شیعەی دوازدە ئیمام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شیعەی دوازدە ئیمام
زولفەقار شمشێری عەلی کوڕی ئەبووتالیب، بە یەکێک لە گرنگترین ڕەمزەکانی شیعە دادەنرێ.
ئایین ئیسلام
سەرکردە سەرچاوە کۆنەکان و فەتواکان
درێژبوونەوە زۆرینە پێک دێنن لە ئێران، وبەحرێن و ئازەربایجان.
ڕێژەیەکی زۆر لە لە عێراق و لوبنان.
کەمینە لە وڵاتانی کەنداوی فارس و ھیندستان و پاکستان و ئەفغانستان.
شوێنە پیرۆزەکان *کەربەلا
بڕواگەلی ئایینی ئایینە ئیبراھیمییەکان

شیعەی دوازدە ئیمام، جەعفەری یان شیعەی ئیمامی (بە عەرەبی: ٱثْنَا عَشَرِيَّة‎، بە فارسی: شیعە دوازدەامامی‎) کۆمەڵەیەکن لە ئایینی ئیسلام و مەزھەبی شیعە. شیعەی دوازدە ئیمام لە ئەمڕۆدا زۆرترین ژمارەی شیعە پێکدەھێنن لە جیھاندا، لەبەر ئەوە ھەر کاتێک وشەی شیعە بە تەنیایی بەکارھات ئەوە مەبەست لێی شیعەی دوازدە ئیمامییە، ئەوان بڕوایان وایە کە پێغه‌مبه‌ر محمدﷺ دوای خۆی عەلی کوڕی ئەبووتالیبی بۆ ڕێبەرایەتیی موسڵمانان ھەڵبژاردووە و لە دوای ئەویش ھەتا دوازدە نەوەی دیکە ھەر کوڕەکانی عەلی، یەک لە دوای یەک بوون بە پێشەوای موسڵمانان.[١]

ناو[دەستکاری]

بەھۆی گرینگایەتی ئیمامەت (پێشەوایەتی) لەلایان، کۆڵەکە و بنەمای سەرەکی ئایینە، دەبێت لەلایەن خوداوە ئیمام دیاریبکرێت، مرۆڤەکان دەسەڵاتیان نییە لەو دیاریکردنەدا پێیاندەوترێت ئیمامی.[٢]

ھەروەھا بە دوازدە ئیمام ناودەبرێن، لەبەر ئەوەی باوەڕیان بە شەرعییەتی دوانزە ئیمام ھەیە بۆ پێشەوایەتی موسوڵمانان، کە بریتین لە:

  1. عەلی کوڕی ئەبووتالیب
  2. حەسەن کوڕی عەلی
  3. حوسێن کوڕی عەلی
  4. عەلی کوڕی حوسێن زەین ئەلعابدین (سەججاد)
  5. محەممەدی باقر
  6. جەعفەر کوڕی محەممەد
  7. مووسا کوڕی جەعفەر
  8. عەلی کوڕی مووسا
  9. محەممەد جەواد کوڕی عەلی ڕەزا
  10. عەلی ھادی کوڕی محەممەد جەواد
  11. حەسەنی عەسکەری کوڕی عەلی ھادی
  12. محەممەد مەھدی کوڕی حەسەنی عەسکەری

بیروباوەڕ[دەستکاری]

شیعەی ئیمامی بەگشتی لەگەڵ سەرجەم گرووپە ئیسلامییەکانی تردا ھاوڕان لەسەر مەسەلە بنەڕەتییەکانی بیروباوەڕی ئیسلامی، وەک: باوەڕبوون بە تاکوتەنھایی خودا، باوەڕبوون بە پێغەمبەران، بە کتێبە ئاسمانییەکان، بە ڕۆژی دوایی. بەڵام لە وردەکارییەکانی ئەم مەسەلانە و ھەندێک بابەتی لاوەکیدا، یان لەگەڵ موعتەزیلەکاندا ھاوڕان، یان لەگەڵ ئەشعەری و ماتوریدییەکاندا، ھاوکات لە ھەندێک بوواردا ڕای تایبەتی خۆیان ھەیە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Shi'i | History & Beliefs". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 30ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ عوسمان, ئومێد. "قوتابخانە ھزری‌و سیاسییەکان لە ئیسلامدا؛ شیعەی ئیمامی (جەعفەری) [بەشی یەکەم]". www.kurdistanc.com. ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان. Retrieved 30ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ Maghnīyah, Muḥammad Jawād. Shīʻah va zamāmdārān-i khvudsar (بە فارسی) (Nawbat-i chāp: avval ed.). Tihrān: نبوی. p. 423. ISBN 978-964-6405-70-7. Retrieved 30ی Decemberی 2020. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  • ویکیپیدیای عەرەبی