی ئەم ڕێکخراوە لە ڕابردوودا ''کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران'' بوو، بەڵام بەدوای دامەزراندنی [[حیزبی کۆمۆنیستی ئێران]] لە ساڵی ١٩٨٤ کۆمەڵەیش بەم حیزبە لکاو و ڕۆلی ڕێکخراوی ناوچەییی ئەم حیزبەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا گرت بە ئەستۆ، و ناوی خۆی بە ''کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران'' گۆڕاند و لەو کاتە لەژێر ئەم ناوە چالاکی دەکات.<ref name="حەکەئێ ۱">[http://cpiran.org/about-us/aboutus.html حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (حەکەئێ): ''سەبارەت بە ئێمە'' (بە فارسی)؛] سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠.</ref> کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھاوکات لەگەڵ [[شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران]]، وێرای حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە چالاکیی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
'''کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران''' (بە [[زمانی فارسی|فارسی]]: ''کوملە سازمان کردستان حزب کمونیست ایران''، بە [[زمانی ئینگلیزی|ئینگلیزی]]: ''Komala Kurdistan's Organization of the Communist Party of Iran'') ڕێکخراوێکی سیاسی و چەکداری لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]ە کە بە ڕێبازی [[کۆمۆنیزم|کۆمۆنیستی]] چالاکی دەکات. ناوی ئەم ڕێکخراوە لە ڕابردوودا ''کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران'' بوو، بەڵام بەدوای دامەزراندنی [[حیزبی کۆمۆنیستی ئێران]] لە ساڵی ١٩٨٤ کۆمەڵەیش بەم حیزبە لکاو و ڕۆلی ڕێکخراوی ناوچەییی ئەم حیزبەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا گرت بە ئەستۆ، و ناوی خۆی بە ''کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران'' گۆڕاند و لەو کاتە لەژێر ئەم ناوە چالاکی دەکات.<ref name="حەکەئێ ۱">[http://cpiran.org/about-us/aboutus.html حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (حەکەئێ): ''سەبارەت بە ئێمە'' (بە فارسی)؛] سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠.</ref> کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھاوکات لەگەڵ [[شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران]]، وێرای حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە چالاکیی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.<ref name="دامەزراوەی خوێندنەوەکان ۱">[https://psri{{بەستەری مردوو|url=https://psri/ |date=شوباتی ٢٠٢٤ }}


== مێژوو ==
== مێژوو ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٤٦، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
وتەبێژئیبراھیم عەلیزادە
دامەزراندن١٩٦٧
شوێنگەی سەرەکیڕۆژھەڵاتی کوردستان
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
مارکسیزم
شوێنی سیاسیباڵی چەپ
ئینتیمای نیشتمانیحیزبی کۆمۆنیستی ئێران
ڕەنگەکانسوور
ماڵپەر
لقی عەلیزادە: https://komalah.org
لقی مازۆجی: https://komala.co
ئاڵای حیزب

کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (بە فارسی: کوملە سازمان کردستان حزب کمونیست ایران، بە ئینگلیزی: Komala Kurdistan's Organization of the Communist Party of Iran) ڕێکخراوێکی سیاسی و چەکداری لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە ڕێبازی کۆمۆنیستی چالاکی دەکات. ناوی ئەم ڕێکخراوە لە ڕابردوودا کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران بوو، بەڵام بەدوای دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ساڵی ١٩٨٤ کۆمەڵەیش بەم حیزبە لکاو و ڕۆلی ڕێکخراوی ناوچەییی ئەم حیزبەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا گرت بە ئەستۆ، و ناوی خۆی بە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران گۆڕاند و لەو کاتە لەژێر ئەم ناوە چالاکی دەکات.[١] کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، وێرای حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە چالاکیی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.ھەڵەی ژێدەرەکان: داخەری ژێدەر </ref> بۆ تاگی <ref> بەردەست نییە

کۆنگرەکان

٣ کۆنگەی یەکەمی کۆمەڵە بەر لە تێکەڵبوونی لەنێو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەسترا. یەکەمین کۆنگرەی کۆمەڵە بەدوای تێکەڵبوون لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و گۆڕینی ناوەکەی کۆنگەی چوارەم بوو کە لە ساڵی ١٣٦٣ بەسترا. لەو کاتە تا بە ئێستاکە ئەم کۆنگرەیانە لەلایەن کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەستراون:

  • کۆنگرەی چوارەم: لە ١٩٨٤ (ڕەزبەری ١٣٦٣ی ھەتاوی) لە گەڵاڵە-کوردستانی باشوور. یەکەم کۆنگرەیە کۆمەڵە دەبێتە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
  • کۆنگرەی پێنجەم: لە ١٩٨٦ (ڕەشەمەی ١٣٦٤) لە مالومە-کوردستانی باشوور. جەخت لەسەر گرینگی و کارکردن لەسەر بزووتنەوە جەماوەرییەکان کرا.
  • کۆنگرەی شەشەم: لە ١٩٨٨ (١٧ی گوڵانی ١٣٦٧) لە بۆتێ-ڕانییە. دەستپێکی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵە لە کوردایەتی و دروستبوونی کێشەوململانەی ھزری لەسەر دەور و ڕۆڵی کۆمەڵە لە کوردستان/ کاک عەبدوڵڵا موھتەدی بەشدارنەبوو/ دواتر بوو بە ھەوێنی جیاوازی بیرورای کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیست/ لەم کۆنگرەدا پرسی نەتەوەیی لاواز بوو. ئەم کۆنگرەیە بە تیۆری بنەماکانی کۆمەڵە ھەڵدەتەکێنێ.
  • کۆنگرەی حەوتەم: لە ئاگۆستی ١٩٩٢ (پوشپەڕی ١٣٧١ی ھەتاوی) لە زەڕگوێز. لەم کۆنگرەدا مەنسور حیکمەت ڕۆشتەوە بۆ دەرەوەی وڵات/ کاک عەبدوڵڵا موھتەدی لێرەدا و لە کۆنفرانسی پێش ئەوە باسی ساغکردنەوەی کۆمەڵەی خستەوە بەرباس.
  • کۆنگرەی ھەشتەم: لە ١٧ تا ٢١ ژوئەنی ١٩٩٥ (پوشپەڕی ١٣٧٤ی ھەتاوی) لە کوردستانی باشوور. کۆنگرە لەژێر ناوی کۆنگرەی ڕێکخستنەوەی بەشی تەشکیلاتی نھێنی. کۆمەڵێک باس لەسەر بەرنامەی کۆمەڵە بۆ کوردستان و خودموختاری و فێدڕاڵیزم و زەقبوونەوەی جیاوازییە فیکرییەکان.

ڕوداوەکانی مێژووی کۆمەڵە لە تێکەڵبوون بە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھەتا ئێستاکە

  • ١٣٦٢ دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.١٢ خەرمانان
  • ١٣٦٣ بەڕێوەچوونی یەکەمین مەدرەسەی حیزبی (ھاوین) ساڵی ١٩٨٤ میلادی
  • ١٣٦٣ ڕاگەیاندنی ڕەسمیی شەڕ لە لایەن حیزبی دێمۆکراتەوە بە دژی کۆمەڵە (رێبەندان). ساڵی ١٩٨٥ میلادی
  • ١٣٦٣ پەلەماری حیزبی دیموکراتی کوردوستان ئیران بۆ سەر مەقەری کۆمەڵە لە ھەورامان
  • ١٣٦٦ گیانبەختکردنی گوردانی گیانبەختکردنی گوردانی شوان لە دەشتی شارەزووری ھەڵەبجە (٢٦ و ٢٧ی ڕەشەممە) – ڕۆژی شەھیدانی کۆمەڵە. ساڵی ١٩٨٨ میلادی
  • ١٣٦٧ ڕاگەیاندنی یەک لایەنەی ڕاگرتنی شەڕ لە لایەن کۆمەڵەوە لەگەڵ حیزبی دێمۆکرات (٣ی گوڵان) ساڵی ١٩٨٨ میلادی
  • ١٣٧٩ لقدانەوەی عەبدوڵڵای موھتەدی و عومەر ئیلخانیزادە لە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و دامەزراندنی حیزبێکی تازە لەژێر ناوی پێشووەکەی کۆمەڵە، واتە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ئەمانەش ببینە

لق لێبوونەوەکانی کۆمەڵە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان