عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب کوڕی عبدولموتەڵیب
چوارەم خەلیفەی ڕاشدین
دەوڵەتی ئیسلامی لە سەردەمی عەلیدا، ناوچەی ڕەنگە سەوزە کاڵەکە بە تەواوەتی لەژێر دەسەڵاتی عەلیدا نەبووە.
ماوەی حوکم(٣٥–٤٠ کۆچی) بەرامبەر (٦٥٦–٦٦١ زایینی)[١]
لە دایکبوون٥۹۹زایینی
شوێنی لە دایکبوونمەککە،  عەرەبستانی سعوودی
وەفات٦٦١زایینی
شوێنی وەفاتکووفە،  عێراق
شوێنی نێژراننەجەف،  عێراق
جێگرحەسەن کوڕی عەلی
باوکئەبووتالیب کوڕی عەبدول موتەلیب
دایکفاتیمەی کچی ئەسەد
ئایینئیسلام


ناوی عەلی بە خەتتی عەرەبی

عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب کوڕە مامی پێغەمبەر محەممەد و ھاوسەری فاتمەی کچی بووە و لە ھاوەڵەکانیەتی و ئالی بەیتە، ئەو چوارەم خەلیفەی ڕاشدین لەلای سوننە و یەکەم ئیمام لەلای شیعەیە.

لەدایکبوون[دەستکاری]

عەلی کوڕی ئەبوتاڵیبی کوڕی عەبدول موتەڵیب کوڕی ھاشم لە مەککە لە ساڵی ٥٩٩ زایینی یان ٣٠ ساڵ دوای ساڵی فیل لە دایک بووە. باوکی عەلی، پێغەمبەر محەممەدی ڕاسپاردووە بۆ پەروەردەکردنی عەلی لە دوای مردنی خۆی.

موسڵمان بوون[دەستکاری]

عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب موسڵمان بووە پێش کۆچی پێغەمبەر بۆ مەدینە کاتێک مناڵ بووە و ئەڵین دووەم یان سێیەم کەس بووە کە چۆتە ئیسلامەوە و یەکەم لاو بووە کە موسڵمان بووە، دوای ئەوە کە پێغەمبەر ئیسلامی ڕاگەیاند بە نزیک و کەسوکاری خۆی لە بەنی ھاشم بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە قورئاندا ھاتبوو، بەڵام کاتێک بانگەوازی بۆ کردن کەس وەڵامی نەدایەوە عەلی نەبێت. ھەروەک عەلی کۆچی نەکرد بۆ حەبەشە کاتێک پێغەمبەر ڕێگەی دا کۆمەڵێک لە موسڵمانان کۆچ بکەن بۆ حەبەشە دوای ئەوەی بێباوەڕەکان زۆر ئازاریان ئەدان، لە مەککە مایەوە و ئازاری چەشت بە دەستی قوڕەیش.

کۆچکردن بۆ مەدینە[دەستکاری]

عەلی کاتێک تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو بۆ مەدینە کۆچی کرد. پێغەمبەر کاتێک برایەتی خستە نێوان موسڵمانان لە دوای کۆچکردن، برایەتی خستە نێوان عەلی لەگەڵ خۆیدا، و فاتمەی کچی کردە ھاوسەری لە ساڵی ٢ی کۆچیدا.

عەلی جێگەی متمانەی پێغەمبەر بوو و یەکێک بوو لەوانەی قورئانی ئەنوسیوە. و یەکێک بوو لە نوێنەرەکانی کە پەیامەکانی پێغەمبەریان ئەگەیاند و ھۆزەکانیان بانگ ئەکرد بۆ ئیسلام، ھەروەک ڕۆڵی ھەبوو لە کوژاندنەوەی ناکۆکی نێوان ھەندێک لە ھۆزەکان.

لە سەردەمی خەلیفەکاندا[دەستکاری]

لە سەردەمی ھەردوو خەلیفەئەبوبەکری سدیق و عومەری کوڕی خەتابدا، ھەردوو خەلیفە ڕاوێژیان بە عەلی کردووە لە زۆر کاروباردا. لە سەردەمی عوسمانی کوڕی عەفاندا، عەلی شوێنە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکەی خۆی پاراست، و عوسمان لە زۆر کاروباردا ڕاوێژی پێ ئەکرد.

خەلافەت[دەستکاری]

لە دوای کوژرانی عوسمان، موبایەعە درا بە عەلی لە مەدینە لە ساڵی ٣٥ی کۆچی، ئەوانەی لە مەدینە بوون لە ھاوەڵ و شوێنکەوتوو و ئەوانی تر موبایەعەیان دا بە عەلی، و زۆر لە گێڕانەوەکان ئەڵێن کە نزیکەکانی عوسمان و ئەمەوییەکان موبایەعەیان نەدا بە عەلی و بەرەو شام ڕۆیشتن، و ھەروەک ئەڵێن ھاوەڵە گەورەکانی وەک سەعدی کوڕی ئەبو وەقاس و عەبدولڵای کوڕی عومەر و زۆری تر موبایەعەیان نەدا بە عەلی بەڵام بەڵێنیان دا کە لێی ھەڵنەگەڕێنەوە.

بەم شێوەیە عەلی بووە جێنشینی عوسمان لە کاتێکا دەوڵەتی ئیسلامی درێژدەبوویەوە لە بەرزاییەکانی ئێرانەوە لە ڕۆژھەڵاتەوە بەرەو میسر لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ ھەموو نیمچەدوورگەی عەرەبی و ھەندێک لە ناوچە سنوریەکان جێگیر نەبوون، لە سەرەتای گرتنە دەستی خەلافەتدا عەلی ڕایگەیاند کە بنەماکانی ئیسلام جێبەجێ دەکات و دادپەروەری و یەکسانی بڵاو دەکاتەوە بە بێ جیاوازی، ھەروەک وتی ئەو پارەیە ئەگێڕێتەوە کە عوسمان بڕیویەتی بۆ نزیکەکانی لە بەیتو لمالی موسڵمانان، و لە ساڵی ٣٦ی کۆچی عەلی فەرمانی دا بە لادانی والیەکانی عوسمان داینابوون، کە لەم ھەنگاوەدا، لایدا لە ئامۆژگاری زۆر لە ھاوەڵەکانی وەک ئیبن عەباس و موغەیەرەی کوڕی شوعبە کە پێان وت کە ئەو بڕیارە دەر نەکات.

شەڕی جەمەل[دەستکاری]

دوای چەند مانگێک لە دوای ئەوەی خەلافەتی گرتە دەست داستانی جەمەل ڕوویدا لە ساڵی ٣٦ی کۆچی (کە بەرامبەرەکانی بریتی بوون لە تەڵحە وزوبێر وعائشەی کچی ئەبوبەکر لەبەر ئەوەی داوای تۆڵە سەندنەوەی عوسمانیان ئەکرد) و ڕۆیشتن لە مەککەوە بەرەو بەسرە و عەلی ڕۆیشت بەرەو لایان، و جەنگ دەستی پێ کرد لە نیوانیان و کۆتایی ھات بە کوژرانی تەڵحە و زوبێر و سەرکەوتنی عەلی، و گەڕانەوەی عائیشە بۆ مەدینە، و لە دوای ئەو داستانە عەلی خەلافەتی گۆڕی لە مەدینەوە بۆ کووفە لەبەر ئەو پشتگیریەی کە خەڵکی کوفە لە عەلیان کردیان لەو جەنگەدا.ئەم شەرە بەھۆی ئەوەی کەعائشە لە مەککە تابەسرا بە حوشتر دەروات ناونراوە شەری جەمەل

شەری سەفین[دەستکاری]

معاویە کوڕی ئەبووسوفیان والی شام بوو لە سەردەمی عوسمان، و کاتێک عەلی بڕیاری لابردنی دا، معاویە ڕەفزی کرد و ھەروەک ڕێگەی نەدا موبایەعە بە عەلی بدرێت و داوای حەق سەندنی عوسمانی کرد، لە دوای شەڕی جەمەل عەلی نوێنەری ناردە لای معاویە کە موبایەعەی پێ بدات، بەڵام موعایە ڕەتی کردەوە، عەلی بە لەشکرەکەیەوە ڕۆیشت بەرەو شام و سوپای ھەردوو لا بە یەک گەیشتن لە ناوچەی سەفین، دواتر وتوێژ دەستی پێکرد لە نێوانیان بۆ ماوەی ١٠٠ ڕۆژ بەڵام ھیچ ئەنجامێکی نەبوو، لای موعایەوە عەمری کوڕی عاس و لای عەلیەوە ئەبوموسای ئەشعەری دیاری کران بۆ وتوێژ، سەربازەکانی عەلی لەو قسەی خواریجیەکان دەرچوون کە داوایان لێ ئەکردن معاویە بکوژن لەبەر ئەوەی کافر بووە کە لە فەرمانی خەلیفە دەرچووە، و پاشان چوونە لای عەلی بۆ ھەمان مەبەست داوایان لێکرد معاویە بکوژێت، عەلی ڕەتی کردەوە، کە ئەمەش بووە ھۆی پاشگەزبوونەوەی خەواریجیەکان لە سوپای عەلی، دوای ئەو وتووێژە زۆرەی لە نێوان عەمری کوڕی عاس و ئەبو موسای ئەشعەری ڕوویدا، بڕیاریاندا عەلی و معاویە ھەردوکیان بمێنەوە لە شوێنی خۆیان بە جۆرێک ئیمام عەلی هەر ئەمیری موسلمانان بێ و موعاویەش کاربەدەست بێ لە شام ڕەزای خوایان لێ بێت

مزگەوتى ئیمامى عەلى لە نەجەف، کە عەلی لێ نێژراوە بە پیی گێڕانەوەکانی شیعە.

دواتر عەلی لە خەواریجیەکانی دا و شکاندنی لە جەنگی نەھرەواندا لە ساڵی ٣٩ی کۆچی، لەبەر ئەوەی کاتێک خەواریجیەکان لە سوپاکەی عەلی کشانەوە کەوتنە گرتنی ڕێگاوبان و خەڵکیان بێزار ئەکرد.

لەگەڵ ئەوەی سەردەمی عەلی ھیچ فەتحێک نەکرا بەڵام دەستکەوتی شارستانی زۆر ھەبوو وەک ڕێکخستنی پۆلیس و بنیاتنانی ناوەندی تایبەت بە خزمەتگوزاری و بنیاتنانی بەندیخانە.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

کاتێک عەلی نوێژی بەیانی ئەکرد بە موسڵمانان لە مزگەوتی کووفە، لە کاتی نوێژەکە عەبدول ڕەحمانی کوڕی مەلجەم شمشێرێکی ژه هراوی دا لەسەری، و سێ ڕۆژ دوای ئەوە عەلی کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٤ی کۆچی، لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا، عەبدول ڕەحمانی کوڕی مەلجەم یەکێک بوو لە خەواریجەکان، عەلی کوڕی ئەبو تالیب کۆچی دوایی کردوو و ئاژاوەیەکی ھەڵگیرساو بە جێ ما لە ناو موسڵمانان، حەسەنی کوڕی خەلافەتی گرتە دەست و خەڵکی کوفە موبایەعەیان دا پێی، ٦ مانگ خەلافەتەکەی بەردەوام بوو پاشان دابەزی لە حوکم بۆ معاویە کوڕی ئەبووسوفیان بۆ ڕێگرتن لە خوێن ڕشتنی موسڵمانان، ئەمەش لە کاتێکا بوو سوپاکەی حەسەن لاواز بوو لە دوای کوشتاری خەواریجەکان و بەو مەرجە ڕێکەوت لەگەڵ معاویە کە لە دوای مردنی معاویە خەلافەت بگەڕێتەوە بۆ حەسەن و حسەینی برای، لە دوای مردنی حەسەن و معاویە، حسەین شۆڕشەکەی ڕاگەیاند لە دژی یەزیدی کوڕی معاویە کە بووە ھۆی کوژرانی حسەین لە کارەساتی کەربەلا لە ڕووبەڕوونەوەی سوپای یەزیددا.

پەڕاوێز[دەستکاری]

  1. ^ ئینسایکڵۆپیدیای ئێرانیکا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

وێکپیدیای عەرەبی